شیردانی مه‌مکی دایک بۆ ساوا؛ چ شتێک پێویسته هه‌موو دایکێک بیزانێت؟ فێربوونی چۆنیه‌تی شیردانی ساوا هونه‌ره،
پێویستی به هه‌وڵدان هه‌یه، لێره چه‌ند ئامۆژگاریه‌ک ده‌خرێته ڕوو. تۆ ده‌زانی که شیری مه‌مکی دایک چه‌ند به
سووده، شیری مه‌مکی دایک خۆراکی هاوسانگه‌ی ته‌واوی تێدایه بۆ ساوایه‌که‌ت،
ئاسانتره له شیری قووتوو بۆ هه‌رسکردن، هه‌روه‌ها دژه ته‌نی ناو شیری مه‌مکی
دایک یارمه‌تی سیسته‌می به‌رگری له‌شی ساوا ده‌دات دژی نه‌خۆشی، هه‌روه‌ها له‌وانه
شیردانی مه‌مکی دایک ببێته هێنانه خواره‌وه‌ی کێشی دایک پاش له‌دایک بوونی
ساوا. به‌ڵام شیردانی مه‌مکی دایک هه‌رده‌م ئاسان
نیه، پێویستی به مه‌شق و ئارامی هه‌یه زیاتر له‌وه‌ی که بیرت بۆی ده‌چێت. لێره
چه‌ند ئامۆژگاریه‌ک ده‌خرێته ڕوو بۆ ده‌ستپێکێکی باش. داوای یارمه‌تی بکه، یه‌کسه‌ر! خوێندنه‌وه له‌باره‌ی شیردانی مه‌مکی دایک
شتێکه وه کردنی به‌خودی خۆت شتێکی تره. چه‌ند جاری یه‌که‌می شیردانی مه‌مکت بۆ
ساوایه‌که‌ت دوای له‌دایکبوونی ساوایه‌که‌ت، دوای یارمه‌تی بکه. له سیسته‌ری نه‌خۆشخانه،
یاخود پزیشکی، ده‌توانن یارمه‌تیت بده‌ن که چۆن ساوایه‌که‌ت دابنێی و هه‌روه‌ها
ده‌توانن دیاری بکه که شیرپێدانه‌که‌ت دروسته یان نا. فێربوونی ته‌کنیکی
شیردانی مه‌مک له‌سه‌رتادا یارمه‌تییت ده‌دات بۆ دووربوون له کێشه له دوایی. زۆر شیر بده ساوایه‌که‌ت بۆ چه‌ند هه‌فته‌ی یه‌که‌م، زۆربه‌ی ساوایه‌کان
هه‌موو 2-3 کاتژمێرێک شیری مه‌مکی دایک وه‌رده‌گرن. ئه‌مه زۆره! به‌ڵام
زۆرپێدانی شیری مه‌مکت به ساوایه‌که‌ت یارمه‌تی دروست کردنی شیر ده‌دات له مه‌مک.
هه‌روه‌ها هه‌رچه‌نده زوو زوو شیر بده‌ی به ساوایه‌که‌ت که‌متر دووچاری گریانی
ساوایه‌که‌ت ده‌بیته‌وه. سه‌یری نیشانه‌کانی برسیه‌تی بکه ، وه‌ک؛ خۆ ڕاکشان،
جوڵان، مژینی په‌نجه و جولانه‌وه‌ی لێو، دوایش گریان. به ڕه‌حه‌تی دانیشه خۆت به‌ره‌و پێش مه‌چه‌مێنه‌وه یاخود خۆت
بخه‌یته سه‌ر ساوایه‌که‌ت تاکو مه‌مکت بگاته ساوایه‌که‌ت. له جیاتی ئه‌مه
ساوایه‌که‌ت له باواش بگره نزیک له مه‌مکه‌کانت. له‌سه‌ر کورسیه‌ک دانیشه که باسک و پشته‌کی
باشی هه‌بێت. ئه‌گه‌ر پێویستی کرد خۆت جێگیر بکه به بالیف. یاخود له‌سه‌ر ته‌نیش
ڕابکشێ و ساوایه‌که‌شت له ته‌نیشتت دابنێ و ڕووی له تۆ بێت. کاتێک ته‌واو خۆت جێگیر کرد، گۆی مه‌مکت به
لێوی خواره‌وه‌ی ساوایه‌که‌ت دابخشێنه، دڵنیابه که ساوایه‌کت ده‌می کراوه‌یه
به فراوانی و به‌شێکی ڕه‌شاتی گۆوی مه‌مکتی وه‌رگرتیه. پێویسته گۆوی مه‌مکت ته‌واو
له پشته‌وه‌ی ده‌می ساوایه‌که‌ت بێت، هه‌روه‌ها زمانی ساوایه‌که‌ت ده‌بێت جووت
بێت له‌گه‌ڵ به‌شی بنه‌وه‌ی مه‌مکت. گوێ له ئاوازی مژین و شێوازی قووتدان ڕابگره. ئه‌گه‌ر ویستت مه‌مه‌ک له ده‌می ساوایه‌که‌ت
