![]() |
v
جه‌سته‌ت
بناسه زیاتر له 6 بیلیۆن که‌س ده‌ژین له‌سه‌ر زه‌وی. هه‌چه‌نده خه‌ڵکی جیاوازن
له ڕه‌نگ و ڕووخسار، به‌ڵام جه‌سته‌ی هه‌موویان دامه‌زراوه له‌سه‌ر یه‌ک بنچینه.
له جه‌سته‌ی تۆ چه‌ندان تریلیۆن خانه کارده‌کان به‌یه‌که‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند
فرمانێک به‌جێ بگه‌یه‌نن وه‌ک خوێندنه‌وه و بینین و خواردن و رۆیشتن..هتد. جه‌سته‌ی مرۆڤ زۆر سه‌یر دروست کراوه. ئایا ده‌تزانی که زیاتر له 200
ئێسک و 600 ماسولکه له له‌شت هه‌یه؟ ده‌ماره‌کانی له‌ش فرمان ده‌گوازنه‌وه له
مێشک بۆ ئه‌م ماسولکانه که به‌یه‌که‌وه کارده‌که‌ن واده‌که‌ن تۆ بتوانیت هه‌ڵسیت
و دانیشیت و بجولێیت. لووله‌کانی خوێن به فراوانی به‌ربڵاون له هه‌موو پارچه‌کانی
له‌شت. خڕۆکه‌ی سپیه‌کانی خوێن وه‌ک پاسه‌وان و پێشمه‌رگه وان بۆ له‌ش چاوه‌ڕوانی
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ر دوژمنێک. دڵ و سیه‌کان و گه‌ده و ئه‌ندامه‌کانی
تر له‌شت له کاردان 24 کاتژمێر له ڕۆژێکدا بۆ ته‌واوی ته‌مه‌نی ژیانت. هیچ
ئامێرێک نیه له جه‌سته‌ی تۆ ئاڵۆزتر بێت. زۆرێک له پارچه‌کانی له‌ش به‌یه‌که‌وه یه‌کیان گرتووه و سیسته‌مێکیان
پێکهێناوه. هه‌ر سیسته‌مێک کارێک ده‌کات بۆ جه‌سته‌ت. هه‌موو سیسته‌مه‌کانیش به‌یه‌که‌وه
کار ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تۆ به زندوویی و ته‌ندروست ڕابگرن. ئێسک و ماسولکه ئێسکه‌کان و ماسولکه‌کان یارمه‌تیت ده‌ده‌ن بۆ جوولانه‌وه، هه‌ندێک به‌سته‌ر
هه‌ن که ئێسکه‌کان به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستنه‌وه. ئه‌م به‌ستنه‌وه‌یه پێ ده‌وترێت
جومگه. هه‌ندێک له جومگه‌کان زۆر جۆر جووله ده‌که‌ن، بۆ نموونه جومگه‌ی شان
زۆرێک له جووله ده‌کات، که‌چی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ "چۆک" ته‌نها بۆ پێشه‌وه
و دواوه ده‌جولێت. ئێسکه‌کانی که‌له‌ی سه‌ر جۆره جومگه‌یه‌کی تایبه‌تیان هه‌یه
ناتوانن بجولێن به هیچ شێوه‌یه‌ک. ماسولکه‌کان به ئێسکه‌کانه‌وه به‌ستراون بۆ جوله کردن به ئێسکه‌کان.
ماسولکه‌کان فرمان وه‌رده‌گرن له ده‌مار و مێشکه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بجولێن. سیسته‌می ده‌مار و مێشک ئه‌م سیسته‌مه پێکهاتووه له ده‌مار و مێشک. مێشک بریتیه له سه‌نته‌ری
سه‌رۆکایه‌تی و فرمان ده‌رچوونه بۆ له‌ش. مێشک نیشانه‌کان ده‌نێرێت به‌ناو ده‌ماره‌کان
بۆ به‌شه‌کانی له‌ش. هه‌ندێک له نیشانه‌کانی مێشک، ماسولکه‌کان کۆنتڕۆڵ ده‌که‌ن،
ئه‌م ماسولکانه یارمه‌تیت ده‌ده‌ن که بتوانیت بجولێیت. پێویست ناکات بیر بکه‌یته‌وه
له هه‌ندێک له نێشانه‌کان که مێشکت ده‌ینێرێت. به‌م شێوه‌یه له ڕێگای ده‌ماره‌کانه‌وه
نێشانه‌کان ده‌گه‌ن به به‌شی مه‌به‌ست له له‌ش، ده‌ماره‌کان به دڵ ده‌ڵێن بۆ ئه‌وه‌ی
لێبده‌ن، به سیه‌کان ده‌ڵێن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ناسه بده‌ن هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر تۆ
نووستبیش. ده‌ماره‌کان کارێکی تریش ده‌که‌ن، نێشانه‌کان له به‌شه‌کانی له‌ش ده‌گوازنه‌وه
بۆ مێشک. ده‌ماره‌کان به مێشک ده‌ڵێن که چاوه‌کانت چیان بینیوه، به مێشک ده‌ڵێن
که په‌نجه‌کانی پێت به‌به‌ر چی که‌وتیه..هتد. سیسته‌می سووڕان سیسته‌می سووڕان پێکهاتووه له دڵ و لووله‌کان خوێن. لووله‌کانی خوێن
بریتن له بۆڕی که دڵ خوێن ڕه‌وان ده‌کات به ناویان. دڵ خوێن ده‌نێرێت بۆ سیه‌کان
