بگه‌ڕێ له‌ سایتی پزیشک بۆ هه‌موان

          

مه‌مه‌ی لاستیکی یاخود مژ مژه‌؛ ئایه‌ باشن بۆ ساوایه‌که‌ت؟

 ساوای تازه‌ له‌ دایک بوو حه‌ز ده‌کات شتێک بمژێت، هه‌ندێکیان ته‌نانه‌ت په‌نجه‌ی خۆیان ده‌مژن پێش ئه‌وه‌ی له‌ دایک ببن. مژین ڕێگایه‌که‌ بۆ خۆ ئارامکردنه‌وه‌، مرتاح بوون. هه‌ر بۆیه‌ زۆرێک له‌ دایک و باوکان مه‌مه‌ی لاسیتکی یاخود مژ مژه‌ به‌ پێوستیه‌ک ده‌زانن هه‌روه‌ک حفاضة. به‌ڵام ئایا مه‌می لاستیکی یاخود مژ مژه‌ به‌ڕاستی باشن بۆ ساوا؟ هه‌رچه‌نده‌ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ زۆر گفت و گۆی له‌سه‌ره‌.

 

لێره‌دا چه‌ند لایه‌نێکی خراپ و باشی مه‌مه‌ی لاستیکی یاخود مژ مژه‌ ده‌خرێته‌ ڕوو؛

 

لایه‌نی باشی؛

مه‌مه‌ی لاستیکی له‌وانه‌یه‌ ساوا هێور بکاته‌وه‌؛ هه‌نێک له‌ ساوا له‌و په‌ڕی خۆشیدان کاتێک مه‌مه‌ی لاستیکی ده‌مژن.

مه‌مه‌ی لاستیکی بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی ساوا خه‌ریک بکات؛ کاتێک ساوا برسیه‌، مه‌مه‌ی لاستیکی له‌وانه‌یه‌ چه‌ند خوله‌کێکت بۆ بکڕی! (چه‌ند خوله‌کێک ساوایه‌که‌ت خه‌ریک ده‌کات تاکو تۆ ده‌توانی شیر بۆ ئاماده‌بکه‌ی).

مه‌مه‌ی لاستیکی له‌وانه‌یه‌ یارمه‌تی ساوایه‌که‌ت  بدات بۆ ئه‌وه‌ی بخه‌وێت؛

مه‌مه‌ی لاستیکی له‌وانه‌یه‌ یارمه‌تی که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ترسی مردنی له‌ناکاوی ساوا بدات؛ لێکۆلینه‌وه‌کان په‌یوه‌ندی نێوان مه‌مه‌ی لاستیکی و‌ که‌م بوونه‌وه‌ی مه‌ترسی مردنی له‌ناکاوی ساوا ده‌خه‌نه‌ ڕوو.

مه‌مه‌ی لاستیکی پاش به‌کارهێنان ده‌تواندرێت فڕێبدرێت؛ باش ئه‌وه‌ی ساوایه‌که‌ت وه‌ستا له‌ مژینی مه‌مه‌ ده‌تواندرێت فڕێبدرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ساوایه‌که‌ت خووی به‌ مژینی په‌نجه‌ی خۆی گرت ئه‌و کات زۆر گرانتر بێت بۆ ئه‌وه‌ی وا له‌ ساوایه‌که‌ت بکه‌ی واز له‌ خوویه‌که‌ی بهێنێت.

 

 

له‌یه‌نی خراپی؛

بێگومان لایه‌نی خراپی هه‌یه‌!

زوو به‌کارهێنانی مه‌مه‌ی لاستیکی دوای له‌دایک بوون له‌وانه‌ی کاریگه‌ر هه‌بێت له‌سه‌ر مژینی مه‌مه‌کی دایک؛ مژینی مه‌مه‌ک جیاوازی هه‌یه‌ له‌ مژینی مه‌مه‌ی لاستیکی یاخود شیری قووتی. هه‌نێک له‌ ساوا تووشی گرفتی فێر بوونی چۆنیه‌تی مژینی مه‌مک ده‌بن ئه‌گه‌ر زوو مه‌مه‌ی لاستیکیان بدرێتێ.

