شیردانی مه‌مکی دایک بۆ ساوا؛ چه‌ند ئامۆژگاریه‌ک بۆ په‌مپدان و هێشتنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی شیری مه‌مکت په‌مپدانی مه‌مک کاتێک دووری له ساوایه‌که‌ت
یارمه‌تی به‌رده‌وامی شیرد دروستکدن ده‌دات له ناو مه‌مکت. ئا لێره یارمه‌تی ده‌خرێته
ڕوو که چۆن سه‌رچاوه‌ی شیری مه‌مکت به‌رده‌وام بێت. شیردانی مه‌مک به‌نده له‌سه‌ر پێ دان و
داواکاری، ئه‌مه مانای چیه؟! زیاتر شیری مه‌مکت بده‌ی به ساوا، زیاتر دروست ده‌بێت،
به هه‌مان شێوه بۆ په‌مپدان کاتێک دووری له ساوایه‌که‌ت. ئامۆژگاری بۆ پهمپدانێکی سه‌رکه‌وتوو په‌مپدانی شیر کاتێک دووری له ساوایه‌که‌ت
یارمه‌تی به‌رده‌وامی شیردانی مه‌مکت ده‌دات بۆ ساوایه‌که‌ت بۆ ماوه‌یه‌کی
درێژخایه‌ن. لێره دا چه‌ند پێشنازێک ده‌خرێته ڕوو بۆ به‌رده‌وام بوونی شیری مه‌مکت. پشوو؛ بوونی په‌ستانی ده‌روونی ڕێگره له
توانای سروشتی جه‌سته‌ت بۆ دردانی شیری مه‌مکت. شوێنێکی ئارام ببێنه‌وه بۆ په‌مپدان.
مه‌ساجکردنی مه‌مکت یاخود گه‌رمکردن له‌وانه‌ی یارمه‌تیت بدات. له‌وانه‌یه بته‌وێت
بیر له ساوایه‌که‌ت بکه‌یته‌وه، سه‌یری وێنه‌یه‌کی ساوایه‌کت بکه یاخود گوێ له
مۆسیقایه‌کی ئارام ڕابگره. زۆر په‌مپ بده؛ چه‌نده زیاتر په‌مپ بده‌ی،
ئه‌وه‌ند زیاتر شیر دروست ده‌بێت. ئه‌گه‌ر تۆ کارت زۆره، هه‌وڵ بده هه‌موو چه‌ند
کاتژێمێرێک مه‌مکه‌کانت په‌مپ بده‌ی بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ک. هه‌ردوو مه‌مکه‌کانت پهمپبده له یه‌ک کات؛
په‌مپدانی هه‌ردوو مه‌مکت کاتێکی زۆرتر بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه
یارمه‌تی دروستی کردنی هۆڕمۆنی پڕۆلاکتین بدات که پێویسته بۆ دروست کردنی شیری
مه‌مک. کاتێک له‌گه‌ڵ ساوایه‌که‌ت بووی، شیری مه‌مکت
بده به گوێره‌ی داواکاری ساوایه‌که‌ت؛ هه‌رچه‌ند زیاتر شیری مه‌مکت بده‌ی به
ساوایه‌که‌ت له کاتێک که له‌گه‌ڵیدای ئه‌وه‌نده شیری مه‌مکت زیاتر ده‌بێت که
پهمپدهدهی. ئه‌مه‌ت له‌بیر بێت، چه‌نده زیاتر مه‌مکه‌کانت په‌مپ بده‌ی کاتێک
تۆ له ساوایه‌کت دووری ئه‌وه‌نده زیاتر مه‌مکه‌کانت شیر دروست ده‌کات. په‌مپدانی
مه‌مکت دوای شیردان به ساوایه‌که‌ت، یارمه‌تی سه‌رچاوه‌ی شیری مه‌مکت ده‌دات هه‌رچه‌نده
ئه‌گه‌ر په‌مپدا به‌ڵام شیریش دروست نه‌بوو. وازبهێنه یاخود که‌مبکه‌وه شیردانی شیری
قووتوو بۆ ساوا؛ شیردانی شیری قووتوو داواکاری ساوایه‌که‌ت بۆ شیری مه‌مکت که‌م ده‌کاته‌وه،
که ده‌بێته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی دروست کردنی شیری مه‌مکت. چه‌ند زیاتر شیری مه‌مکت
بده‌ی به ساوایه‌که‌ت، ئه‌وه‌نده زیاتر شیر دروست ده‌بێت له مه‌مکت، که ده‌توانی
سوودی لێوه‌ربگری له فرێزه‌ر هه‌ڵی بگری بۆ کاتی پێویست. شله زۆر بخۆوه؛ ئاو، شه‌ربه‌ت، شیر یارمه‌تی
دروست کردنی شیر ده‌دات. به‌ڵام سۆدا و قاوه و هه‌موو ئه‌و خۆراکانه‌ی که
کافاینیان تێدایه که‌م بکه‌وه. کافاینی زۆر ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ساوایه‌که‌ت
زۆر نامورتاح بێت. جگه‌ره مه‌کێشه؛ هه‌موو زه‌ره‌ره‌کانی جگه‌ره
به لایه‌ک، جگه‌ره کێشان ده‌بێته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی دروست کردنی شیری مه‌مکت،
هه‌روه‌ها تامی شیری مه‌مکت ده‌گۆڕێت. ئاگاداری حه‌بی دژه سک پڕبوون به؛ حه‌بی دژه سک پڕ بوون کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر دروست کردنی شیری مه‌مکت. باشتر وایه له‌گه‌ڵ پزیشکه‌که‌ت قسه بکه‌ی. ئاگاریهکهی ته‌ندرستی باشی خۆت به؛ زۆر سه‌ورزه و میوه و به‌روبومه‌کانی دانهوهێله بخۆ. ڕۆژانه که‌مێک وه‌رزش بکه، بخه‌وه کاتێک ساوایه‌که‌ت خه‌وت، وه له کۆتایی ئه‌وه‌ی ماوه بیڵێین بپرسه ئه‌گه‌ر پێویستت به یارمه‌تی هه‌بوو |
پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.co.cc مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2008 ©