v
جه‌سته‌ت
بناسه ماسولکه‌کان ماسولکه‌کان کار ده‌که‌ن به‌هۆی گرژبوون و خاوبوونه‌وه. کۆنتڕۆڵی ماسولکه‌کان
له‌لایه‌ن ده‌ماره‌کانه‌وه‌یه. ماسولکه‌کان له چه‌ندی کۆمه‌ڵه ڕیشاڵی باریک
پێکهاتوون، ئه‌م ڕیشاڵانه له پڕۆتین پێکهاتوون. دوو جۆر ڕیشاڵی ماسولکه‌یی هه‌ن، یه‌کێکیان له‌سه‌رخۆ کارده‌کات ئه‌وه‌ی
تریان به‌خێرایی. کاتێک تۆ به‌خێرایی پاز ده‌ده‌یت یاخود غارده‌ده‌یت، له‌م کاته‌دا
ڕیشاڵه ماسولکه‌ییه خێرا کارکه‌ره‌کان له ئیش‌کردن دان به توندی. ڕیشاله ماسولکه‌یه له‌سه‌رخۆ کارکه‌ره‌کان یاره‌مه‌تی به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن
له‌کاتی وه‌رزشکردن. هه‌ندێک جۆری ڕیشاڵی ماسوله‌که‌یی هه‌ن له هه‌ردوو چه‌شنه‌ن
(خێرا و له‌سه‌رخۆ کارکه‌ر). به‌گشتی سێ جۆر ماسولکه هه‌ن. په‌یه‌که‌ر، لووس و دڵ. هه‌ریه‌که‌یان کاری
جیاوازی هه‌یه. په‌یکه‌ره ماسولکه‌کان به ئێسکه‌کانه‌وه به‌ستراون، ئه‌م ماسولکانه گرژ
و خاو ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئێسکه‌کان بجوولێنن. ماسولکه لووسه‌کان کارده‌که‌ن له‌خۆیانه‌وه، پێویست ناکات بیربکه‌یه‌وه
له ماسولکه لووسه‌کان بۆ گرژکردن و خاوکردنه‌وه‌یان. سیسیته‌مه‌ی هه‌رس به‌م
جۆره ماسولکه‌یه ده‌وره دراوه. هه‌رچی ماسولکه دڵیه‌کانه، به‌رپرسن له لێدانی دڵ. ماسولکه‌ی دڵی له
خۆوه کارده‌کات. |

پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©