v
جه‌سته‌ت
بناسه که‌پوو و بۆن‌کردن لێره پرسیاره‌ک هه‌یه؛ ئایا ئه‌گه‌ر تۆ که‌پووت له‌ده‌ست بده‌یت، ده‌توانیت
بۆن بکه‌یه‌ت؟ به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر تۆ باوه‌ڕبکه‌یت یان نا، به‌ڵام وه‌ڵامی ئه‌م
پرسیاره بریتییه له به‌ڵێ! هه‌رچه‌ند که‌پوو ئه‌ندامی بۆنکردنه، به‌ڵام ئه‌و
ته‌نها به‌شی ده‌ره‌وه‌یه، به‌شی ناوه‌وه هه‌یه که تۆ نا‌توانیت بیبینت که
بۆن‌کردن له‌وێ ڕووده‌دات. که‌پوو دوو کونی هه‌یه، له‌ڕێگایی ئه‌م کونانه‌وه هه‌وا ده‌چێته ژووره‌وه،
کاتێک ئه‌مه ڕووده‌دات، که‌پوو ده‌بێته هۆی کۆکردنه‌وه‌ی گه‌ردیله‌ی مادده که
ده‌بنه هۆی بۆن‌کردن. که‌پوو کاری تریش ده‌کات. مووه‌کانی ناو لوو ده‌بنه هۆی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
تۆز و خۆڵ و جانه‌وه‌ری بجووک. کاتێک تۆ هه‌ناسه وه‌رده‌گریت، هه‌وا له‌ناو کهپووهکان
گه‌رم و شێ‌دار ده‌کرێت. هه‌روه‌ها که‌پوو کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر دروست کردنی ده‌نگ،
ئێستا کهپووهکانت بگره و قسه بکه، ئایا هیچ گۆڕانکاری هه‌یه؟ بۆن‌کردن برییتهی له یه‌کێک له 5 هه‌سته‌کانی مرۆڤ (بینین، تامکردن،
بیستن، بۆن‌کردن، به‌رکه‌وتن). بۆن کردن ڕووده‌دات له‌ناو بۆشایی لووته‌وه، چونکه
ده‌ماری بۆن‌کردن له‌وێ هه‌یه. کاتێک گه‌ردێک که بۆنێک ده‌نوێنێت به‌ر ده‌ماری
بۆن‌کردن ده‌که‌وێت، له‌م کاته‌دا ده‌ماره‌کانی بۆن‌کردن نیشانه ده‌نێرن بۆ ده‌ماغ،
ده‌ماغ دیاری ده‌کات بۆنه‌که چیه، به‌م شێوه‌یه تۆ بۆن ده‌ناسیه‌وه. زۆری خه‌ڵکی
ده‌توانن به نزیکه‌یی 10000 بۆنی جیاواز ده‌ستنیشان بکه‌ن. بۆن‌کردن ڕۆڵێکی گرنگ ده‌بینێت له هه‌ستی تامکردن. بۆیه کاتێک تۆ که‌پووت
ده‌گیرێت، باش تامی خۆراک ناکه‌یت. |

پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©


