v
جه‌سته‌ت
بناسه سیسته‌می هه‌رس کاتێک تۆ برسیت ده‌بێت، نان ده‌خۆیت. زۆر سادده یه، گه‌زه‌یه‌ک له نوقڵه‌یه‌ک
ده‌ده‌یت و ده‌یجوویت و قووتی ده‌ده‌یت. ئه‌م نوقڵه‌یه گه‌شتێکی زۆر سه‌یری ده‌کات.
ئه‌م نوقڵه‌یه به هه‌موو به‌شه‌کانی سیسته‌می هه‌رس داده‌ڕوات، نوقڵه‌که هه‌رس ده‌کرێت
و پاڕچه‌پارچه ده‌کرێت، پاشان ده‌ڕوات بۆ به‌شی بچووک و بچووکتر، له کۆتایدا
خوێن پێکهاته‌کانی ناو نققڵه‌که ده‌گوازێته‌وه بۆ هه‌موو به‌شه‌کانی له‌ش. سیسته‌می هه‌رس به‌چی ده‌چێت؟ سیسته‌می هه‌رس بریتیه له یه‌ک بۆڕی درێژ و فراوان، که درێژیه‌که‌ی ده‌گاته
6 بۆ 9 مه‌تر. خۆراک له ده‌مه‌وه ده‌ڕوات بۆ گه‌روو، پاشان بۆ سورێنچک، پاشان بۆ
گه‌ده. له ناو گه‌ده خۆراک ده‌کوشرێت بۆ ناو ڕێخۆڵه‌ی باریه‌که و ئه‌ستووره. له کوێوه کرداری هه‌رس کردنی خۆراک ده‌ست پێده‌کات؟ له‌شی تۆ ده‌ست ده‌کات به هه‌رس کردنی خۆراک له ناو ده‌مه‌وه. کاتێک تۆ
گه‌زه‌یه‌ک له نوقڵه‌یه‌ک ده‌ده‌یت، ئه‌م نوقڵه خۆراکه به‌هۆی ددانه‌کانه‌وه
پارچه پارچه ده‌کرێت، پاشان ته‌ڕ ده‌کرێت به هۆی لیکاوه‌وه. دوای جووین، تۆ
نوقڵه‌که قووت ده‌ده‌یت. زمان پاڵ به نوقڵه‌که ده‌نێت بۆ ناو گه‌روو له‌وێشه‌وه
بۆ ناو سورێنچک، سورێنچک وه‌ک جۆگه‌یه‌ک وایه خۆراک ده‌نرێت بۆ ناو گه‌ده. چی ڕووده‌دات له‌ناو گه‌ده؟ گه‌ده هه‌ڵده‌ستێت به پارچه پارچه کردنی خۆراک زیاتر و زیاتر. گه‌ده
وه‌ک کیسێکی وایه که له ماسولکه دروست بووه. هه‌ندێک شله هه‌ن پێیان ده‌وترێت
شه‌ربه‌تی هه‌رس، ده‌ڕژێت به‌ناو گه‌ده، پاشان گه‌ده خۆراکه‌کان ده‌سوڕێنێت و
تێکه‌ڵیان ده‌کات به شه‌ربه‌ته‌که. ئه‌م شه‌ربه‌ته خۆراک خۆراک تێکده‌شکێنێت،
به‌م جۆره خۆراک ده‌بێت به شله له ناو گه‌ده. له‌ناو گه‌ده نوقڵه‌که به‌شێوه‌ی نان یاخود په‌نیر یاخود گۆش نامێنێته‌وه،
به‌ڵکو تێکده‌شکێندرێت بۆ ماده‌ی کیمیایی، پێیان ده‌وترێت چه‌وری، پڕۆتین، نیشاسته
و شه‌کر. گه‌ده پێویستی به 4 کاتژمێر هه‌یه بۆ ئه‌نجام دانی کاره‌ی. پاشان گه‌ده
هه‌ڵده‌ستێت به ناردنی شله‌که (خۆراکی هه‌رس کراوه‌که) بۆ ڕێخۆڵه‌ی بچووک. لێره
تۆ دیسان هه‌ست به برسیه‌تی ده‌که‌یت کاتێك گه‌ده دووباره به‌تاڵ ده‌بێته‌وه.
