![]() شووشتنی ساوا سه‌ر شووشتنی ساوای خزه له‌وانه‌یه که‌مێک گرانبێت، هه‌رچه‌نده ساوایه‌که‌شت له‌وانه‌یه زۆر حه‌زی لێنه‌کات. به‌ڵام پێویسته هێمن بیت، پاش چه‌ند جارێک له شووشتن هه‌ردووکتان هه‌ست به مرتاحی ده‌که‌ن له کاتی سه‌ر شووشتن. لێره قۆناغ به قۆناغ بنچینه‌کانی سه‌ر شووشتنی ساوا ده‌خرێته ڕوو. ساوایه‌که‌م چه‌ند پێویستی به سه‌ر شووشته‌نه؟ پێویست ناکات هه‌موو ڕۆژێک سه‌ری ساوایه‌کت
بشۆیت، له ڕاستی دا سه‌ر شووشتنی ساوایه‌که‌ت چه‌ند جارێک له هه‌فته‌یه‌ک وا ده‌کات
پێستی وشک بێت. زوو خاوێن کرنه‌وه‌ی ساوا دوای خۆ پیس کردن یاخود زوو گۆڕینی حفاضة
زۆر گرنه‌گه به‌مه‌ش تۆ ئه‌و جێگایانه خاوێن ده‌که‌یه‌وه که پێویستیان به
خاوێن کردنه‌وه هه‌یه. بێجگه له شوێنی حفاضة، ده‌م و چاو و ملیش گرنگن بۆ پاک
ڕاگرتن و خاوێن کردن. گه‌رماوی ئیسفه‌نجی؛ گه‌رماوی ئیسفه‌نجی پێویسته بۆ منداڵی له گه‌رماوی ئیسفه‌نجی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه پێویسته؛ شوێنێکی گه‌رم، جا ژووری سه‌رشووشتن بێت یاخود شوێنی تر، مێزێک یاخو جێگای نووستن دابنێ یاخود به‌تانیه له‌سه‌ر زه‌وی ده‌تواندرێت به‌کاربهێندرێت بۆ دانانی ساوایه‌که له‌سه‌ری، به‌ڵام ده‌بێت شوێنه‌که باش گه‌رم بێت. به‌تانیه‌کی نه‌رم یاخود خاولیه‌ک نه‌رم داده‌ندرێت بۆ ئه‌وه‌ی ساوایه‌که‌ی له‌سه‌ر دابندرێت. قاپێکی پلاستیکی بۆ هه‌ڵگرتنی ئاو له ناویدا؛ هه‌ندێکی ئاوی گه‌رم له ناو قاپێکی پلاستیکی دابنێ، بۆ زانینی ساردی و گه‌رمی ئاوه‌که به ده‌ستی خۆت تاقیبکه‌ره‌وه. چه‌ند پێویستیه‌ک پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به سه‌رشووشتن بکه‌ی؛ پارچه په‌ڕۆکێک بۆ شوشتن،
خاولیه‌ک، تۆپێک په‌مۆ، که‌مێکی شامپۆی ساوا، سابوونی ساوا، ووشکه‌ره‌وه، حفاضةیه‌کی
خاوێن، جل و به‌رگ.
ئایه پێویست ده‌کات قژی ساوا بشۆردرێت؟ به‌ڵی، ئه‌گه‌ر پیس دیار بوو. مل و سه‌ری
ساوایه‌که‌ت باش بگره، پاشان دڵۆپێک له شامپۆی ساوا بخه‌ره سه‌ر قژی ساوایه‌که‌ت،
به‌هۆی ئه‌و په‌ڕۆکه‌ی که بۆ شووشتن ئاماده‌ت کردبوو بڵاوی بکه‌وه و بیشۆ. چ جۆره حه‌وزێک باشه بۆ ساوا؟ کاتێک ساوایه‌که‌ت ورده ورده گه‌وره‌ده‌بێت،
ده‌ده‌چێت له گه‌رماوی ئیسفه‌نجی. ئا لێره‌دا چه‌ند ڕێگایه‌کی تر ده‌بێت بۆ
شووشتن. له وڵاتی ئێمه‌دا زۆربه‌ی دایکان ته‌شتێکی پلاستیکی به‌کار دێنن، به‌ڵام له وڵاتانی پێشکه‌وتوو جۆره حه‌وزێکی
پلاستیکی هه‌یه که تایبه‌ت دروست کراوه بۆ سه‌رشووشتنی ساوا له ناویدا، هه‌روه‌ها
له وڵاتانی پێشکه‌وتوو هه‌نێک له دایکان حه‌وزی باڵۆنی پڕ له هه‌وا به‌کاردێنن. سه‌لامه‌تی زۆر گرنگه نه‌ک زۆری حه‌وز، پێش
ئه‌وه‌ی ده‌ست به سه‌رشووشتن بکه‌ی پێویستیه‌کانی سه‌رشووشتن ئاماده بکه. به‌رده‌وام
ده‌ستێکت له‌سه‌ر ساوایه‌که‌ت بێت، هه‌رگیز بێ‌ئاگا نه‌بیت له ساوایه‌کت. چه‌ند ئاو پێویسته بخرێته ناو حه‌وزی سه‌رشووشتن؟ ته‌نها چه‌ند سانتیمه‌ترێک له ئاوی گه‌رم. پله‌ی گه‌رمی ئاوه‌که چه‌ند بێت؟ ئاوی گه‌رم پێویسته. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێلین ساوایه‌که تووشی هه‌ڵقڵێشانی پێستی بێت. ئا لێره‌دا پێویست گه‌رمی پێوێک بخرێته ناو ئاوه‌که، نابێت ئاوکه پله‌ی گه‌رمی له 48 زیاتر بێت. به‌به‌رده‌وام چاودێری پله‌ی گه‌رمی ئاوه‌که بکه به ده‌ستی خۆت پێش ئه‌وه‌ی به‌کاری بهێنی بۆ شووشتنی ساوایه‌که‌ت. هه‌روه‌ها ئه‌و شوێنه‌ش که ساوایه‌کتی تێدا ده‌شۆی پێویسته تاڕاده‌یه‌ک گه‌رم بێت
ئایا پاش سه‌ر شووشتن، چه‌ورکردنی ساوا باشه؟ نه‌خێر، زۆربه‌ی ساوایه‌کان پێویستیان به چه‌ور
کردن نیه. له ڕاستیدا ڕۆن یاخود مه‌لحه‌م له‌وانه‌ی ببێته هۆی هه‌ڵقرێشانی
پێست، چونکه ئه‌م چه‌وریه ده‌بێته هۆی گرتنی ڕێژه‌نه ئاره‌قه‌یه بچوکه‌کان. ئه‌مه ده‌وه‌ستێته سه‌ر تۆ، چ کاتێک بوارت هه‌یه بۆ
ئه‌وه‌ی به خێرا ئیشه‌که نه‌که‌ی و له‌سه‌رخۆ بیکه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ تووشی
پچڕان نه‌بیت له کاتی شووشتن. |

پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.co.cc مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2008 ©