بگه‌ڕێ له‌ سایتی پزیشک بۆ هه‌موان

          

ژیانێکی ته‌ندروست >> ته‌ندروستی پیاو

 کۆندۆمی پیاو

بریتیه‌ له‌ پارچه‌ لاستیکێک که‌ به‌ ڕێگایه‌کی کاتی نه‌هێشتنی منداڵ بوون داده‌ندرێت بۆ پیاوان. ئه‌م لاستیکه‌ ده‌کرێته‌ زه‌که‌رێک هه‌ڵستاو پێش جووتبوونی  جنسی. ئه‌م داپۆشینه‌ی زه‌که‌ر ده‌بێته‌ هۆی ڕێگرتن له‌ چوونی تۆو بۆ ناو ئه‌ندامی زاوزێی ئافره‌ت.

کاریگه‌ری ئه‌م ڕێگایه‌ له‌ ڕێگرتن له‌ منداڵبوون به‌ ڕێژه‌ی 85%، ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ له‌ 100 جووته‌ک که‌ کۆندۆم به‌کارده‌هێنن له‌ 15یان تووشی دووگیانی ده‌بن. به‌کارهێنانی کۆندۆم له‌گه‌ڵ بکوژی تۆو کاریگه‌رتره‌ له‌ نه‌هێشتنی منداڵ بوون. به‌ڵام گه‌لێک جار کۆندۆم سه‌رکه‌وتوو نابێت له‌به‌ر نه‌زانینی به‌کارهێنان یاخود باش به‌کارنه‌هێنان.

 

چۆن کۆندۆم به‌کاربهێندرێت؟

ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ی زه‌که‌ری پیاو بلکێت به‌ ئه‌ندامی زاوزێی ئافره‌ت ئه‌م کۆندۆمه‌ له‌به‌ر بکرێت. ئا لێره‌ چه‌ند ئامۆژگاریه‌ک ده‌خه‌ینه‌ ڕوو؛

سه‌یری مێژووی به‌سه‌رچوونی بکه‌- ئێکسپایه‌ربووه‌ یان نا

به‌ هۆشیاری پاکه‌ته‌که‌ی بکه‌وه‌، ددان یاخود نینۆکی په‌نجه‌ مه‌کارمه‌هێنه‌

ئه‌گه‌ر کۆندۆمه‌که‌ مه‌میله‌ی بۆ دروست نه‌کرابوو له‌ سه‌ره‌که‌ی، ئه‌وا له‌کاتی له‌به‌رکردن نیو سانتیمه‌تر به‌جێبهێله‌ له‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تۆویه‌کان له‌ناوی خڕببنه‌وه‌.

له‌ کاتی له‌به‌رکردن، سه‌ره‌ لوودراوه‌که‌ی کۆندۆمه‌که‌ بخه‌ره‌ سه‌ر زه‌که‌ری هه‌ڵستاو، سه‌ره‌ لوولدراوه‌که‌ ده‌بێت ڕووی له‌ ده‌ره‌وه‌ بێت، پاشان به‌شه‌ لوولدراوه‌که‌‌ بکه‌وه‌ به‌ درێژایی زه‌که‌ر تاکو ده‌گاته‌ بنی زه‌گه‌ر، به‌ڵام پێویسته‌ سه‌ری کۆندۆمه‌که‌ بگیرێت له‌کاتی کردنه‌وه‌ی لوولدراوه‌که‌. پاشان ڕووی زه‌که‌ر ساف بکه‌ به‌ هۆی ده‌رکردنی بڵقی هه‌وا له‌ ناوه‌وه‌ی کۆندۆمه‌که‌.

دوای جنسکردن، کۆندۆم ده‌بێت ڕاسته‌وخۆ فڕێبدرێت، بۆ جارێکی تر یه‌کێکی تر به‌کاربهێندرێت.

کۆندۆمی به‌کارنه‌هاتوو ده‌بێت له‌ شوێنی سارد و وشک هه‌ڵبگیرێت، بۆ پاراستنی.

        
© مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2008 www.pzishk.com پزیشک بۆ هه‌موان 
Make a Free Website with Yola.