ته‌ندروستی پیاو – حه‌وت قۆناغ بۆ ڕێگه‌گرتن له نه‌خۆشی دڵی هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه تۆ ئێستا بزانیت که خواردنی هه‌ندێک جۆری خۆراک
ده‌بێته هۆی زیادکردنی مه‌ترسی ڕوودانی نه‌خۆشی دڵ، زۆربه‌ی جار شتێکی گرانه
بتواندرێت خۆراک بگۆڕدرێت. هه‌رچۆنێک بێت ئالێره 7 ئامۆژگاری ده‌خه‌رێته ڕوو بۆ
خۆپاراستن. هه‌رکاتێک تۆ زانیت چ خۆراکێک پێویسته زۆر بخورێت و چ جۆره خۆراکێکیش
پێویسته که‌م بخورێت ئه‌و کات تۆ ڕێگایه‌کی ته‌واو دایت به‌ره‌و خۆراکی ته‌ندروستی
دڵ. یه‌که‌م/ چه‌وری و کۆلیستڕۆڵی نا ته‌نروست که‌م بکه‌وه به‌رزی کۆلیستڕۆڵی ناو خوێن ده‌بێته هۆی دروست کردنی که‌ڵه‌که‌بوو له ناو
لووله‌ی خوێنبه‌ره‌کان، به‌مه‌ش ده‌بێت هۆی ڕه‌قبوونی دیواری لووله‌کان که ده‌بێته
هۆی زیاد کردنی مه‌ترسی ڕوودانی جه‌ڵته‌ی دڵی و ده‌ماغی. به‌گوێره‌ی خشته‌یه‌ک که ئه‌نجومه‌نی دڵی ئه‌مریکی ده‌ریخستوه ده‌بێت چه‌وری
تێر له خۆراک ته‌نها 7 له سه‌دای ته‌واوی گه‌رمۆکی خوراوی ڕۆژانه پێکبهێنێت. ڕۆژانه
ده‌بێت ته‌نها 300 ملیگڕام له کۆلیستڕۆڵ بخورێت بۆ که‌سێکی ته‌ندروست. به‌ڵام ئه‌م
بڕه ده‌بێت که‌م بکرێته‌وه بۆ که‌سێکی که کۆلیستڕۆڵی جۆر خراپی له‌شی به‌رزه،
بڕه‌که ده‌بێته که‌متر بێت له 200 ملیگڕام. له جیاتی چه‌وری تێر بۆ چێشتلێنان، ڕۆنی زه‌یتون هه‌ڵبژێره، به‌ڵام به‌گشتی
هه‌موو جۆره چه‌وریه‌ک ڕێژه‌یه‌کی زۆر له گه‌رمۆکه ده‌به‌خشێت، بۆیه هه‌موو
جۆره‌کان ده‌بێت به ڕێکی به‌کاربهێندرێن. دووه‌م/ سه‌رچاوه‌ی خۆراکی پڕۆتینی که‌م له چه‌وری هه‌ڵژێره؛ وه‌ک گۆشتی بێ به‌ز، گۆستی باڵنده (به بێ پێست) و ماسی، سپێنه‌ی هێلکه،
بقولیات. سێیه‌م/ سه‌وزه و میوه زۆر بخۆ؛ سه‌رچاوه‌ی باشن بۆ ڤیتامین و کانزا‌کان،
گه‌رمۆکه‌یان که‌م تێدایه به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی باشن بۆ ڕیشاڵه‌کان-فایبه‌ر. فایبه‌ر
ده‌بێته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی ئاستی کۆلیستڕۆڵی له‌ش. چواره‌م/ دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو به په‌لکه‌وه (به که‌په‌ک) بخۆ؛ ئه‌مانه‌ش
سه‌رچاوه‌ی باشن بۆ ڕیشاڵه‌کان. پێنجه‌م/ خوێ که‌م بکه‌وه له خۆراکت؛ خواردنی خوێی زۆر به‌ژداری ده‌کات
له به‌رزکردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێ. به‌گوێره‌ی ئه‌نجومه‌نی دڵی ئه‌مریکی به باش
ده‌زانێت ڕۆژانه بڕی خوێی خوراو ده‌بێت که‌متربێت له 2.300 ملیگرام له خوێی
سۆدیۆم، به نزیکه‌ی یه‌ک مڵاکی چا. شه‌شه‌م/ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ده‌زانیت چی بخۆیت هه‌روه‌ها ده‌بێت بزانیت
چه‌ند پێویسته بخۆیت، هه‌روها پێویسته پلانێک دابڕێژیت بۆ جێ به‌چی کردن،
پێویسته لیستێکی خۆراکی بۆ خۆت دروست بکه‌یت که تیاتیدا ژه‌مه‌کانت ڕێک بخه‌یت،
هه‌وڵ بده بڕی سه‌وزه و میوه له پلانی خۆراکیه‌کانت زۆربێت. حه‌وته‌م/
جوولهو وه‌رزشێکی ڕێک و به‌رده‌وام بکه. |