گه‌ڕان له‌ پزیشک له‌ نێت
به‌ ئه‌لف و بێ ی عه‌ره‌بی بنووسه‌

          

زام "قرحة"ی پیپسینی (گه‌ده‌، دوازده‌ گرێ، سورێنچک)

بریتیه‌ له‌ برینی کراوه‌ له‌ ناوپۆشی ناوه‌وه‌ی گه‌ده‌، دوازده‌ گرێ یاخود سورێنچک. باوترین نیشانه‌کانی زامی پیپسینی بریتیه‌ له‌ ژان.

زۆر له‌مه‌و پێش نا، وا بڕوا بوو که‌ زامی پیپسینی له‌ ئه‌نجامی کێشه‌ و خه‌می ژیانه‌وه‌ تووش ده‌بێت. به‌ڵام پزیشکان ئێستا ده‌زانن که‌ هۆیه‌که‌ی بریتیه‌ له‌ تووشبوون به‌ جۆره‌ به‌کتریایه‌ک یاخود هه‌نێک ده‌رمان به‌ڵام نه‌ک فشاری ده‌رونی یاخود خۆراک. زامی پیپسینی له‌ سورێنچکیش ڕووده‌دات ئه‌ویش له‌ ئه‌نجامی گه‌ڕانه‌وه‌ی ترشی گه‌ده‌ بۆ سورێنچک.

زامی پیپسینی زۆر باوه‌، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی جار چاره‌سه‌ری زامی پیپسینی چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی که‌م ده‌خایه‌نێت.

نیشانه‌کان؛

ژانێکی جۆری سووتانه‌وه‌ باوترین نیشانه‌ی زامی پیپسینییه‌، ژانه‌که‌ دروست ده‌بێت له‌ ئنجامی برینه‌ کراوه‌کان وه‌ هه‌روه‌ها زیاد ده‌بێت به‌ ترشی گه‌ده‌ کاتێک ده‌که‌وێته‌ سه‌ر برینه‌کان. ژانه‌که‌ زۆربه‌ی جار چه‌ند خووله‌کێک بۆ چه‌ند کاتژمێرێک ده‌خایه‌نێت، له‌و په‌ری به‌هێزی دایه‌ کاتێک گه‌ده‌ به‌تاڵه‌، به‌ شه‌و زیاتره‌. زۆربه‌ی جار به‌ خواردن یاخود به‌ ده‌رمانی دژی ترشی، ژانه‌که‌ که‌ م ده‌بێته‌وه‌ و نامێنێت به‌ شێوه‌یه‌کی کاتی.

هه‌روه‌ها زامی پیپسینی له‌وانه‌ی ببێته‌ هۆی ڕشانه‌وه‌ی خوێن، یاخود هه‌بوونی خوێنی ڕه‌نگ تۆخ له‌ناو پیسایی، هێلنچ و ڕشانه‌وه‌، دابه‌زینی کێش، ژانه‌ سینگ.

 

هۆیه‌کانی زامی پیپسینی؛

به‌ گوێره‌ی شوێنی زامه‌که‌، 3 جۆر له‌ زامی پیپسینی هه‌یه‌؛ گه‌ده‌، دوازده‌گرێ، سورێنچک.

هه‌رچه‌نده‌ له‌مه‌وپێش وا بڕوا بوو که‌ فشاری ده‌رونی و خۆراکی بیبه‌راوی هۆیه‌کانی سه‌ره‌کی دروست بوونی زامی پیپسینی بن، به‌ڵام ئێستا پزیشکان ده‌زانن که‌ هۆی زۆری زامی پیپسینیه‌کان بریتیه‌ له‌ جۆره‌ به‌کتریایه‌ک.

ئه‌م به‌کتریایه‌ باوترین هۆی دروست بوونی زامی پیپسینیه‌، به‌ڵام تاکه‌ هۆکاری درووست بوون نیه‌.

به‌کارهێنانی ده‌رمانی دژه‌ئازار به‌ شێوه‌یه‌کی ڕێک و پێک و درێژ، یه‌کێکی تره‌ له‌ هۆکاره‌کانی دروست بوونی زامی پیپسینی.

جگه‌ره‌ کێشان چڕی قه‌باره‌ی ترشی گه‌ده‌ زیاد ده‌کات، مه‌ترسی ڕوودانی زام زیاد ده‌کات، هه‌روه‌ها جگه‌ره‌کێشان چاک بوونه‌وه‌ی زامه‌کان هێواش ده‌کاته‌وه‌ له‌ کاتی وه‌گرتنی چاره‌سه‌ری.

خواردنه‌وه‌ی مه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ده‌بێته‌ هۆی بریندار بوونی ناوپۆشی گه‌ده‌ هه‌روه‌ها بڕی ترشی گه‌ده‌ زیاد ده‌کات، که‌ هۆکاری مه‌ترسیداره‌ بۆ دروست بوونی زامی پیپسینی.

فشاری ده‌روونی، هه‌رچه‌نده‌ فشاری ده‌روونی به‌ ته‌نها هۆکار نیه‌ بۆ دروست بوونی زامی پیپسینی، به‌ڵام هۆکاری به‌ژدارکه‌ره‌ له‌ دروست بوون.

 

که‌ی ڕاوێژی پزیشک بکه‌ی؟

زامی پیپسینی شتێک نیه‌ خۆت چاره‌سه‌ری خۆت بکه‌ به‌ بێ یارمه‌تی پزیشک. ئه‌گه‌ر تۆ نیشانه‌کانی زامی پیپسینیت هه‌یه‌ پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشک بکه‌ی، له‌گه‌ڵ یارمه‌تی پزیشک چاره‌سه‌ری ته‌واو به‌ده‌ست ده‌هێنیت.

 

ئاڵۆزیه‌کانی زامی پیپسینی؛

ئه‌گه‌ر زامی پیپیسنی چاره‌ نه‌کرێت، ده‌بێته‌ هۆی خوێن به‌ربوونی ناوه‌کی، دروست بوونی کون له‌ گه‌دده‌ یاخود دوازده‌گرێ که‌ ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی زۆر خراپت ده‌که‌نه‌وه‌. هه‌روه‌ها زامی پیپسنی له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی گیرانی ڕێڕه‌وه‌ی هه‌رس.

     

      

ڕێبه‌ری ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی کوردستان
© مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2009 www.pzishk.com پزیشک بۆ هه‌مووان 
Make a Free Website with Yola.