له‌وانه‌یه‌ ساوایه‌که‌ت تووشی خووگرتن بێت له‌سه‌ر مه‌مه‌ی لاستیکی؛ ئه‌گه‌ر ساوایه‌که‌ فێربێت ته‌نها به‌ مه‌مه‌ی لاستیکی بنوێت ئه‌وا تۆ زۆر ڕووبه‌ڕووی له‌خه‌و هاڵسانی ساوایه‌که‌ت ده‌بیه‌وه‌ له‌ کاتی شه‌و کاتێک مه‌مه‌که‌ له‌ ده‌وی ساوایه‌که‌ت به‌رده‌بێته‌وه‌.

مه‌مه‌ی لاستیکی له‌وانه‌یه‌ مه‌ترسی تووشبوون به‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی گوێی ناوه‌وه‌ زیاد بکات؛

به‌کارهێنانی مه‌مه‌ی لاستیکی بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی دروست بوونی کێشه‌ی ددان له‌ ساوا؛ له‌ چه‌ند ساڵی یه‌که‌می ساوایه‌تی نابێته‌ هۆی دروست بوونی کێشه‌ی ددان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت به‌رده‌وام بوو له‌ به‌کارهێنانی مه‌مه‌ی لاستیکی، ئه‌وا له‌وانه‌ی ددانه‌کانی به‌شی پێشه‌وه‌ی خوارببن، یاخود شه‌ویلگه‌ی سه‌رو و خوارو به‌ته‌واوی نه‌چه‌نه‌ سه‌ریه‌ک.

 

 

مه‌مه‌ی لاستیکی ..... به‌کار بهێندرێت یان نا؟؟!

ئه‌گه‌ر تۆ بڕیارت دا که‌ مه‌مه‌ی لاستیکی بۆ ساوایه‌که‌ت به‌کاربهێنی، ئه‌م ئامۆژگاریانه‌ی خواره‌وه‌ له‌به‌رچاو بگره‌؛

چاوه‌ڕوان بکه‌ تاکو به‌ته‌واوی ساوایه‌که‌ فێری مژینی شیری مه‌مه‌ک ده‌بێت؛ له‌سه‌ر خۆبه‌، له‌وانه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک بخایه‌نێت یاخود زیاتر. ئاکادیمیای ئه‌مریکی بۆ منداڵان وا به‌ باش ده‌زانێت که‌ مه‌مه‌ی لاستیکی به‌کارنه‌هێندرێت تاکو ساوا ته‌مه‌نی له‌ مانگێک تێده‌په‌ڕێت.

زۆری له‌ ساوا مه‌که‌ بۆ مه‌مه‌ی لاستیکی! ؛ ئه‌گه‌ر ساوایه‌که‌ت حه‌زی به‌ مه‌مه‌ی لاستیکی نه‌کرد به‌ جاری یه‌که‌م، کمێک ڕاوه‌سته‌ پاشان دووباره‌ هه‌وڵی له‌گه‌ڵ بده‌وه‌ یاخود وازی لێبهێنه‌ به‌ ته‌واوی. زۆری له‌ ساوا مه‌که‌ بۆ به‌کارهێنان.

ئه‌گه‌ر ساوایه‌که‌ به‌ جۆرێکی مه‌مه‌ی لاستیکی فێربوو، چه‌ند دانه‌یه‌کی زیاد بکڕه‌، چونکه‌ ساوا حه‌ز ناکات له‌ گۆڕینی جۆری مه‌مه‌.

به‌ پاکی ڕایبگره‌؛ پێش ئه‌وه‌ی مه‌مه‌یه‌کی نوێ به‌کاربهێنی به‌ ئاو و سابوون جوان بیشۆ.

زوو زوو مه‌مه‌ بگۆڕه‌؛ هه‌نێک جار کونێکی بچووک له‌ مه‌مه‌که‌ ده‌بێت یاخود ده‌دڕێت که‌ مه‌ترسی خنکانی لێده‌که‌وێته‌وه‌.

کاتێک ساوایه‌که‌ت له‌ نووستندایه‌، وه‌ مه‌مه‌که‌ی له‌ ده‌م به‌رده‌بێته‌وه‌، هه‌وڵ مه‌ده‌ مه‌مه‌که‌ی بخیته‌وه‌‌‌ ناو ده‌می ساو.

بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ساوا یه‌که‌م ڕێگات بریتی نه‌بێت له‌ به‌کارهێنانی مه‌مه‌ی لاستیکی؛ ئه‌گه‌ر ساوایه‌که‌ت برسیبوو مه‌مکی خۆت یاخو شیری قووتی بدێ.

<<<  گه‌ڕانه‌وه‌ <<<

        

پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.co.cc  مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2008 ©

Make a Free Website with Yola.