v
جه‌سته‌ت
بناسه سییه‌کان و هه‌ناسه‌دان هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵ هه‌ڵمژه و هه‌ست بکه چۆن سینگت هه‌ڵده‌ئاوسێت. سیه‌کان
له‌ناو سینگ پڕن له هه‌وا. هه‌موو جارێک تۆ هه‌ناسه وه‌رده‌گریت سیه‌کانت پڕ ده‌بن
له هه‌وا، کاتێک هه‌ناسه ده‌ده‌یه‌وه سیه‌کانت به‌تاڵ ده‌بن له هه‌وا. تۆ به
نزیکه‌یی 20 جار هه‌ناسه ده‌ده‌یت له هه‌ر خوله‌کێکدا. له‌وانه‌یه 80 جار له خوله‌کێک هه‌ناسه بده‌یت،
چی ڕووده‌دات بۆ ئه‌و هه‌موو هه‌وایه؟ ده‌چێت بۆ ناو سیه‌کان، سیه‌کانت وه‌ک دوو
ئیسفه‌نج وان له ناو قه‌فه‌زه‌ی سینگ. هه‌موو شیره‌ده‌ره‌کانی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه،
سییان هه‌یه. سیه‌کانت له ناو قه‌فه‌زێکی گه‌وره دان له له‌شت، پێ ده‌وترێت بۆشایی
سینگ. هه‌ر یه‌ک له سیه‌کان له لایه‌که، چه‌پ و ڕاست. دڵ ده‌که‌وێته نێوان هه‌ردوو
سییه‌وه. دیواره‌کانی ئه‌م بۆشایه له ماسولکه و ئێسک که پێی ده‌وترێت په‌راسوو
پێکهاتووه. هه‌وا گه‌شت ده‌کات له ناو له‌شت! کاتێک تۆ هه‌ناسه هه‌ڵده‌مژیت له ڕێگای ده‌م و لووتت، ئه‌م هه‌وایه گه‌شتێکی
زۆر سه‌یر ده‌کات. یه‌که‌م جار ده‌چێته خواره‌وه بۆ گه‌رووته‌وه، پاشان به‌ناو
قه‌فه‌زه‌ی هه‌وا ده‌ڕوات بۆ ناو بۆیه هه‌وا له‌وێنده‌ریش بۆ بۆڕیچکه‌ی هه‌وا، هه‌ریه‌ک
له بۆڕیچه‌که‌کان ده‌چن بۆ ناو سییه‌ک. گرنگ نیه هه‌وا ده‌چێته کام سیی، چونکه
هه‌ردووکیان یه‌ک کار ده‌که‌ن. له‌ناو سیه‌کان بۆڕیچکه‌ی هه‌وا چه‌ند لقێکی لێده‌بێته‌وه، ده‌بنه
بۆڕیچکه‌ی هه‌وای بچووکتر، ئه‌وایش بۆ چه‌ند لقێکی بچوکتر جیاواز ده‌بنه‌وه،
پاشان به توره‌گه‌ی هه‌وا کۆتایان دێت. تاکو ئێستا هه‌وا ته‌نها لێخوڕین ده‌کات، که گه‌یشت بۆ ناو توره‌گه‌ی هه‌واییه‌کان
ئینجا کاری پێویست ده‌که‌ت بۆ له‌ش. کاری هه‌وا له‌ناو توره‌گه هه‌واییه‌کان بریتیه له به‌خشینی ئۆکسجین به
له‌ش و وه‌رگرتنی دوانه‌ئۆکسیدی کاربۆن له له‌ش. نێهنی ئه‌م کاره‌ش بریتیه له
خوێن. هه‌وا له‌ناو توره‌گه‌ی هه‌وایه‌کان هه‌ڵده‌ستێت به ناردنی ئۆکسجین بۆ
خوێن. خوێن به‌ناو لووله‌کانی خوێن ده‌ڕوات بۆ دڵ. دڵ وه‌ک مزه‌خه‌یه‌کی گه‌وره
وایه هه‌ڵده‌ستێت به ناردنی خوێنی ئۆکسجیناوی بۆ هه‌موو پارچه‌کانی له‌ش. ئه‌و لووله خوێنانه‌ی خوێنی ئۆکسجیناوی بۆ پارچه‌کانی له‌ش ده‌گه‌یه‌نن
پێیان ده‌وترێت خوێنبه‌ر. خوێنبه‌ره‌کان لقی ووردیان لێده‌بێته‌وه بۆ لقی وردتر،
به بچووکترین لووله‌ی خوێن ده‌وترێت موولووله‌ی خوێن. له‌ناو خانه‌کان ئۆکسجین له‌گه‌ڵ
خۆراک کارده‌کات بۆ ده‌ستکه‌وتی وزه بۆ له‌ش. پاش ئه‌وه‌ی ئۆکسجینی خوێن که‌م بۆوه له خانه‌کانی له‌ش، ئه‌و کات دوانه‌ئۆکسیدی
کاربۆن زیاد ده‌بێت. دوانه‌ئۆکسیدی کاربۆن بریتیه له پاشماوه، دروست ده‌بێت
کاتێک خانه‌کانی له‌ش ئۆکسجین و خۆراک به‌کارده‌هێنن بۆ ده‌ستکه‌وتنی وزه. ئه‌م
پاشماوه‌یه ده‌بێت فڕیبدرێت، بۆیه خوێن هه‌ڵده‌ستێت به هه‌ڵگرتنی ئه‌م
پاشماوانه بۆ ناو سییه‌کان له‌وێش بۆ ده‌ره‌وه له‌کاتی هه‌ناسه دانه‌وه. بۆ پاراستنی سییه‌کان به ته‌ندروستی پێویسته دووربیت له جگه‌ره کێشان.
چه‌ندین نه‌خۆشی دروست ده‌بێت له ئه‌نجامی جگه‌ره‌کێشان. |

پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©