بگه‌ڕێ له‌ سایتی پزیشک بۆ هه‌موان

          

په‌روه‌رده‌ی جنسی

تۆ ده‌زانی گرنگی په‌روه‌رده‌ی جنسی؟! زۆر به‌داخه‌وه‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به‌ تایبه‌تی و کۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌ گشتی ئه‌م بابه‌ته‌ پشت گوێ خرایه‌ هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ نه‌بێت یاخود هیچ گرنگیه‌کی نه‌بێت! به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، په‌روه‌رده‌ی جنسی زۆر گرنگه‌. هه‌رزه‌کار پێویستی هه‌یه‌ به‌ زانینی هه‌موو شتێک له‌باره‌ جنس به‌ ووردی و دروستی. په‌روه‌رده‌ی جنسی بۆ هه‌رزکاره‌ به‌رپرسیاریتی دایک و باوکه‌. له‌ وڵاتانی ڕۆژئاوا و پێگه‌یشتوو په‌روه‌رده‌ی جنسی بابه‌تێک له‌ قوتابخانه له‌ هۆبه‌کانی ته‌ندروستی‌ ده‌خوێندرێت به‌ڵام له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ بڤه‌یه‌!

 

شکاندنی به‌ربه‌سته‌کان

جنس له‌ ڕۆژگاری ئێستا بوه‌ته‌ بابه‌تی سه‌ره‌کی هه‌واڵ و میدیا و ڕێکلام و سه‌رچاوه‌کانی ڕابواردن. زۆر ئه‌سته‌مه‌ بتواندرێت خۆ به‌دور بخرێت له‌م بابه‌ته‌. به‌ڵام کاتێک دایک و باوک بیانه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌رزه‌کاره‌کانی قسه‌ بکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌موو کاتێک ئاسان نیه‌. ئه‌گه‌ر تۆ "وه‌ک دایکێک یاخود باوکێک" چاوه‌ڕوانی ساتێکی زۆر باش و له‌بار ده‌که‌ی بۆ باسکردنی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌وانه‌ی باشترین ده‌رفه‌ت له‌ده‌ست بده‌ی. له‌ جیاتی ئه‌مه‌ به‌ به‌رده‌وام په‌روه‌رده‌ی جنسی تاوتوێ بکه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رزه‌کاره‌که‌ت. بۆ چۆنه‌یه‌تی ده‌ست بکه‌ی به‌ باسکردنی ئه‌م بابه‌ته‌ لێره‌دا چه‌ند ئامۆژگاریه‌ک ده‌خرێته‌ ڕوو وه‌ک یارمه‌تی؛

ساته‌کان بقۆزه‌وه‌. کاتێک به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی یاخود ڤیدیۆ کلیپێک کێشه‌یه‌ک دروست ده‌کات به‌هۆی ناشیاوی له‌ هه‌ڵس و که‌وتی به‌رپرسی جنسی، له‌م کاته‌دا ئه‌م ساته‌ بقۆزه‌وه‌ بۆ باسکردن له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی جنسی، کاتێک ساتێکت بۆ ڕێک ده‌که‌وێت بۆ‌ باسکردن له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی جنسی هه‌وڵ بده‌ به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ری ئه‌وه‌ندی بوار ڕه‌خساوه‌.

هه‌رگیز زۆری له‌ هه‌رزه‌کار مه‌که‌ بۆ باسکردنی ئه‌م بابه‌ته‌. به‌ سادده‌ی کاتێک به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌ت دایت هه‌وڵ بده‌ باسه‌که‌ بکه‌یه‌وه‌، بۆ نموونه‌ کاتێک منداڵه‌که‌ت ده‌به‌یت بۆ قوتابخانه‌ به‌ ئۆتۆمۆبێل یاخود له‌ کاتی پیاسه‌ کردنێك به‌ ته‌نیا.

