قه‌ڵه‌وی
له منداڵان
ئایا ده‌زانیت که‌ی گرنگی بده‌یت به کێشی منداڵه‌که‌ت؟ بێ گومان هه‌موو
منداڵێک كێشی زیاد ده‌بێت کاتێک گه‌شه ده‌کات. به‌ڵام کێشی زیاد زیاتر له‌وه‌ی
که پێویسته ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی له منداڵان.
قه‌ڵه‌وی منداڵان بارێکی ترسناکه کارده‌کاته مناڵان و هه‌رزه‌کاران.
ڕووده‌دات کاتێک منداڵ کێشه‌که‌ی له‌سه‌رووی کێشی ئاسایییه به گوێره‌ی کێش بۆ
درێژی. قه‌ڵه‌وی له منداڵان کێشه دروستکه‌ره، چونکه کێشی زیاد ده‌بێته هۆی
ئه‌وه‌ی منداڵ به‌ره‌وه کێشه‌ی ته‌ندروستی ببات کاتێک ده‌گاته ته‌مه‌نی پێگه‌یشتوو.
باشترین ڕێگا بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی کێش زیادی له منداڵان بریتییه
له چاک کردنی خۆراک و وه‌رزشکردن له ئاستی خێزان، نه‌ک ته‌نها بۆ منداڵه‌که‌ت.
هۆکاره‌کانی؛
هه‌رچه‌نده هه‌ندێک هۆکاری بۆماوه‌یی و هۆڕمۆنی هه‌یه ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی
له منداڵان، به‌ڵام له زۆربه‌ی باره‌کاندا هۆکاره‌که‌ی بریتیه له زۆر خواردن
و که‌م وه‌رزش کردن. منداڵان وه‌ک که‌سانی پێگه‌یشتوونین پێویستیان به گه‌رمۆکی
زیاتر هه‌یه بۆ گه‌شه و گه‌وره‌بوون، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه خۆراکه‌ی که
پیویسته بخورێت ئه‌وا هیچ کێشه‌یه‌ک دروست ناکات، به‌ڵام ئه‌و منداڵانه‌ی زیاتر
له پێویست خۆراک ده‌خۆن ئه‌وا تووشی زیاد بوونی کێش ده‌بن.
هۆکاری مه‌ترسیدار؛
خۆراک؛ به‌کاربردنی خۆراکی بڕ به‌رز له گه‌رمۆکه
ناچاڵاکی؛ نه جوولانه‌وه و وه‌رزشنه‌کردن
بۆماوه
هۆکاری ده‌روونی
هۆکاری خێزانی؛ باوانان به‌رپرسن له کڕینی خۆراک بۆ ماڵه‌وه، جا ئه‌گه‌ر
تۆ خۆراکی ناته‌ندروست له چێشخانه دابنێت، نابێت لۆمه‌ی منداڵاکه‌ت بکه‌ی که
حه‌ز له‌م خواردنانه‌یه وه‌ک شیرینی و ترشی و چه‌وری..هتد له‌سه‌ر باوانان
پێویست کۆنتڕۆڵی خۆراکه‌کان بکه که له چێشتخانه‌ی ماڵه‌وه هه‌ن، نابێت ده‌ستی
منداڵ بگات به هه‌موو خۆراکێک.
هۆکاری ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی
که‌ی سه‌دانی پزیشک بکرێت؟
هه‌ر مندڵێک چه‌ند کیلۆگرامێکی که‌م له کێشی زیادبێت قه‌ڵه‌و نیه. به‌ڵام
ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ستت ده‌که‌یت که منداڵه‌که کێشی زۆر زیاده، ئه‌و کات ده‌توانیت
سه‌ردانی پزیشک بکه‌یت بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری.
ئاڵۆزیه‌کانی؛
منداڵانی کێش زیاد زۆر له‌بارن بۆ ئه‌م تووش بوون به‌م بارانه‌ی خواره‌وه
له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری؛
نه‌خۆشی شه‌کره‌ی جۆری دوو
به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن
کێشه‌ی سیسته‌مه‌ی هه‌ناسه‌دان – ڕيبوو
تێکچوونی خه‌و
ماوه‌ی هه‌زه‌کاریان زوو ده‌ستپێده‌کات
کێشه‌ی جگه‌ر
|