ژیانێکی ته‌ندروست >> ته‌ندروستی ئافره‌ت حه‌بی دژی سکپڕبوون – من‌ع حمل – سووده‌کان و مه‌ترسیه‌کان و هه‌ڵبژاردنی ئه‌گه‌ر تۆ حه‌بی دژی سکپڕبوون به‌کاردهه‌ێنی، ده‌شێت تۆ ئاسوده‌ی بیت له‌گه‌ڵی،
به‌ڵام دڵنیاین تۆ گه‌لێک پرسیارت هه‌یه له‌باره‌ی کاریگه‌ره مه‌ترسیداره‌کانی
ئه‌م حه‌به له‌سه‌ر جه‌سته و ته‌ندروستیت. لێره ئه‌وه ده‌خه‌ینه ڕوو که شاره‌زایان
له مایۆکلینک چی به‌و نه‌خۆشانه ده‌ڵێن که حه‌بی دژی سکپڕبوون به‌کارده‌هێنن. چۆن حه‌بی دژیسکپڕی ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی هه‌موو یاخود
هه‌ندێک له ماوه‌ی بێنوێژیت؟ حه‌بی دژیسکپڕبوونی کلاسیکی (کۆن) وا له سیسته‌می زۆربوون ده‌کات وه‌ک
ماوه‌ی بێنوێژیه‌کی ڕێکی 28 ڕۆژه کاربکات. له 21 ڕۆژی یه‌کمدا تۆ حه‌ب ده‌خۆیت
که هۆڕمۆنی زۆربوونی تێدایه. له حه‌وت ڕۆژی کۆتایی، حه‌بێك ده‌خۆیت به‌ناوی
پلاسیبۆ. له‌کاتی خواردنی حه‌بی پلاسیبۆ تۆ خوێن له ئه‌ندامی زاوزێت ده‌رده‌چێت
هه‌روه‌ک ماوه‌ی بێنوێژیه‌کی ڕێک وایه. به‌ڵام ئێستا گه‌لێک جۆری نوێ (مۆدێرێن)
له حه‌بی دژه سکپڕبوون هاتوونه‌ته کایه‌وه، که چۆنیه‌تی خواردنیان له‌گه‌ڵ
کلاسیکه‌که جیاوازه، بۆ ئه‌م له پزیشکی پسپۆڕ بپرسه. ئایا ده‌توانیت حه‌بی دژی سکپڕبوونی وه‌ربگریت به به‌رده‌وامی
بۆ نه‌هێشتنی ماوه‌ی بێ‌نوێژی؟ ده‌شێت حه‌بی دژه‌سکپڕبوون وه‌ربگیرێت به‌به‌رده‌وامی بۆ نه‌هێشتنی ماوه‌ی بێ‌نوێژی،
مانایی وه‌رنه‌گرتنی حه‌بی پلاسیبۆیه‌که.
هه‌ندێك به‌ڵگه چاکی ئه‌م به‌رنامه‌یه نیشان ده‌ده‌ن، واته ئه‌گه‌ر تۆ
به‌به‌رده‌وامی حه‌بی دژه‌سکپڕبوون وه‌ربگریت ڕێگه‌ده‌گریت له هه‌ڵچوون و داچوونی هۆڕمۆنی که به‌رپرسیاره له خوێنبه‌ربوون و ئازار و ژانه‌سه‌ر
و ناڕه‌حه‌تیه‌کانی تر له‌کاتی بێ‌نوێژی. وه‌رگرتنی حه‌بی دژه سکپڕی به‌برده‌وامی
بۆ ماوه‌ی سێ مانگ ئاساییه، به‌ڵام دوای ئه‌مه ده‌بێت حه‌بی پلاسیبۆیه‌که وه‌ربگریت
بۆ ئه‌وه‌ی عاده‌ت ببێت. ئه‌گه‌ر تۆ ویستت منداڵت ببێت، چه‌ند پاش وازهێنان له
حه‌بی دژه‌سکپڕبوون تۆ ده‌توانیت سکت ببێت؟ یه‌کێک له لایه‌نه باشه‌کانی ئه‌م حه‌به ئه‌وه‌یه هه‌رکاتێك تۆ
وازتهێنا له حه‌به‌که له‌وانه‌یه ته‌نها بۆ ماوی 2 هه‌فته دوابخرێت پێش ئه‌وه‌ی
دووباره ده‌رچوونی هێلکه ڕووبدات. ماوه‌ی بێنوێژیت 4 بۆ 6 هه‌فته دواتر دێته‌وه
دوای وه‌رگرتنی دواین حه‌ب. هه‌رکاتێک ده‌رچوونی هێلکه ڕوویدا تۆ ده‌توانیت ببیت به دووگیان. چی ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر تۆ وازتهێنا له وه‌رگرتنی حه‌بی
دژیسکپڕبوون به‌ڵام ماوه‌ی بێنویژیت نه‌هاته‌وه؟ ئه‌گه‌ر تۆ وازهێنا له حه‌بی دژیسکپربوون به‌ڵام ماوه‌ی بێنوێژیت نه‌هاته‌وه
بۆ چه‌ند مانگێک، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌ی تۆ له بارێکدایت که پێیده‌وترێت (نه‌مانی
ماوه‌ی بێ‌نوێژی پاش حه‌ب). ئه‌م حه‌به ده‌بێته هۆی ڕێگرتن له له‌شت له
دروستکردنی هۆڕمۆن که پێویسته له کرداری ده‌رچوونی هێلکه و عاده. کاتێک تۆ ده‌وه‌ستیت
له له وه‌رگرتنی ئه‌م حه‌به، له‌وانیه کاتی پێویست بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ش بگه‌ڕێته‌وه
باری ئاسایی دروست کردنی هۆڕمۆن. به‌شێوه‌یه‌کی نموونه‌ی ده‌بێت ماوه‌ی بێنوێژیت ده‌ستپێبکاته‌وه دوای 3
مانگ له وه‌ستانی وه‌رگرتنی حه‌ب. زۆری ئافره‌تان دوای 4 بۆ هه‌فته ماوه‌که‌یان دێته‌وه. به‌ڵام هه‌ندێک
