ساوای گریلۆک، چۆنیه‌تی مامه‌ڵه کردن له گه‌ڵ منداڵ له کاتی گریان هه‌موو ساوایه‌ک ده‌گریت، به‌ڵام فرمێسکه‌کان له‌وانه‌یه ببنه هۆی ئه‌زیه‌ت دان. کاتێک هیچ شتێک نامینێت بیه‌که‌ی بۆ ساوایه‌که‌ت بۆ هێورکردنه‌وه‌ی، له‌وانه‌یه تۆ پهرێشانبیت. باشه چۆنه ئه‌گه‌ر ساوایه‌که‌ت شتێکی هه‌بێت ئه‌تۆش به‌ته‌واوی له بیرت کردبێت؟ یاخود ده‌سه‌ڵاتی خۆت له‌ده‌ست دا؟پێویسته به‌دڵ گرنگی بده‌ی به ساوایه‌که‌ت. به‌ره‌دوام ڕژانی فرمێسک و چونیه‌تی خۆ ئارام ڕاگرتن: بڕوا وایه که له‌سه‌ره‌تای گریاندا گوێ له ساوایه‌که‌ت بگری. یه‌که‌م
جار هه‌وڵ بده ئه‌و شتانه دابین بکه بۆ ساوایه‌که‌ت که پێویستیه‌تی. ساوایه‌ک
که ده‌گری له‌وانه‌یه؛ پێویستی به شیر بێت له‌وانه‌یه کاتی پشه خه‌وی بێت یاخود خۆی پیس کردبێت (سه‌یری حفاضة بکه) له‌وانه‌یه ماندوو بێت یاخود هه‌ست به ته‌نیایی ده‌کات (هه‌ندێک
کات تۆ ببینێ یاخود گوێی له ده‌نگت بێت له‌وانه‌ی هێور ببێته‌وه) یاخود له‌و وانه‌یه مرتاح نه‌بێت (سه‌رمای
بێت یاخود گه‌رما) هه‌روه‌ها به‌دوای نیشانه‌کانی نه‌خۆشی بگه‌ڕێ
وه‌ک تا، ڕشانه‌وه، یاخود گۆڕان له شێوازی خواردن و نووستن. ئه‌گه‌ر ساوایه‌که‌ت هیچ کێشه‌یه‌که‌ی نه‌بوو (ته‌ندروستی
باش بوو) به‌ڵام به به‌رده‌وام گریا، هه‌وڵی ته‌واو بده بۆ هێور کردنه‌وه، لێره‌دا
چه‌ند ئامۆژگاریکه ده‌خرێته ڕوو؛ تۆ نابێت ساوایه‌که‌ت ئه‌زیه‌ت بده‌ی یاخود ماندووی بکه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی
گریانه‌که‌ی کڕ بکه‌یه‌وه، هه‌نێک جار ساوا پێویستی به گریانه! له سه‌ر خۆ به؛ هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵ هه‌ڵبکێشه،
هه‌وڵ بده هه‌نێک ووشه و ده‌سته‌واژه به‌کار بهێنه بۆ هێور کردنه‌وه‌ی وه‌ک
(نا نا نا... چ نیه، چ نیه.... عاقڵ....... ). به خه‌یاڵ وه بکه که تۆ له جێگایه‌کی
ئارام دایت، مێشکت له‌سه‌ر گریانی ساوایه‌که‌ت لاببه. پشووێک بده خۆت؛ ئه‌گه‌ر تۆ به ته‌نیا
بووی، ساوایه‌که‌ت له جێگایه‌کی سه‌لامه‌ت دابنێ، چه‌ند چرکه‌یه‌ک پشوو بده، پاشان
دووباره له‌گه‌ڵ ساوایه‌که‌ت هه‌وڵ بده بۆ هێور کردنه‌وه‌ی. دوای یارمه‌تی بکه له مێرده‌که‌ت (خێزانه‌که‌ت). به‌رده‌وام خۆشه‌ویستی خۆت بۆ ساوایه‌که‌ت دهببڕه. پیاسه‌یه‌ک بکه؛ ساوایه‌که‌ت هه‌ڵبگره له
باوه‌ش و پیاسه‌یه‌کی پێبکه. هه‌رکاتێک ساوایه‌که‌ت نووست، تۆش له‌گه‌ڵی
بنوو. ئه‌گه‌ر نه‌توانی ساویهکهت هێور بکه‌یه‌وه
به ئاسانی، ئاخود شکت هه‌بوو له توانایی خۆت بۆ کڕ کردنه‌وه‌ی ساوایه‌که‌ت، ئه‌وا
وا باشتره په‌یوه‌نی بکه‌ی به پزیشکی شاره‌زا له‌بواری منداڵان بۆ وه‌رگرتنی
ئامۆژگاری زیاتر و پشکنینی ساوایه‌که‌ت. |
پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.co.cc مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2008 ©