ته‌ندروستی پیاو – خۆپاراستن له 10 مه‌ترسیدارترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ئایا ده‌زانی مه‌ترسیدارترین 10 هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی پیاوان؟ ئه‌مه‌ی
خواره‌وه لیستی 10 له هه‌ره هه‌ڕه‌شه مه‌ترسیداره‌کانه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی
پیاو، لێره‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌کێکیان ئامۆژگاری ده‌خه‌ینه ڕوو به مه‌به‌ستی خۆ
پاراستن لێیان؛ یه‌که‌م/ نه‌خۆشی دڵی؛ جگه‌ره مه‌کێشه و دووربه له دووکه‌ڵی جگه‌ره. خۆراکی ده‌وڵه‌مه‌ند بخۆ له سه‌وزه و میوه. ئه‌گه‌ر کۆلیستڕۆڵی خوێنت به‌رزه، پێویسته به دوای چاره‌سه‌ری بگه‌ڕێت،
سه‌ردانی پزیشک بکه. جووله و وه‌رزشی ڕێک و به‌رده‌وام بکه ڕۆژانه. کێشێکی ته‌ندروست و له‌بار هه‌ڵبژێره. کحول که‌م بخۆوه. ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی شه‌کره‌ت هه‌یه، پێویسته کۆنتڕۆڵی ئاستی شه‌کره‌ی
خوێنت بکه‌ی. خۆت دووربگره له په‌ستانی ده‌رونی و خه‌مۆکی. دووه‌م/ شێره‌په‌نجه؛ شێره‌په‌نجه‌ی سیه‌کان هۆکاری مردنه له پیاوان، زۆربه‌ش
هۆیه‌که‌ی جگه‌ره‌کێشانه. بۆ خۆپاراستن؛ جگه‌ره مه‌کێشه و دووربه له دووکه‌ڵی جگه‌ره. وه‌رزش و جووله بکه به ڕێک و پێکی. خۆراکی ده‌وڵه‌مه‌ند بخۆ له سه‌وزه و میوه. که‌م خۆت بده به تیشکی خۆر. کحول که‌م بخۆوه. خۆت دووربگره له تیشکدان –تیشکی سینی – هه‌روه‌ها خۆت بپارێزه له
پیسبوونی هه‌وا. بریندار بوون و کاره‌سانی ڕێگا وبان؛ قایشی دڵنیایی ببه‌سته. خێرایی لێخوڕین مه‌په‌ڕێنه. ئۆتۆمۆبێل لێمه‌خوڕه له ژێر کاریگه‌ر کحول – له‌کاتی سه‌رخۆشی. ئۆتۆمۆبێل لێمه‌خوڕه ئه‌گه‌ر خه‌واڵووبوویت. چواره‌م/ جه‌ڵته‌ی ده‌ماغی؛ ناتواندرێت هه‌ندێک له هۆکاری مه‌ترسیدار
کۆنتڕۆڵ بکرێت وه‌ک ته‌مه‌ن و مێژووی خێزانی و نه‌ژاد. به‌ڵام ده‌کرێت هه‌ندێکیان
کۆنتڕۆڵ بکرێت وه‌ک؛ جگه‌ره مه‌کێشه. ئه‌گه‌ر کۆلیستڕۆڵی خوێنت به‌رزه ئه‌وا پێویستت به چاره‌سه‌ری هه‌یه. سه‌ردانی
پزیشک بکه. چه‌وری تێر و کۆلیستڕۆڵ له خۆراکت که‌م بکه‌وه. کێشێکی ته‌ندروست هه‌ڵبژێره. جووله و وه‌رزش بکه. ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی شه‌کره‌ت هه‌یه پێویسته کۆنتڕۆڵی ئاستی شه‌کره‌ی خوێنت
بکه‌ی. ئه‌گه‌ر کحول ده‌خۆیه‌وه، بڕێکی که‌م بخۆوه. پێنجه‌م/ نه‌خۆشی درێژخایه‌نی سیه‌کان جۆری گیران؛ بریتین له گروپێک له
