ئاماده‌کردنی شیری قووتوو، 7 قۆناغ بۆ ئاماده‌کردن به سه‌لامه‌تی کردنی ئه‌م 7 قۆناغه سادده‌یه له ئاماده کردنی شیری قووتوو، ساوایه‌که‌ت
ده‌پارێزێت. چۆن شیر ئامادده بکه‌ی بۆ ساوایه‌که‌ت کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ساوایه‌که‌ت.
له‌گه‌ڵ سیسته‌می به‌رگری ناپێگه‌یشتوو له ساوا، ساوا زۆرتر ڕووبه‌ڕووی نه‌خۆشی
ده‌بنه‌وه له که‌سانی پێگه‌یشتوو. کۆرپه‌له زۆر به خێرای گه‌شه ده‌کات، تێکه‌ڵ
کردنێک و ئامهدهکردنێکی ته‌واوی شیری قووتوو، ساوا دڵنیا ده‌کاته‌وه له وه‌رگرتنی
به‌شی پێویست له خۆراک بۆ گه‌شه. به‌دوای ئه‌م 7 قۆناغه دابڕۆ بۆ ئاماده‌کردنی
شیری قووتوو؛ یه‌که‌م/ مێژووی دروست کردن و(به سه‌رچوون) ئێکسپایه‌ربوونی
بپشکنه؛ سه‌یری مێژووی ئێکسپابوون بکه. شیری ئێکسپایه‌ر به‌کار مه‌هێنه. کاتێک
مێژووی ئێکسپایه‌ربوون ده‌پشکنی، سه‌یری ته‌واوی قووتووکه بکه، شیری ناو ئه‌و
قووتووه به‌کارمه‌هێنه که کونه یاخود ژه‌نگی هه‌ڵهێناوه. دووه‌م/ ده‌سته‌کانت بشۆ؛ پێش ئامه‌ده‌کردنی، ته‌واوی
ده‌سته‌کانت بشۆ. ده‌سته‌کانت ته‌ڕ بکه به ئاوێکی گه‌رم، پاشان سابون به‌کاربهێنه
به تووندی هه‌موو له هه‌موو ده‌ستت بخشێنه به لایه‌نی که‌می بۆ 20 چرکه. هه‌موو
ده‌ستت بشۆ، بن نینۆک و نێوان په‌نجه‌کان. سێیه‌م/ که‌رسته‌کانت ئاماده بکه؛ هه‌مویان ته‌عقیم
بکه پێش ئه‌وه‌ی به‌کاریان بهێنی، چۆن؟!؛ مهنجهڵیک یاخود کتریه‌کی که‌مێک گه‌وره
بهێنه که جێگای که‌رسته‌کان ببێته‌وه، پڕی بکه له ئاو به شێوه‌یه‌ک هه‌موو
که‌رسته‌کان نووقمی ئاو بن. مه‌نجه‌ڵه‌که بخه سه‌ر ئاگر، بۆ ماوه‌ی 5
خووله‌ک. که‌رسته‌کان ده‌ربهێنه له ئاوه‌که به
یارمه‌تی مه‌قاشێکی پاک. ڵیبگهڕی که‌رسته‌کان ووشک ببنه‌وه له هه‌وا. پاش به‌کارهێنانی که‌رسته‌کان، ده‌بێت
بیانشۆیهوه دووباره. هه‌روه‌ها دڵنیابه که مه‌مه‌ی سه‌ری دهبهکهت کونه،
پاش به‌کار هێنانی ده‌به، هه‌رده‌م قه‌پاغی سه‌ری ده‌به‌که قه‌پات بکه. کاتێک سه‌ری قووتوویه‌کی شیر ده‌که‌یه‌وه،
سه‌ری قووتووه‌که به جوانی بشۆ به سابون بۆ لابردنی پیسی سه‌ری قووتووه‌که. چواره‌م/ شیره‌که قیاس بکه؛ مڵاکه‌که‌ی ناو قووتووه‌که
به‌کار بهێنه. دڵنیابه که مڵاکه‌که ووشکه. ئه‌و بڕه دیار بکه که ده‌ته‌وێت
ئامه‌ده‌ی بکه‌ی به گوێورهی ڕێنومایه‌کانی سه‌ر قووتووه‌که. پێنجه‌م/ زیاد کردنی ئاو؛ ئه‌گه‌ر تۆ ئاوی بهڵۆعه
به‌کارده‌هێنی پێویسته ئاوه‌که بکوڵێنی بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌کێک، پاشان لێبگه‌ڕێ
تا ئاوه‌ک سارد ده‌بێته‌وه. سه‌یری ڕینوومایهکان بکه له‌سه‌ر قووتووه‌که بۆ ئه‌وه‌ی
بزانی که چه‌ند ئاو به چه‌ن شیر تێکه‌ڵ بکه‌ی. زۆر ڕۆن کردنی گیراوه‌که ده‌بێته
هۆی له‌ده‌ستدانی بایه‌خه‌که‌ی. شه‌شه‌م/ گیراوه‌که که‌مێک گه‌رم بکه؛ شتێکی باشه
ئه‌گه‌ر بتوانی گیراوه‌یه‌ک بده‌ی به ساوایه‌کت که پله‌ی گهرمهیهکی له پله‌ی
گه‌رمی ژووره‌که‌ت نزیک بێت. پاش گه‌رم کردن ده‌به‌که بشه‌قێنه. ده‌به‌ی شیره‌که
سه‌راو ژێر ڕابگره لێگه‌ڕی چه‌ند دڵۆپێک له شیره‌که بکه‌وه‌ێته سه‌ر ده‌ستت بۆ
دڵنیابوون له پله‌ی گه‌رمی گیراوه‌که وه هه‌بوونی کون له مه‌مه‌که. ده‌به‌که له مایکڕۆ وه‌یڤ گه‌رم نه‌که‌ی، ده‌بێته‌ی
هۆی ئه‌وه‌ی گیراوهک به شێوه‌یه‌کی یه‌کسان گه‌رم نه‌بێت. گیراوه‌که باش بشه‌قێنه
پاشان یه‌کسه‌ر بده‌ی به ساوایه‌که‌ت. ئه‌وه‌ی ماوه پاش تێر بوونی ساوایه‌که‌ت
له ناو ده‌به‌که فڕێ بده. حه‌فته‌م/ گیراوه هه‌ڵبگره به سه‌لامه‌تی؛ ئه‌گه‌ر
ویستت چه‌ند ده‌به‌یه‌ک به‌یه‌ک جار ئاماده بکه؛ له‌سه‌ر هه‌ر ده‌به‌یه‌ک مێژووی ئاماده‌کردن
بنووسه. ده‌به زیاده‌کان له ناو فرێزه‌ر دابنێ هه‌تا
ئه‌و کاته‌ی که پێویسته. ده‌به‌کان له به‌شی پشته‌وه‌ی فرێزه‌ر
دابنێ، که سارترین جێگایه. هه‌ر ده‌به‌یه‌ک زیاتر له 24-48 کاتژمێر له ناو فرێزه‌ر ماوه، فڕێی بده. نه‌هێلی ده‌به‌کان ببه‌ستن له فرێزه‌ر. |
پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.co.cc مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2008 ©