بگه‌ڕێ له‌ سایتی پزیشک بۆ هه‌موان

          

خۆراک و کێش – دابه‌زاندنی کێش، چه‌ند قۆناغێکی سه‌لامه‌ت بۆ کێشکێکی ته‌ندروست

خوڕه‌وشتی ته‌ندروست کلیلی سه‌رکه‌وتنه‌ له‌ هه‌رزه‌کاران بۆ دابه‌زاندنی کێش، نیشانی هه‌رزه‌کاره‌که‌ت بده‌ ڕێگای کرداری بۆ سه‌رکه‌وتن.

قه‌ڵه‌وی له‌ هه‌رزه‌کاران کێشه‌یه‌کی گه‌شه‌سه‌ندوی ترسناکه. هیج ڕێگاچاره‌یه‌کی جادوویی نیه‌ بۆ دابه‌زاندنی کێش له‌ هه‌رزه‌کاران، به‌ڵام گه‌لێک ڕێگا هه‌یه‌ بۆ یارمه‌تیدان. یارمه‌تی هه‌رزه‌کاره‌که‌ت بده‌ بۆ خوو گرتن به‌ خوڕه‌وشتی ته‌ندروست که‌ به‌درێژایی ته‌مه‌ن به‌رده‌وام ده‌بێت.

کێش و شێوه‌ی له‌ش بابه‌تێکی زۆر هه‌ستیار و دیاره‌ له‌ هه‌رزه‌کاران، به‌تایبه‌تی هه‌رزه‌کاری کچ. کاتێک کچه هه‌رزه‌کاره‌که‌ت هه‌وڵ ده‌دات کێشی دابه‌زێنێت، به‌ یادی بهێنه‌وه‌ که‌ ته‌نها یه‌ک بیرۆکه‌ و یه‌ک کێشی ڕێک و ته‌واو نیه‌ که‌ پێویسته‌ بێت هه‌موو هه‌رزه‌کارێک هه‌یبێت، له‌وانه‌یه‌ کێشکی دروست بۆ که‌سێک، دروست نه‌بێت بۆ یه‌کێکی تر.

باشتره‌ هه‌رزه‌کار هانبدرێت بۆ خووڕه‌وشتی چاک که‌ کێشێکی ته‌ندروست دروست ده‌کات نه‌ک له‌سه‌ر قه‌ڵه‌وی و لاوزی قسه‌ بکرێت.

پێویسته‌ هه‌رزه‌کاران تێبگه‌یندرێن که‌ دابه‌زاندنی کێش کردارێکه‌ ده‌بێت به‌ درێژای ته‌مه‌ن له‌ ئه‌ستۆ بگیردرێت. کاریگه‌ری ده‌رمانی دابه‌زاندنی کێش کاتی یه‌، به‌بێ گۆڕانکاری یه‌کجاره‌که‌ی له‌ خوڕه‌وشت هه‌ر دابه‌زاندنێکی کێش زۆر له‌باره‌ وه‌ک خۆی لێبێته‌وه‌ "کێشه‌که‌ وه‌ربگیرێته‌وه‌" وه‌ به‌زیاتریش.

وه‌ک هه‌ر مرۆڤێکی پێگه‌یشتوو، هه‌رزه‌کاران پێویستیان به‌ جووله‌ و وه‌رزش هه‌یه‌ 60 خوله‌ک له‌ ڕۆژێکدا (30 خوله‌ک به‌ لایه‌نی که‌م) به‌ڵام ئه‌مه‌ مانایی وانیه‌ پێویست بێت ڕۆژانه‌ 60 خوله‌ک وه‌زشێکی توند بکرێت و هه‌رده‌م له‌ ڕاکشان دابیت. چاڵاکی له‌سه‌رخۆ و به‌رده‌وامیش ده‌توانێت وزه‌ سه‌رف بکات، له‌ڕاستی دا هه‌ر جۆره‌ جووله‌یه‌کبێت ده‌توانێت وزه‌ سه‌رف بکات.

