پشکنینی به‌ده‌ستی خۆیی گونه‌کان – چۆن و بۆچی؟ پشکنینی خۆیی گونه‌کان یارمه‌تیت ده‌دات بۆ ده‌ستنیشانکردنی شێره‌په‌نجه‌ی
گون به‌زوویی، له‌و کاته‌ی که چاره‌سه‌ری زۆر کاریگه‌ره. شێره‌په‌نجه‌ی گون له نێو ته‌مه‌نه‌ی 20 بۆ 35 ساڵی زۆر بڵاوه. به‌ڵام ده‌کرێت
ڕووبدات له هه‌موو ته‌مه‌نێک. پشکنینێکی خۆیی ساده بۆ گونه‌کان چانسی دیاریکردنی
دۆزینه‌وه‌ی ئاوسانی گونی به زوویی زیاد ده‌کات. ده‌ستپێکردن له 15 ساڵی بیرۆکه‌یه‌کی
باشه مانگانه بکرێت. پشکنینی خۆیی ڕێک و به‌رده‌وام ڕێگایه‌کی باشه بۆ ده‌ستنیشانکردنی
گۆڕانکاری که ده‌کرێت نیشانه‌ی یه‌که‌می بن بۆ شێره‌په‌نجه. زوو ده‌ستنیشان کردن
زۆر گرنگه چونکه شێره‌په‌نجه‌ی گون چاره‌سه‌ری زۆر ئاسانه ئه‌گه‌ر به زوویی
دیاری بکرێت. گرێ و گۆڕانکاریه‌کانی تریش که ده‌دۆزرێنه له کاتی پشکنینی خۆیی
به‌زۆری نیشانه‌ی شێره‌په‌نجه نین، به‌ڵام ده‌بێت بپشکندرێنه‌وه له‌لایه‌ن
پزیشکی پسپۆڕ. چۆن پشکنینی خۆیی گونه‌کان ده‌که‌یت؟ بیرۆکه‌یه‌کی باشه بۆ کردنی پشکنینی خۆیی بۆ گونه‌کان مانگانه، دوای حه‌مامێکی
گه‌رم. گه‌رمی ئاوه‌که ده‌بێته هۆی خاوکردنه‌وه‌ی توره‌گه‌ی گونه‌کانت، به‌مه‌ش ئاسانتر
ده‌تواندرێت ده‌ستنیشانی هه‌ر گۆڕانکاریه‌ک بکرێت. بۆ کردنی پشکنینی خۆیی گونه‌کان
ئه‌م قۆناغانه‌ی خواره‌وه بکه؛ له به‌رامبه‌ر ئاوێنه‌یه‌ک ڕابوه‌سته، سه‌یری بکه بۆ هه‌ر ئاوسانێکی که
دیاره له ڕووی توره‌گه‌ی گونه‌کان. هه‌ریه‌ک له گونه‌کان به دوو ده‌ست بپشکنه، په‌نجه‌ی شایه‌دمانی و په‌نجه‌ی
ناوه‌ند بخه‌ره ژێره‌وه‌ی گونه‌کان و په‌نجه‌ی گه‌وره‌ش له‌سه‌ره‌وه بێت. به نه‌رمی گونه‌کان بسوڕێنه له نێوان په‌نجه‌کانت، به دوای گرێ بگه‌ڕێ،
ئه‌مه‌ت له‌بیربێت گونه‌کان به‌زۆری لووسن و شێوه‌ی هێلکه‌یین و که‌مێک ڕه‌قن. ئه‌گه‌ر هه‌ر گرێیه‌کت دۆزیه‌وه، ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی بکه به پزیشک. چ شتێک ئاسایییه - چ شتێک نا ئاسایییه؟ یه‌کێک له گونه‌کان گه‌وره‌تره له ئه‌ویتریان. ئه‌مه شتێکی ئاسایییه
ئه‌گه‌ر به ئه‌سته‌م گه‌وره‌تر بوو، ته‌نها ئه‌و کاته جێگه‌ی گرنگدانه ئه‌گه‌ر
گۆڕانکاری ڕوویدابوو له قه‌باره‌ی یه‌کێک له گونه‌کان. ئه‌گه‌ر گۆڕانکاری ڕوویدابوو له سه‌ر ڕووی پێستی توره‌گه‌ی گون وه‌ک سوور
هه‌ڵگه‌ڕان و کێشه‌ی پێستی، ئه‌وا نائاسایییه. هه‌ستکردن به په‌تێکی نه‌رم، ئه‌مه به‌شێکی ئاسایییه له توره‌گه‌ی گون،
له‌وانه‌یه ئازاری بکات ئه‌گه‌ر په‌ستانی بخه‌یه سه‌ری. گرێی و هه‌ڵئاوسان و ئازاری گون زیاتر نیشانه‌ی هه‌وکردنه. گه‌وره‌بوونی
خوێنهێنه‌ره‌کانی گون بریتیه له ده‌والی گون، هه‌ندێک جار شله کۆده‌بێته‌وه له
ده‌وری گونه‌کان، هه‌ندێک جاریش ف‌ت‌ق هه‌یه. هه‌موو ئه‌م نیشانانه ده‌بێت
بپشکندرێنه‌وه له لاین پزیشکه‌وه. بۆچی پێویسته به‌رده‌وام پشکنین خۆیی بۆ گونه‌کان
بکرێت؟ به
به‌رده‌وام کردنی پشکنین، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تۆ بزانیت چ شتێک ئاسایییه و چ
شتێکیش ئاسایی نیه. به‌مه‌ش هه‌ر گۆڕانکاریه‌ک که ڕووبدات به زووی هه‌ستی پێده‌که‌یت. |