ئافره‌ت به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی حه‌ب وه‌رده‌گرن بۆ ڕێکخستنی ماوه‌که‌یان له‌وانه‌یه
بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ دوای وه‌ستان له وه‌رگرتنی حه‌به ماوه‌ی بێنوێژیان نه‌یه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر دوای 3 مانگ ماوه‌ی بێنوێژیت نه‌هاته‌وه، پشکنینی دووگیانی بکه
بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت که دووگیانیت یان نا. ئه‌گه‌ر دوای 6 مانگ له وه‌ستانی حه‌به‌که
ماوه‌که‌ت نه‌هاته‌وه، ئه‌و کات پێویسته سه‌ردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت. چی ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر تۆ حه‌بی دژیسکپڕیت وه‌رگرت له‌کاتێک
تۆ دووگیان بوویت؟ ئه‌گه‌ر تۆ حه‌به‌ی دژه‌سکپڕبوونت وه‌رگرت به به‌رده‌وامی جونکه نه‌تزانیوه
که دووگیانیت، زۆر ترستانک نیه. به‌ڵام هه‌رکاتێک زانیت تۆ دووگیانیت پێویسته
ده‌ست به‌جێ وازبهێنیت له وه‌رگرتنی حه‌به‌که. ئه‌گه‌ر تۆ بۆ ماوه‌یه‌کی چه‌ندین ساڵ حه‌بی دژه‌سکپڕبوونت وه‌رگرت،
ئایا ده‌کرێت له‌ناکاو وازبهێنیت یان ده‌بێت
پاکه‌ته حه‌به‌که ته‌واو بکه‌یت؟ ئه‌مه ده‌وه‌ستێته سه‌ر ته‌ندروستی گشتی له‌شت. له‌وانه‌یه هه‌ندێک
گۆڕان دروست بکات کاتێک وازده‌هێنی له وه‌رگتنی حه‌به‌که. کاتێک به ته‌واوی
وازده‌هێنی له وه‌رگرتنی حه‌به‌که پێشبینی خوێبه‌ربوون بکه، که وه‌زنی
"شێواز"ی عاده‌که‌ت ده‌گۆڕێت. به‌ڵام ده‌توانیت تۆ وازبهێنی له هه‌رکاتێک. ئایا حه‌بی دژیسکپڕی ده‌بێته هۆی زیاد بوونی کێش؟ ئافره‌تان به‌زۆری لۆمه‌ی حه‌بی دژیسکپڕی ده‌که‌ن که گوایه ده‌بێته هۆی
زیاد بوونی کێش. به‌ڵام لێکۆڵینه‌وه‌کان ئه‌مه‌یان ده‌رخسته‌وه که کاریگه‌ری حه‌بی
دژیسکپڕبوون له سه‌ر زیاد بوونی کێش که‌مه، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش
هۆڕمۆنی ناو حه‌بی دژیسکپڕبوون کارده‌کاته سه‌ر شانه‌کانی مه‌مک و حه‌وز و ڕانه‌کان،
که واده‌کات تۆ هه‌ست بکه‌ی کێشت زیاد بووه، ئه‌مه به‌زۆری له‌به‌ر گه‌ڕانه‌وه
و خڕبوونه‌وه‌ی شله‌یه به‌ڵام چه‌وه‌ری زیاد نابێت. له هه‌ندێک ئافره‌ت له‌وانیه
ببێته هۆی زیاد بوونی بارسته‌ی ماسولکه‌یان. چۆن حه‌بی دژیسکپڕبوون کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر مه‌ترسی
تووشبوون به شێره‌په‌نجه؟ به‌ڵگه‌ی زانستی پێشنیاری ئه‌مه ده‌کات، که به‌کارهێنانی حه‌بی
دژیسکپڕبوون بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر درێژ، مه‌ترسی تووشبوونی به هه‌ندێک له شێره‌په‌نجه
زیاد ده‌کات وه‌ک ملی منداڵدان و جگه‌ر، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ده‌بێته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی
مه‌ترسی هه‌ندێک جۆری شێره‌په‌نجه وه‌ک شێڕه‌په‌نجه‌ی هێلکه‌دان و منداڵدان. به‌ڵام
کاریگه‌ری حه‌بی دژیسکپڕبوون له‌سه‌ر شێره‌په‌نجه‌ی مه‌مک ڕوون نیه. ئایا حه‌بی دژی سکپڕبوون کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر به‌رزی
پاڵه‌په‌ستۆی خوێن؟ حه‌بی دژی سکپڕبوون له‌وانه‌یه ببێته به‌رزکردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن، به‌ڵام
ئه‌مه‌ش به‌نده له‌سه‌ر ته‌مه‌ن و ماوه‌ی به‌کارهێنانی. ئه‌گه‌ر تۆ حه‌بی
دژیسکپڕبوونت به‌کارهێنا پێویسته به ڕێک و پێکی ماوه ماوه په‌ستانی خوێنت
بپێویت. ئه‌گه‌ر پاڵه‌په‌ستۆی خوێنت به‌رزبۆه‌وه پێویسته بیر بکه‌یه‌وه له
گۆڕینی شێوزی کۆنتڕۆڵ کردنی منداڵ بوون. |