تییپه‌کانی وه‌رزشی وه‌ک (تیپی وه‌رزشی قوتابخانه‌کان و میلیه‌کان) زۆر ڕێگای چاکن بۆ وه‌زشکردن. ئه‌گه‌ر هه‌رزه‌کارێک حه‌ز ناکات به‌ژداری تیپی وه‌رزشیه‌کان بکات، زۆر ئاسایی ده‌توانێت زیاتر به‌ پیاد بڕوات یاخود پایسکیل لێخوڕێت..هتد.

زۆرێک له‌ هه‌رزه‌کاران نانی به‌یانیان ناخۆن، یاخود گرنگی پێناده‌ن، ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌یه‌، چونکه‌ نانی به‌یانیان زۆرگرنگه‌. ژه‌مه‌ نانێکی به‌یانیانی پڕ له‌ خۆراکی باش یارمه‌تی هه‌رزه‌کارده‌دات وزه‌یه‌کی باش وه‌ربگرێت بۆ ده‌ستپێکردنی زینده‌کرداره‌کانی له‌ش و هه‌روه‌ها وزه‌ی ته‌واو ده‌به‌خشێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی ڕۆژه‌که‌ ببێته‌وه‌ به‌ چووست و چاڵاکی. له‌ هه‌مووی گرنگتر خواردنی نانی به‌یانیان ڕێگه‌ده‌گرێت له‌ هه‌رزه‌کار زیاتر بخوات به‌ درێژایی ڕۆژ.

ده‌بێت هه‌رزه‌کاران هانبدرێن له‌ وازهێنان له‌خواردنی پڕوپاتاڵ وه‌ک جپس ..هتد هه‌روه‌ها ده‌بێت هانبدرێن له‌ جیاتی خواردنی خۆراکی پڕوپاتاڵ خۆراکی پڕ له‌ نرخی خۆراکی بخۆن (به‌گشتی خۆراکی ماڵه‌وه‌) وه‌ک میوه‌ (پرته‌قاڵ، ترێ، سێو...)، سه‌رزه‌، ماست و په‌نیر..هتد.

ده‌بێت هه‌رزه‌کاران فێربکرێن هه‌رکاتێک تێر بوون پێویسته‌ وازبهێنن له‌ خواردنی خۆراک. ئه‌گه‌ر له‌فه‌یه‌کی گه‌وره‌ت داواکرد به‌ڵام نه‌توانی هه‌مووی بخۆی زۆر ئاسایی یه‌ بیکه‌یه‌ سه‌فه‌ری له‌گه‌ڵ خۆت بیبه‌یه‌وه‌ ماڵه‌وه‌. یاخود ئه‌گه‌ر ده‌زانی له‌فه‌یه‌کی گه‌وره‌ت بۆ ناخورێت، یه‌کێکی بچووک داوابکه‌.

هاندانی هه‌رزه‌کاران له‌ نه‌خواردنی خواردنه‌وه‌ی گازی و شیرینیه‌کان. قووتوویه‌کی 350 گرامی له‌ خواردنه‌وه‌یه‌کی گازی زیاتر له‌ 100 گه‌رمۆکه‌ ده‌به‌خشێت. خواردنه‌وه‌ ئاو له‌جیاتی خواردنه‌وه‌ی گازی یاخود شیرینی، هه‌رزه‌کار ڕزگارده‌کات له‌ جه‌ندیی گه‌رمۆکه‌ی زیاد.

کاتێک تۆ وه‌ک باوک یاخود دایک هه‌وڵ ده‌ده‌ی هه‌رزه‌کاره‌که‌ت هۆشیاربکه‌یته‌وه‌ له‌باره‌ی کێش و خۆراک، ڕێنوومایه‌کانت به‌ ته‌نها به‌ ئاراسته‌ی هه‌رزه‌کاره‌که‌ت نه‌بێت، ده‌بێت ڕێنوومایه‌کان هه‌موو ئه‌ندامانی خێزان (خۆشت) بگرێته‌وه‌، یه‌که‌م که‌سیش خۆت ده‌بێت جێبه‌جێیان بکه‌یت.

        

پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.com  مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2009©

Make a Free Website with Yola.