ژیانێکی ته‌ندروست >> ته‌ندروستی ئافره‌ت خۆپارستن له 12 مه‌ترسیدارترین بار یاخود نه‌خۆشی ده‌تواندرێت ڕێگه بگیردرێت له گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌کان بۆ سه‌ر ته‌ندروستی
ئافره‌ت. ئالێره ئه‌وه‌ی پێویسته ده‌خرێته ڕوو بۆ ژیانێکی درێژتر و ته‌ندروستتر. ده‌تواندرێت ڕێگه بگریردرێت له زۆربه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کان بۆ ته‌ندروستی ئافره‌ت،
ئه‌گه‌ر ده‌زانی چۆن. ئه‌م گرنگی بده به‌م ده‌خاڵه‌ی خواره‌وه که له‌لایه‌ن سه‌رژمێریه‌کانی
ناوه‌ندی ئه‌مریکی بۆ کۆنتڕۆڵ و قه‌ده‌غه‌کردنی نه‌خۆشی خراوه‌ته ڕوو. له‌ڕێگای
ئه‌م 12 خاڵه‌ی خواره‌وه ده‌توانیت گرنگی به ته‌ندروستی خۆت بده‌یت و له مه‌ترسیه‌کان
خۆت به دوور بخه‌یت. خاڵی یه‌که‌م/ نه‌خۆشی دڵی نه‌خۆسی دڵی ته‌نها نه‌خۆشی پیاوان نیه، نه‌خۆشی دڵی یه‌کێکه له مه‌ترسیدارترین
هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ئافره‌تان. بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشی دڵی؛ جگه‌ره مه‌کێشه، خۆت به دووربخه له دووکه‌ڵی جگه‌ره. خۆراکی ته‌ندروست بخۆ، ده‌وڵه‌مه‌ند له سه‌وزه و میوه و دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو"که‌په‌ک"
و ڕیشاڵه‌کان و ماسی. خۆت دووربگره له خۆراکانه‌ی که ڕێژه‌ی زۆر له چه‌وری تێر
و خوێیان تێدایه. ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی کۆلیستڕۆڵی خوێنت به‌رزه یاخود پاڵه‌په‌ستۆی خوێنت به‌رزه،
پێویسته به‌دوای چاره‌سه‌ری بگه‌ڕێیت له‌لایه‌ن پزیشکی پسپۆڕ. وه‌رزش بکه، جووله بکه ڕۆژانه. کێشێکی له‌بار و ته‌ندروست هه‌ڵبژێره. ئه‌گه‌ر کحول ده‌خۆیه‌وه، پێویسته ڕێژه‌ی که‌م بخۆیه‌وه، هه‌رچه‌نده
دواین لێکۆڵینه‌وه ده‌رخست که ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ک په‌رداخ له کحول بخورێته‌وه
له ڕۆژێکدا به‌به‌رده‌وامی، ئه‌وا مه‌ترسی شێره‌په‌نجه‌ی زۆر زیاتر ده‌بێت. ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی شه‌کره‌ت هه‌یه، پێویسته ئاستی شه‌کره‌ی خوێنت کۆنتڕۆڵ
بکه‌ی. ئه‌گه‌ر په‌ستانی ده‌رونیت، خه‌م خه‌فه‌تت هه‌یه، پێویسته خۆت ڕزگار بکه‌ی
لێیان. خاڵی دووه‌م/ شێره‌په‌نجه به‌گوێره‌ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌مریکی بۆ شێره‌په‌نجه، باوترین جۆری شێره‌په‌نجه
له ئافره‌تان بریتیه له شێره‌په‌نجه‌ی سسیه‌کان. شێره‌په‌نجه‌ی مه‌مک و کۆڵۆن
گوره‌ترین هه‌ڕه‌شه ده‌خه‌نه سه‌ر ته‌ندروستی ئافره‌ت. بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی مه‌ترسه‌یه‌کان؛ جگه‌ره مه‌کێشه، خۆت به دووربخه له دووکه‌ڵی جگه‌ره. خۆراکی ته‌ندروست بخۆ، ده‌وڵه‌مه‌ند له سه‌وزه و میوه و دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو"که‌په‌ک"
و ڕیشاڵه‌کان و ماسی. خۆت دووربگره له خۆراکانه‌ی که ڕێژه‌ی زۆر له چه‌وری تێر
و خوێیان تێدایه. ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی کۆلیستڕۆڵی خوێنت به‌رزه یاخود پاڵه‌په‌ستۆی خوێنت به‌رزه،
پێویسته به‌دوای چاره‌سه‌ری بگه‌ڕێیت له‌لایه‌ن پزیشکی پسپۆڕ. وه‌رزش بکه، جووله بکه ڕۆژانه. خۆدان به تیشکی خۆر که‌م بکه‌وه کێشێکی له‌بار و ته‌ندروست هه‌ڵبژێره. ئه‌گه‌ر کحول ده‌خۆیه‌وه، پێویسته ڕێژه‌ی که‌م بخۆیه‌وه، هه‌رچه‌نده