ده‌ربهێنی، یه‌که‌م شت پێویسته هێزی مژینه‌که لاببه‌ی ئه‌ویش به خستنی په‌نجه‌یه‌ک
بۆ یه‌کێک له زاویه‌کانی ده‌می ساوایه‌که‌ت. وابکه ساوایه‌که‌ت ڕه‌وتێک دابنێت وابکه ساوایه‌که‌ت به‌ته‌واوی مه‌مه‌کی یه‌که‌مت بمژێت، تاکو مه‌مه‌که‌که‌ت نه‌رم ده‌بێت (به‌تاڵ) به نزیکه‌یی 15 خوله‌ک. پاشان هه‌وڵ بده قرپ به ساوایه‌که‌ت بهێنیه‌وه (بۆ ده‌رچوونی غازات له زگی ساوایه‌که‌ت) پاشان مه‌مکی دووه‌مت بده به ساوایه‌که‌ت (ئه‌گه‌ر ساوایه‌ک هێشتا برسی بوو)، ئه‌گه‌ر نا مه‌مه‌کی دووه‌مت له دانیشتنێکی تر بده به ساوایه‌که‌ت. ئه‌گه‌ر ساوایه‌کت ته‌نها شیری یه‌ک مه‌مکی خوارد له چه‌ند هه‌فته‌ی یه‌که‌می دوای له دایک بوون، ئه‌وا بۆ پاراستی سه‌رچاوه‌ی شیری مه‌مه‌مکه‌که‌ی ترت، په‌مپی بده بۆ لابردنی ئه‌و په‌ستانه‌ی که شیره‌که دروستی کردوه له‌ناو مه‌مکت. پێوانه‌ی مژین بکه کاتێک ساوایه‌کت مه‌مکت ده‌مژێت به سه‌رکه‌وتووی،
تۆ هه‌ست به ڕاکێشانێکی هێمنی مه‌مکه‌کانت ده‌که‌ی، نه‌ک هه‌ست کردن به گه‌ز
لێدان له مه‌مک یاخود نوقرچان. مه‌مه‌که‌کانت تونده و پڕه پێش شیردان، وه نه‌رم
و به‌تاڵه دوای شیردان. سه‌یری زیاد بوونی کێشی ساوایه‌که‌ت بکه، وه ده 6-8
حفاضة ته‌ڕ بکات و رازیش بێت له نێوان شیرپێدانه‌کان. پیسایی ساوایه‌که‌ت زه‌رد و
شل ده‌بێت. ئاگاداری کۆی مه‌مکه‌کانت به دوای هه‌ر شیرپیدانێک، ده‌توانیت واز له
شیری سه‌ر گۆی مه‌مه‌که‌کانت بهێنی به شێوه‌یه‌کی سروشتی ووشک ببێته‌وه. ئه‌گه‌ر
تۆ خێرا بووی، ئه‌و کات ده‌توانی به پارچه په‌ڕۆیه‌ک ووشکی بکه‌یه‌وه. بۆ ووشک
ڕاگرتنی مه‌مکه‌کانت له نێوان شیرپێدانه‌کان، باشتره زوو زوو مه‌مکدان بگۆڕه. کاتێک خۆت ده‌شۆی، گۆی مه‌مکه‌کانت به دوو
بپارێزه له سابوون و شامپۆ و هه‌موو جۆره پاکژکه‌ره‌وه‌یه‌ک. ئه‌گه‌ر گۆی مه‌مکه‌کانت
زۆر ووشک بوو یاخود قلێش و درزی لێپه‌یدابوو، به‌زووترین کات په‌یوه‌ندی بکه به
پزیشکی تایبه‌ت. شێوازی ژیانی ته‌ندروست هه‌ڵبژێره شێوازی ژیان زۆر گرنگه کاتێک که تۆ شیری مه‌مکت
ده‌ده‌یت به ساوایه‌که‌ت به قه‌د کاتی دووگیانی گرنگه. زۆر میوه و سه‌وزه و گه‌نم و به‌روبوومه‌کانی
بخۆ. ئاو زۆر بخۆوه. پشوو زۆر بده (ئه‌وه‌نده‌ی ده‌کرێت). ته‌نها ئه‌و کاته ده‌رمان وه‌ربگره که به‌ڕێنمایی
پزیشک بێت. جگه‌ره مه‌كێشه. ئاگاداری کحول و مادده‌ی کافاین به. ئه‌گه‌ر تۆ به ته‌نها یاخود به زۆری شیری مه‌مکی خۆت ده‌ده‌ی به ساوایه‌که‌ت، ڕاوێژی به پزیشکه‌که‌ت بکه له‌باره‌ی ڤیتامین دی، چۆنکه شیری مه‌مکی دایک بڕی پێویستی ڤیتامین دی نابه‌خشێت به ساوایه‌که‌ت، که ئه‌نجامه‌که‌ی بریتی ده‌بێت له ئێسکه نه‌رمه |
پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.co.cc مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2008 ©