ڕاستگۆبه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رزه‌کاره‌که‌ت. هه‌وڵ بده‌ وه‌ک هاوڕێیه‌ک ‌بیت‌ له‌ باس کردن و گۆڕینه‌وه‌ بابه‌ته‌که‌ هه‌روه‌ها وه‌ک باوكێک له‌ ڕوونکردنه‌وه‌و گرنگی دان به‌ به‌باته‌که‌. ئه‌گه‌ر هه‌ستت کرد تۆ له‌ هه‌ڵوێستێكی ناخۆش دایت، ئه‌وا بیڵێ – به‌ڵام ڕوون بکه‌وه‌ که‌ به‌رده‌وام قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر گرنگه‌. ئه‌گه‌ر تۆ نه‌توانی وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی منداڵه‌که‌ت بده‌یه‌وه‌ هه‌وڵ بده‌ یارمه‌تی بده‌یت له‌ دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵام وه‌ک کڕینی کتابێکی دروست له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ یاخود/هه‌روه‌ها پێویسته‌ زانیاری خۆت به‌هێز بکه‌ی‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌.

ڕاسته‌وخۆ باس له‌ بابه‌ته‌که‌ بکه‌. به‌ ڕوونی هه‌ستت ده‌رببڕه‌ له‌باره‌ی کێشیه‌کی تایبه‌ت. بۆ نمونه‌ جووت بوون. باس له‌ مه‌ترسیه‌کان بکه‌، باس له‌ ئازاری سۆزی بکه‌، باس له‌و نه‌خۆشیانه‌ بکه‌ که‌ له‌وانه‌یه‌ بگوازرێنه‌وه‌ له‌ کاتی جووت بوون یاخود زگ بوون.

گوێ بگره‌ له‌ بۆچوونه‌کانی منداڵه‌که‌ت. نه‌که‌ی ته‌نها وانه‌ به‌ منداڵه‌که‌ت بده‌ی و هیچ گرنگیه‌ک نه‌ده‌ی به‌ بۆچوون و هه‌ستی منداڵه‌که‌ت له‌باره‌ جنسه‌وه‌.

له‌گه‌ڵ ڕاستیه‌کان بڕۆ. منداڵه‌که‌ت پێویستی به‌ زانیاری دروست و ورد هه‌یه‌ له‌باره‌ی جنس، به‌ڵام زۆر گرنگه‌ قسه‌ بکرێت له‌باره‌ی هه‌ست و هه‌ڵوێست و نرخ.

بوار به‌ منداڵکه‌ت بده‌ زیاتر قسه‌ بکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌. با منداڵه‌که‌ت بزانێ زۆر ئاساییه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ قسه‌ بکرێت.

وه‌ڵامده‌نه‌وه‌ی هه‌ڵس و که‌وت

ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت له‌ڕووی جنسیه‌وه‌ چاڵاک بوو، جا ئایا تۆ یاخود خۆی باوه‌ڕی وایه‌ که‌ ئاماده‌ بۆ جنس کردن، له‌م کاته‌دا زۆر گرنگه‌ به‌ردوام بیت له‌سه‌ر باس کردنی بابه‌ته‌که‌. هه‌ست و ڕای خۆت ده‌رببڕه‌ به‌ هێمنی له‌باره‌ی جنس کردن هه‌روه‌ها ڕوونیش بکه‌وه‌ بۆچی وا هه‌ست ده‌که‌یت یاخود بۆچی وا بیر ده‌که‌یه‌وه‌. وا چاکه‌ ئه‌م ده‌سته‌واژیه‌ بگوترێت له‌گه‌ڵ هه‌رزه‌کاره‌که‌ت " ئه‌من بێ ئومێدم له‌ بڕیاری تۆ له‌باره‌ی جنس کردن، هه‌روه‌ها من له‌و باوه‌ڕه‌نیم که‌ جنس کردن بۆ تۆ له‌کاتی ئێستا ته‌ندروست بێت یاخود ڕاست بێت، به‌ڵام بڕیار بڕیاری خۆته‌، ده‌بێت خۆت به‌رپرسیاریه‌تیه‌کان له‌ ئه‌ستۆ بگری به‌ ترسناکی و به‌ جدی".

هه‌رگیز ئافه‌رین له‌ هه‌رزه‌کاره‌که‌ت مه‌که‌ بۆ کردنی جنس به‌ ڕێگای نایاسایی، هه‌رده‌م باس له‌ مه‌ترسیه‌کانی بکه‌.

        

پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.com  مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2009©

Make a Free Website with Yola.