دواین لێکۆڵینه‌وه ده‌رخست که ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ک په‌رداخ له کحول بخورێته‌وه
له ڕۆژێکدا به‌به‌رده‌وامی، ئه‌وا مه‌ترسی شێره‌په‌نجه‌ی زۆر زیاتر ده‌بێت. ڕاوێژی پزیشک بکه بۆ پشکنینی پێشینه بۆ شێره‌په‌نجه‌ی کۆلۆن. خۆت به دووربگره له‌و هۆیانه‌ی که ده‌بنه دروست بوونی سێره‌په‌نجه، وه‌ک
پیسی هه‌واو، تیشکدان – تیشکی سینی. شیری مه‌مکی خۆت بده به منداڵه‌که‌ت، ئه‌گه‌ر ده‌توانیت. خاڵی سێیه‌م/ جه‌ڵته‌ی ده‌ماغی هه‌ندێک هۆکار کۆنتڕۆڵ ناکرێت، وه‌ک ته‌مه‌ن و مێژووی خێزانی یاخود ڕه‌گه‌ز
و نه‌ژاد. به‌ڵام ده‌توانیت ئه‌م قۆناغانه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ بکه‌یت بۆ که‌م
کردنه‌وه‌ی مه‌ترسی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغی؛ جگه‌ره‌مه‌کێشه. ئه‌گه‌ر کۆلیستڕۆڵی خوێنت به‌رزه یاخود پاڵه‌په‌ستۆی خوێنت به‌رزه،
پێویسته سه‌ردانی پزیشک بکه‌ی بۆ کۆنتڕۆڵ کردن. چه‌وری تێر و کۆلیستڕۆڵ له خواردنت که‌م بکه‌وه. کێشێکی له‌بار و ته‌ندروست هه‌رڵبژێره. ڕۆژانه وه‌رزش بکه. ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی شه‌کره‌ت هه‌یه پێویسته کۆنتڕۆڵی ئاستی شه‌کره‌ی خوێنت
بکه‌ی. ئه‌گه‌ر کحول ده‌خۆیه‌وه، پێویسته که‌م بخۆیه‌وه. خاڵی چواره‌م/ نه‌خۆشی درێژخایه‌نی سیه‌کان- جۆری گیران ئه‌مانه بریتین له که‌مه‌ڵه‌یه‌ک له نه‌خۆشی درێژخایه‌ن، وه‌ک هه‌ورکردنی
بۆڕی هه‌وا.هتد. بۆ ڕێگرتن لێیان؛ جگه‌ره مه‌کێشه و دووربه له دووکه‌ڵی جگه‌ره. خۆت دووربگره له به‌رکه‌وتن به مادده‌ی کیمایی و پیسی هه‌وا. خاڵی پێنجه‌م/ ئه‌نخۆشی ئه‌لزهایمه‌رز هیچ ڕێگایه‌کی سه‌لمێندراو نیه بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی ڕوودانی ئه‌م نه‌خۆشیه،
به‌ڵام ئه‌م قۆناغانه‌ی خواره‌وه بکه؛ گرنگی به دڵ بده. به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و نه‌خۆشی دڵ و جه‌ڵته‌ی ده‌ماغی
و نه‌خۆشی شه‌کره و به‌رزی کۆلیستڕۆل ، هه‌موویان هۆکاری مه‌ترسیدار بۆ تووشبوون
به نه‌خۆشی ئه‌لزهایمه‌رز. کێشێکی ته‌ندروست و گونجاو هه‌ڵبژێره. ڕۆژانه وه‌رزش بکه. جگه‌ره مه‌کێشه و دووربه له دووکه‌ڵی. ئه‌گه‌ر کحول ده‌خۆیه‌وه، که‌م بخۆوه. که‌سێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به. بخوێنه‌و و بخوێنه‌وه و فێربه، هه‌رده‌م مێشکت با جاڵاک بێت. خاڵی شه‌شه‌م/ ڕووداو و برینداربوون برینداربوون له ئافره‌تان زیاتر به‌هۆی به‌که‌وتن و ڕووداوی ڕێگا و
هاتووچووه ده‌بێت. بۆ که‌م کردنه‌وه؛ له کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمۆبێل، قایشی دڵنیایی ببه‌سته. خێرایت له خێرایی دیاریکراوبێت. له‌کاتی سه‌رخۆشی ئۆتۆمۆبێل لێمه‌خوڕه. له‌کاتی خه‌واڵوویی ئۆتۆمۆبێل لێمه‌خوڕه. خاڵی حه‌وته‌م/ نه‌خۆشی شه‌کره جۆری دوو جۆری دووی نه‌خۆشی شه‌کره به‌ربڵاوترین جۆری نه‌خۆشی شه‌کره‌یه. کارده‌کات
سه‌ر چۆنیه‌تی به‌کاربردنی شه‌کره له‌لایه‌ن له‌شته‌وه. ئاڵۆزیه چاوه‌ڕوانکراوه‌کانی
نه‌خۆشی شه‌کره بریتین له نه‌خۆشی دڵی، کوێربوون، تێکچوونی ده‌مار و گورچیله.
بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی ئه‌م نه‌خۆشیه؛ کێشێکی گونجاو و ته‌نروست هه‌ڵبژێره. خۆراکی ته‌ندروست بخۆ له سه‌وزه و میوه و خۆراکی که‌م له چه‌وری. ورزش بکه ڕۆژانه. خاڵی هه‌شته‌م/ هه‌ڵامه‌ت هه‌ڵامه‌ت باوترین نه‌خۆشی جۆری تووشبوونی ڤایرۆسیه، هه‌ڵامه‌ت زۆر مه‌ترسیدار
نیه بۆ سه‌ر ته‌ندرستی که‌سێکی ساغی پێگه‌یشتوو. به‌ڵام له‌و که‌سانه‌ی که سیسته‌می
به‌رگریان بێ هێزه یاخود نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه، ئه‌وا له‌مه‌ترسی ئاڵۆزیه‌کانی
ئه‌م نه‌خۆشیه‌ن، بۆیه پێویسته ساڵانه کوتانی دژی ئه‌م نه‌خۆشیه وه‌ربگرن. خاڵی نۆیه‌م/ نه‌خۆشی گورچیله شکستی گوڕچیله له زۆربه‌ی جار له ئه‌نجامی ئاڵۆزیه‌کانی نه‌خۆشی شه‌کره
یاخود به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێنه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دات. بۆیه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی شه‌کره
یاخود پاڵه‌په‌ستۆی خوێنت به‌رزه ، پێویسته چاره‌سه‌ری وه‌ربگریت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش
ده‌بێت؛ خۆراکی ته‌ندروست بخۆیت، خوێ که‌م بکه‌وه له خۆراک. ڕۆژانه وه‌رزش بکه. کێشێکی ته‌ندروست هه‌ڵبژێره. ده‌رمانه‌کانت بخۆ به‌پێ پێویست. خاڵی ده‌یه‌م/ ژه‌هراوی بوونی خوێن – به‌کتریایی خوێناوی ئه‌م باره زۆر مه‌ترسیداره، به‌زۆری
له‌ئه‌نجامی تووشبوونی سیه‌کان یاخود ڕێڕه‌وی میز یاخود زگ و حه‌وز وه ده‌بێت.
به زۆری ناتواندرێت ڕێگه بگیرێت لێی، به‌ڵام ده‌کرێت خۆ دووربخرێت له تووشبوون
به نه‌خۆشی به هۆی؛ شووشتنی ده‌سته‌کان به جوانی و زۆر. هه‌رکاتێک تووشی نه‌خۆشیه‌ک بووی زوو سه‌ردانی پزیشک بکه. ئیسفه‌نجی (په‌ڕۆک) ناو کۆئه‌ندامی زاوزێ هه‌ر 6 بۆ 8 کاتژمێرێک بگۆڕه. دوایی میز کردن ته‌واوی ده‌وروبه‌روی کۆئه‌ندامی زاوزێ و ده‌رچه‌ی پیسایی
به پاکی بشۆ و خاوێن بکه‌وه، هه‌روه‌ها دوای جنس کردن میز بکه. خاڵی یانزه‌هه‌م/ إنتحار – خۆ کوشتن، باوتری هۆکاری خۆکوشتن بریتیه له خه‌مۆکی
و که‌ئابه. ئه‌گه‌ر تووشی که‌ئابه بوویت سه‌ردانی پزیشکی ده‌روونی به‌ک بۆ چاره‌سه‌ری. خاڵی
دوانزه‌هه‌م/ شێره‌په‌نجه‌ی مه‌مه‌ک؛ مانگانه به ده‌ستی خۆت مه‌مکه‌کانت بپشکنه،
هه‌ر کاتێک هه‌ستت به دروست بوونی گرێیه‌ک کرد زوو سه‌ردانی پزیشک بکه. |