ته‌ڕکردنی
جێگای نووست – میز به‌خۆداکردن
ئه‌م باره له پێش ته‌مه‌نی 6 بۆ 7 ساڵی جێگه‌ی مه‌ترسی نیه، له
قۆناغه هێشتا کۆنتڕۆڵکردنی میزڵدان له شه‌ودا ته‌واو پێنه‌گه‌یشتووه. به‌ڵام
ئه‌گه‌ر ئه‌م باره به‌رده‌وام بوو پێویسته باره‌که چاره‌سه‌ر بکرێت به هێمنی
و به تێگه‌یشتن.
نیشانه‌کانی؛
زۆربه‌ی منداڵان فێرده‌بن بۆ ڕۆیشتن بۆ توالێت له نێوان ته‌مه‌نی 2 بۆ 4
ساڵی، به‌ڵام ئه‌مه جێگیر نیه. له ته‌مه‌نی پێش چوونه قوتابخانه، زیاتر له
40% منداڵان جێگایی نووستنیان ته‌ڕ ده‌که‌ن، به‌ڵام له ته‌مه‌نی 5 ساڵی، کێشه‌ی
ته‌ڕکردنی میز که‌م ده‌بێته‌وه بۆ 10% بۆ 15% منداڵان.
هۆکاره‌کانی؛
که‌س نازانێت به دڵنیایی هۆکاری ته‌ڕکردنی جێگایی نووستن، به‌ڵام گه‌لێک
هۆکار هه‌ن ڕۆڵ ده‌بینن.
بچووکی میزڵدان
نه‌توانینی ناسینه‌وه‌ی پڕی میزڵدان
ناهاوسه‌نگی له هۆڕمۆن
ترس و په‌ستانی ده‌روونی
هه‌وکردنی ڕێڕه‌وی میز
ته‌نگه‌نه‌فه‌سی له کاتی نووستن
نه‌خۆشی شه‌کره
قه‌بزیه‌کی درێژ خایه‌ن
هۆکاری تر.
که‌ی سه‌ردانی
پزیشک بکرێت؟
ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت به‌رده‌وام بوو له ته‌ڕ کردنی جێگایی نووستن دوای
ته‌مه‌نی 5 بۆ 6 ساڵی
ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت ماوه‌یه‌ک جێگایه‌که‌ی هیشک بوو به‌ڵام دوای جێگایی
نووستنی ته‌ڕکرد
ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت له‌گه‌ل جێگا ته‌ڕکردن کێشه‌ی تریشی هه‌بوو، وه‌ک ئازار له کاتی
میز کردن، تێنویهتیهکی زۆر، گۆڕانی ڕه‌نگی میز بۆ په‌مه‌یی، پرخه پرخ.
|