بگه‌ڕێ له‌ سایتی پزیشک بۆ هه‌موان

          

ژیانێکی ته‌ندروست >> ته‌ندروستی پیاو

 که‌رشی که‌مه‌ره‌ - زگ له‌ پیاوان – چه‌وری زگ

که‌رشی زگ ته‌ندروستی نیه‌، بزانه‌ چی ده‌بێته‌ هۆی دروست بوونی که‌رشی زگ، ئه‌و مه‌ترسیانه‌ چین که‌ که‌رشی زگ دروستیان ده‌کات له‌سه‌ر ته‌ندروستی له‌شی پیاو، تۆ ده‌توانیت چی بکه‌ی بۆ لابردنی کێشی زیاد؟

ئه‌گه‌ر تۆ ته‌نها چه‌ند کیلۆگڕامێک له‌ کێشت زیاده‌، له‌م باره‌دا تۆ به‌ته‌نها نیت. به‌ڵام ئه‌مه‌ بارێکه‌ که‌ ڕۆیشتن به‌ دوای عامێ بیرۆکه‌یه‌کی باش نیه‌. زیادی کێش به‌تایبه‌تی چه‌وری زگ چه‌ندین مه‌ترسی له‌خۆ ده‌گرێت.

 

بۆچی چه‌وری زگ جێگه‌ی گرنگندانه‌ له‌ پیاوان؟

ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ چه‌وری زگیان هه‌یه‌ له‌ مه‌ترسی گه‌وره‌ دان بۆ گه‌لێک له‌ کێشه‌ی مه‌ترسیداری ته‌ندروستی به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ چه‌وریان هه‌یه‌ به‌ڵام له‌ جێگای تری له‌شیان کۆیان کردۆته‌وه‌ نه‌ک زگ. هه‌روه‌ها پیاوان زۆر له‌بارن بۆ کۆکردنه‌وه‌ی چه‌وری له‌ زگ و که‌مه‌ره‌یان زیاتر له‌ ئافره‌تان. بڕێکی زۆر له‌ چه‌وری زگ هۆکاری مه‌ترسیداره‌ بۆ؛

نه‌خۆشی دڵی

چه‌ڵته‌ی ده‌ماغی

هه‌ندێک جۆری شێره‌په‌نجه‌

نه‌خۆشی شه‌کره‌ی جۆری دوو

به‌رزی ترایگلیسراید

ته‌نگه‌نه‌فه‌سی له‌ کاتی خه‌و

 

چۆن ده‌زانی تۆ بڕێکی زۆر له‌ چه‌وری زگت هه‌یه‌؟

قه‌باره‌ی که‌مه‌ره‌ نیشانده‌رێکی باشه‌ که‌ ئایا تۆ بڕێکی زۆر له‌ چه‌وری زگ هه‌یه‌ یان نا. به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ندێک پێور هه‌یه‌ که‌ زۆر هه‌ستار و ورده‌ وه‌ک ناوه‌ڕۆکی بارسته‌ی له‌ش که‌ درێژیت به‌راورد ده‌کات له‌گه‌ڵ کێشت. قه‌باره‌ی که‌مه‌ر به‌ ته‌نها پێشبینیه‌کی باش ده‌کات، بۆ زۆری پیاوان مه‌ترسی نه‌خۆشی دڵ و نه‌خۆشیه‌کانی تر زیاد ده‌بێت ئه‌گه‌ر قه‌باره‌ی که‌مه‌ره‌ گه‌وره‌تر بوو له‌ 102 سم.

بۆ پێوانی که‌مه‌ره‌؛

شریتی پێوان – فوته‌ بخه‌ره‌ ده‌روری زگت که‌مێک له‌ سه‌رویی ئێسکی حه‌وز، دڵینا به‌ که‌ شریته‌که‌ له‌ ده‌وری زگت له‌ یه‌ک ئاستدایه‌، په‌ستان مه‌خه‌ر سه‌ر پێستی زگ، پاشان له‌ کاتی هه‌ناسه‌دانه‌وه‌ پێوانه‌ بکه‌.

 

ئایا ته‌مه‌ن ڕۆڵ ده‌بینێت له‌ دروست بوونی چه‌وری که‌مه‌ره‌؟

له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچوون، تۆ ماسولکه‌کانی له‌شت له‌ ده‌ست ده‌ده‌یت به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر تۆ که‌سێكی به‌ جووله‌ و وه‌رزشکار نه‌بیت. به‌مه‌ش به‌کاربردنی گه‌رمۆکه‌ له‌لایه‌ن له‌شه‌وه‌ هێواش ده‌بێته‌وه‌، جا ئه‌گه‌ر تۆ گه‌رمۆکه‌ی خۆراکت که‌م نه‌که‌یه‌وه‌ یاخود جوله‌ و وه‌رزش نه‌که‌ی ئه‌و کات کێشت زیاد ده‌بێت.

ئایا چه‌وری که‌مه‌ره‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ بۆماوه‌؟

بۆهێله‌کانت کاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌سه‌ر چانسی بوون به‌ کێش زیاد یاخود قه‌ڵه‌و، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر تۆ چه‌وری زیادت هه‌بێت له‌ له‌شت. به‌ڵام  له‌ زۆربه‌ی باره‌کاندا شێوازی ژیان هۆکاری به‌رپرسیاره‌ له‌ چه‌وری که‌مه‌ره‌.

 

ئایا ڕاسته‌ ئه‌گه‌ر بیره‌ یاخود کحول بخورێته‌ چه‌وری که‌مه‌ره‌ دروست ده‌بێت؟

ئه‌گه‌ر بڕێکی زۆر له‌ کحول بخورێته‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروست بوونی چه‌وری که‌مه‌ره‌. خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆر له‌ کحول له‌ هه‌ر جۆرێک بێت ده‌بێته‌ هۆی زیادکردنی چه‌وری که‌مه‌ره‌. هه‌وڵ بده‌ به‌شێوه‌یه‌کی مامناوه‌ندی بخۆیه‌وه‌، هه‌روه‌ها که‌م کردنه‌وه‌ی گه‌رمۆکی به‌کاربردوو له‌ خۆراک یارمه‌تیت ده‌دات له‌ خۆ دوورگرتن له‌ چه‌وری که‌مه‌ره‌.

 

چۆن ڕزگارت ده‌بێت له‌ چه‌وری زگ یاخود چه‌وری که‌مه‌ره‌؟

گه‌رمۆکه‌ی خۆراکی خوراو که‌م بکه‌وه‌

جووله‌و وه‌رزش زیاد بکه‌
        
© مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2009 www.pzishk.com پزیشک بۆ هه‌مووان 
Make a Free Website with Yola.