بگه‌ڕێ له‌ سایتی پزیشک بۆ هه‌موان

شیری مه‌مکی دایک یان شیری قووتوو؟!! کامه‌یان باشه‌ بۆ ساوایه‌که‌ت؟

له‌وانه‌ی سووده‌کانی شیری مه‌مک بزانیت!. به‌ڵام هێشتا له‌وانه‌یه‌ شیری قووتوو به‌کاربهێندرێت به‌ ته‌نیا یاخود له‌گه‌ڵ شیری مه‌مکی دایک. لێره‌ چه‌ند خاڵێک به‌ به‌راورد باس ده‌که‌ین

"سووده‌کانی شیری  مه‌مکی دایک ئاشکرا دیارن. شیری مه‌مک ده‌وڵه‌مه‌نده‌ له‌و خوراکێکی هاوسه‌نه‌گ که‌ بۆ ساوا پێویسته‌، هه‌روه‌ها دژه‌ ته‌ن له‌ شیری مه‌مکی دایک یارمه‌تی سیسته‌می به‌رگری ده‌دات له‌ ساوا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌کرا شیری مه‌مکی دایک بدرێت، ئه‌وا شیری قووتوو به‌ کار بهێندرێت نابێته‌ گوناح!" ئه‌مه‌ قسه‌ی پزیشێکێکی بواری منداڵانه‌ له‌ مایۆ کلینیک.

 

لێره‌ دا هه‌مان پزیشک وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێک ده‌داته‌وه‌؛

تا که‌ی دایکان هانده‌درێن بۆ شیردانی مه‌مکی خۆیان بۆ ساوایه‌کانیان؟

شیردانی مه‌مکی دایک تاکو ته‌مه‌نی 1 ساڵی نموونه‌ییه‌. ئه‌مه‌ت له‌بیر بێت که‌ شیری مه‌مکی دایک خۆراکی هاوسه‌نگ له‌ خۆده‌گرێت بۆ ساوا، هه‌روه‌ها دژه‌ ته‌ن له‌ شیری مه‌مکی دایک یارمه‌تی و پشگیری سیسته‌می به‌رگری ده‌کات له‌ ساوا. ته‌مه‌نی 1 ساڵی به‌روارێک نیه‌ بۆ دابڕاندنی منداڵ له‌ شیری دایک. پاش ته‌مه‌نی 1 ساڵی شیردانی مه‌مکی دایک به‌به‌ردوام یارمه‌تی گه‌شه‌ و گه‌وره‌ بوون ده‌دات.

 

ئایا خۆراکی تر پێویسته‌ جگه‌ له‌ شیری مه‌مکی دایک؟

شیری مه‌مکی دایک خۆراکی هاوسه‌نگ له‌ خۆده‌گرێت بۆ ساوا، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌گه‌ر تۆ به‌ ته‌نیا یاخود به‌ زۆری شیری مه‌مکی خۆت ده‌ده‌یت به‌ ساوایه‌که‌ت ئه‌وا پێویسته‌ له‌گه‌ڵ پزیشک قسه‌ بکه‌ی له‌باره‌ی پێکهاته‌ی ڤیتامین دی بۆ ساوایه‌که‌ت. شیری مه‌مکی دایک له‌وانه‌ی به‌شی پێویستی ته‌واو له‌ ڤیتامین دی نه‌به‌خشێت به‌ ساوا، که‌ پێویسته‌ بۆ پته‌وی ئێسکه‌کان. که‌می ڤیتامین دی ده‌بێته‌ هۆی ئێسکه‌ نه‌رمه‌.

 

ئایا ترسناکه‌ شیری مه‌مکی دایک نه‌درێته‌ ساوا؟

شیری مه‌مکی دایک باشترین خۆراکه‌ بۆ ساوا، ئه‌گه‌ر شیری مه‌مکی دایک نه‌درا به‌ ساوا ئه‌وا ساوایه‌که‌ بێبه‌ش ده‌بێت له‌ سووده‌کانی. هه‌رچه‌نده‌ شیری مه‌مکی دایک نموونه‌یه‌، به‌ڵام باش خۆراک دان به‌ ساوا گرنگه‌. ئه‌گه‌ر مه‌مکت شیری ته‌واو و پێویستی نه‌بوو بۆ ساوا، لێره‌دا ساوایه‌که‌ت به‌ ته‌واوی خۆراک وه‌رناگرێت، له‌م کاته‌دا پزیشکی منداڵان پێشنیازی شیری قووتوو ده‌کات له‌سه‌ر شیری مه‌مکی دایک.

 

ئایا شیری قووتوو ساوا دووچاری هیچ مه‌ترسیه‌ک ده‌کاته‌وه‌؟

شیری قووتوو دژه‌ ته‌ن له‌خۆ ناگرێت به‌مه‌ش یارمه‌تی سیسته‌می به‌رگری نادات له‌ ساوا. به‌ڵام کاتێک به‌ پاکی ئاماده‌ ده‌کرێت پێویستی خۆراک بۆ ساوا دابین ده‌کات.

 

ئایا ده‌کرێت دایکان شیری قووتوو له‌گه‌ڵ شیری مه‌مکی خۆیان به‌کاربهێنن بۆ ساوا؟

هه‌ندێک له‌ دایکان به‌ سه‌رکه‌وتووییه‌وه‌ شیری قووتوو له‌گه‌ڵ شیری خۆیان به‌کار ده‌هێنن بۆ ساوا. ئه‌گه‌ر شیری مه‌مکی دایک به‌ ته‌نها نه‌تواندرا پێویستی ساوا پڕکاته‌وه‌ ئه‌و کاته‌ ده‌تواندرێت بیر له‌ شیری قووتوو بکرێته‌وه‌

<<<  گه‌ڕانه‌وه‌ <<<

        

پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.co.cc  مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2008 ©

Make a Free Website with Yola.