v
جه‌سته‌ت
بناسه خانه هه‌موو ڕووه‌ک و گیانله‌به‌ران له خانه دروست کراون. زۆربه‌ی خانه‌کان
زۆر بچووکن بۆ دیتن. ئه‌گه‌ر په‌نجه‌یه‌ک به نموونه وه‌ربگرین، چه‌ندی ملیۆن
خانه پێویسته بۆ دروست بوونی. به‌ڵام هه‌ندێک ورده زیندهروه له ته‌نها یه‌ک
خانه پێکهاتوون وه‌ک به‌کتریا. ئه‌گه‌ر تۆ بته‌وێت سه‌یری خانه بکه‌یت و بزانیت چۆن پێکهاتووه، ئه‌وا
پێویستت به وردبین "میاکرۆسکۆپ" هه‌یه. یاخوه، ده‌توانی سه‌یری هێلکهیکه
بکه‌یت، هێلکه‌ی باڵنده‌یه‌ک که بریتیه له یه‌ک خانه، خانه‌یی گه‌وره. هێلکه خانه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌یه. ئه‌گه‌ر هێلکه‌یه بشکێنی بیخه‌یته ناو
قاپێکه‌وه، یه‌که‌م شت که ده‌یبینیت بریته‌یه له به‌شه زه‌رده‌که‌ی هێلکه،
که پێی ده‌ڵێیت زه‌ردێنه، به‌ڵام زینده‌وه‌رزانان پێی ده‌ڵێن ناو‌کی خانه. به
نزیکه‌یی هه‌موو خانه‌یه‌ک ناو‌کی هه‌یه. بۆهێله‌کانی خانه له‌ناو ناوکه. بۆهێله‌کانی ناو هێلکه‌ی مریشکێک پێمان
ده‌ڵێت ئه‌و جوجهلهیهی که له هێلکه‌که دروست ده‌بێت چۆن چۆنی ده‌بێت.
بۆهێلکان به خانه ده‌ڵێن که چۆن کار بکات. ڕووه‌کی جیاوازه و گیانله‌به‌ری
جیاواز، بۆهێلی جیاوازیان هه‌یه. به‌شه ڕوونه‌که‌ی ده‌وری ناوک ده‌وترێت سایتۆپلازم. گه‌لێک له ئیش و کاره‌کانی
خانه له‌ناو سایتۆپلازم به‌ئه‌نجام دهگهیندرێن. هه‌موو
خانه‌کانی شتێکی زیندوو له خانه‌ی تره‌وه دێن. له‌و خانانه دێن که ده‌توانن
دابه‌ش ببن. دوو قۆناغ هه‌یه بۆ دابه‌ش بوونی خانه له ڕووه‌که‌کان و گیانله‌به‌ره‌کان.
یه‌که‌م دابه‌ش بوونی ناوک پاشان دابه‌ش بوونی سایتۆپلازم، به‌مه خانه‌که ده‌بێته
دوو خانه، هه‌ریه‌که‌یان خاوه‌نی ناو‌کی خۆیه‌تی. |

پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©