بۆ وه‌رگرتنی ئۆکسجین، خوێن ده‌نێرێت بۆ ته‌واوی له‌ش. خوێنبه‌ره‌کان بریتین له لووله‌ی خوێن که خوێنی ده‌وڵه‌مه‌ند له ئۆکسجین
ده‌گوازنه‌وه بۆ به‌شه‌کانی له‌ش. خوێنهێنه‌ره‌کان بریتین له لووله‌ی خوێن که
خوێن له به‌شه‌کانی له‌شه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ دڵ. ئه‌و لووله‌خوێنانه‌ی که
نزیک له دڵ ئه‌ستورن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له دڵ دوورن بچووکن. به لووله‌خوێنه زۆر بچووکه‌کان ده‌وترێت موولووله‌کانی خوێن، ئه‌م
موولووله‌خوێنانه به هه‌موو له‌ش داده‌ڕۆن، ئۆکسجین و خۆراک ده‌ده‌ن به خانه‌کان،
هه‌روه‌ها خانه‌کان له پاشه‌ڕۆکان ڕزگار ده‌کات. سیسته‌می به‌رگری سیسته‌می به‌رگری ده‌جه‌نگێت له دژی میکڕۆب و به‌کتریا و ئه‌و شتانه‌ی که
تۆ نه‌خۆش ده‌که‌ن. خانه سپیه‌کانی له‌ش و چه‌که کیمیایه‌کانی تری سیسته‌می به‌رگری
له‌ش هه‌ڵمه‌ت ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی میکڕۆب بدۆزنه‌وه‌و له‌ناوی ببه‌ن. چه‌ند خانه‌یه‌کی
سپی تایبه‌ت و چه‌ند چه‌کێکی کیمیاوی له‌ش پێیان ده‌وترێت دژه‌ته‌ن وه‌ک پاسه‌وان
وان. هه‌ندێک جار دژه‌ته‌ن له دوه‌ری میکڕۆب ده‌سوڕێنه‌وه ناسینه‌وه و
نیشاندانی میکڕۆبه‌که، له‌م کاته خانه‌ی سپی تایبه‌ت که پێیان ده‌وترێت تییه
خانه ڕاسته‌وخۆ ده‌جه‌نگێن له‌دژی میکڕۆبکه. تییه خانه‌کان له هه‌ندێک جێگا هه‌ڵده‌گیڕێن
که پێیان دوترێت گرێی لیمف، هه‌ندێک جار ئه‌م گرێ لیمفانه له مل و هه‌ندێکی
جێگای تر هه‌ڵده‌ئاوسێن و گه‌وره‌ده‌بن له ئه‌نجامی جه‌نگانی تییه خانه‌کان له‌دژی
میکڕۆب. سیسته‌می هه‌ناسه له‌کاتی هه‌ناسه تۆ سییه‌کانت به‌کارده‌هێنیت بۆ هه‌ناسه‌دان، هه‌وا هه‌ڵده‌مژیت
بۆ ناو سیه‌کان، ئه‌و هه‌وایه ئۆکسجینی تێدایه، که بریته‌یه له گازێک پێویسته
بۆ ژیان. خوێن له سییه‌کان هه‌ڵده‌ستن به هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ی ئۆکسجین بۆ هه‌موو
به‌شه‌کانی تری له‌ش. ئه‌م جاره خوێن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سییه‌کان له‌گه‌ڵ خۆی
دوانه‌ئۆکسیدی کاربۆن ده‌هێنێت بۆ سییه‌کان که پاشمه‌وه گازه، سییه‌کان ئه‌م
دوانه‌ئۆکسیدی کاربۆنه فڕیده‌ده‌نه ده‌ره‌وه کاتێک هه‌ناسه ده‌داته‌وه. سیسته‌می هه‌رس سیسته‌می هه‌رس پێکهاتووه له بۆڕیه‌کی درێژ. سیسته‌می هه‌رس خۆراک پارچه
پارچه ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ش بتوانێت به‌کاریبهێنێت بۆ وه‌رگرتنی ووزه. ددانه‌کانت خۆراک ده‌هاڕن و تێکه‌ڵی ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ لیکاو، خۆاکه‌که
دوایی ده‌چێت بۆ گه‌ده، له گه‌ده زیاتر ده‌هاڕێندرێت. پاشان خۆراکه‌که ده‌چێت
بۆ ڕیخۆڵه باریه‌که، له‌ناو ڕیخۆڵه باریه‌که خۆراک له دیوای ڕیخۆڵه ده‌گوازرێته‌وه
بۆ ناو خوێن، خوێنیش خۆراکه‌که بۆ هه‌موو له‌ش ده‌گوازێته‌وه. ئه‌و پاشماوه ڕه‌قانه‌ی که ده‌مینێته‌وه ده‌چنه ڕێخۆڵه‌ی گه‌وره له‌وێ
فڕێده‌درێنه ده‌ره‌وه‌ی له‌ش به‌شیوه‌ی پیسایی. هه‌روه‌ها پاشماوه‌ی شله ده‌چێت
بۆ گورچیلکه‌کان و فڕێده‌درێنه ده‌ره‌وه به‌شێوه‌ی میز. سیسته‌مه‌کانی تری له‌ش جه‌سته‌ت له چه‌ند سیسته‌می تر پێکهاتووه وه‌ک سیسته‌می زۆربوون، که له
ڕه‌گه‌زی نێری جیاوازه وه‌ک له ڕه‌گه‌زی مێ. سیسته‌می هۆڕمۆن و ڕژێنه‌کان و ده‌ردراوه‌کان، ئه‌م ڕژێنانه کۆنتڕۆڵی له‌ش
ده‌که‌ن که چۆن خۆراک به‌کاربهێنیت و چۆن وزه وه‌ربگرێت، هه‌روه‌ها کۆنتڕۆڵی
چۆنیه‌تی گه‌شه ده‌که‌ن له‌له‌ش. کۆنتڕۆڵی زۆر شتی تریش ده‌که‌ن. |

پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©