نه‌خۆشی وه‌ک هه‌وکردنی بۆڕیه‌کانی هه‌وا..هتد. بۆ خۆپاراستن؛ جگه‌ره مه‌کێشه و دووربه له دووکه‌ڵی جگه‌ره. دووربه له پیسپوننی هه‌واو و مادده‌ی کیمایی. شه‌شه‌م/ نه‌خۆشی شه‌کره‌ی جۆری دوو؛ بۆ خۆ پاراستن؛ کێشی زیاد دابه‌زێنه. خۆراکی ته‌ندروست و ده‌وڵه‌مه‌ند له میوه و سه‌وزه زۆر بخۆ. وه‌رزش و جووله بکه. حه‌وته‌م/ خۆت بپارێزه له هه‌ڵامه‌ت؛ هه‌ڵامه‌ت باوترین نه‌خۆشی جۆری
تووشبوونی ڤایرۆسیه، هه‌ڵامه‌ت زۆر مه‌ترسیدار نیه بۆ سه‌ر ته‌ندرستی که‌سێکی
ساغی پێگه‌یشتوو. به‌ڵام له‌و که‌سانه‌ی که سیسته‌می به‌رگریان بێ هێزه یاخود نه‌خۆشی
درێژخایه‌نیان هه‌یه، ئه‌وا له‌مه‌ترسی ئاڵۆزیه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ن، بۆیه
پێویسته ساڵانه کوتانی دژی ئه‌م نه‌خۆشیه وه‌ربگرن. هه‌شته‌م/ إنتحار – خۆ کوشتن، باوتری هۆکاری خۆکوشتن بریتیه له خه‌مۆکی و
که‌ئابه. ئه‌گه‌ر تووشی که‌ئابه بوویت سه‌ردانی پزیشکی ده‌روونی به‌ک بۆ چاره‌سه‌ری. نۆیه‌م/ نه‌خۆشی گورچیله؛ شکستی گوڕچیله له زۆربه‌ی جار له ئه‌نجامی
ئاڵۆزیه‌کانی نه‌خۆشی شه‌کره یاخود به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێنه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دات.
بۆیه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی شه‌کره یاخود پاڵه‌په‌ستۆی خوێنت به‌رزه ، پێویسته چاره‌سه‌ری
وه‌ربگریت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ده‌بێت؛ خۆراکی ته‌ندروست بخۆیت، خوێ که‌م بکه‌وه له خۆراک. ڕۆژانه وه‌رزش بکه. کێشێکی ته‌ندروست هه‌ڵبژێره. ده‌رمانه‌کانت بخۆ به‌پێ پێویست. ده‌یه‌م/ نه‌خۆشی ئه‌لزهایبمه‌رز؛ هیچ ڕێگایه‌کی سه‌لمێندراو نیه بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی
ڕوودانی ئه‌م نه‌خۆشیه، به‌ڵام ئه‌م قۆناغانه‌ی خواره‌وه بکه؛ گرنگی به دڵ بده. به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و نه‌خۆشی دڵ و جه‌ڵته‌ی ده‌ماغی
و نه‌خۆشی شه‌کره و به‌رزی کۆلیستڕۆل ، هه‌موویان هۆکاری مه‌ترسیدار بۆ تووشبوون
به نه‌خۆشی ئه‌لزهایمه‌رز. کێشێکی ته‌ندروست و گونجاو هه‌ڵبژێره. ڕۆژانه وه‌رزش بکه. جگه‌ره مه‌کێشه و دووربه له دووکه‌ڵی. ئه‌گه‌ر کحول ده‌خۆیه‌وه، که‌م بخۆوه. که‌سێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به. بخوێنه‌و و بخوێنه‌وه و فێربه، هه‌رده‌م مێشکت با جاڵاک بێت. |