هه‌ندێک کات ماسولکه‌کانی گه‌ده ده‌ست ده‌کات به ده‌نگه ده‌نگ کاتێک به‌تاڵه.
له‌و کاته تۆ له‌وانیه گوێبیستی بۆڕه‌بۆڕی گه‌ده‌ت ببیت. چی ڕووده‌دات له‌ناو ڕێخۆڵه باریکه؟ کاری هه‌رسکردن ته‌واو ده‌بێت له ڕیخۆڵه باریکه. ڕێخۆڵه باریکه بریتیه
له بۆڕیه‌کی باریکی درێژی لوولپێچه، ڕێخۆڵه باریکه درێژترین به‌شی سیسته‌می هه‌رسه.
ماسولکه‌کانی ده‌وری ئه‌م بۆڕیه هه‌ڵده‌ستن به پاڵدانی شله‌که به درێژایی
بۆڕیه‌که. شه‌ربه‌تی زیاتر ده‌ڕژێندرێت و خۆراک زیاتر تێکده‌شکێندرێت. له کۆتایی، خۆراک تێکده‌شکێندرێت بۆ مادده‌ی کیمیایی که له‌ش ده‌توانێت
سوودی لێوربگرێت. ئه‌م مادده کیمیاییانه ده‌چن به‌ناو دیواری ڕیخۆڵه، پاشان له‌ڕێگای
موولولووی خوێنی بجوکه‌وه ده‌گه‌نه ده‌ره‌وه‌ی دیواری ڕیخۆڵه. خوێن هه‌ڵده‌ستێت
به وه‌رگرتنی مادده کیمیاییه‌کان، پاشان خوێن مادده‌کان ده‌گوازێته‌وه بۆ هه‌موو
به‌شه‌کانی له‌ش (خانه‌کان). خانه‌کانی له‌ش ئه‌م مادده‌ی کیمیاییانه به‌کارده‌گێنن
بۆ ده‌ستکه‌وتنی وزه ه‌ک پێویسته بۆ ژیانی ڕۆژانه. ئه‌ندامه‌کانی تری ده‌ور و به‌ری ڕیخۆڵه یارمه‌تی هه‌رس کردنی خۆراک ده‌ده‌ن.
جگه‌ر و زه‌رداو یارمه‌تی هه‌رس کردنی خۆراکی چه‌ور ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها جگه‌ر
یارمه‌تی له‌ش ده‌دات بۆ خه‌زن کردنی خۆراکی زیاد که ناتواندرێت به‌کاربهێندرێت
ده‌م و ده‌ست. هه‌روه‌ها په‌نکریاس هه‌ڵده‌ستێت به دروست کردنی هۆڕمۆنی ئه‌نسۆلین،
ئه‌نسۆلین یارمه‌تی له‌ش ده‌دات بۆ به‌کاربردنی شه‌کر. له کۆتاییدا هه‌موو کرداره‌کان، هه‌ندێک له پاشماوه ده‌مێنێته‌وه له
ناو ڕێخۆڵه باریکه، ئه‌م پاشماوه‌یه ده‌ڕوات بۆ ناو ڕیخۆڵه ئه‌ستووره. چی ڕووده‌دات له‌ناو ڕێخۆڵه ئه‌ستووره؟ ڕیخۆڵه ئه‌ستووره، کورتر و ئه‌ستورتره له ڕێخۆڵه‌ی بچووک. ڕێخۆڵه‌ی گه‌وره
هه‌ڵده‌ستێت به مژینی ئاو له‌ناو پاشماوه‌ی خۆراکه‌که، هه‌روه‌ها هه‌ندێک له
ڤیاتامین و کانزاش ده‌مژێت. هه‌ندێک به‌کتریا هه‌یه ده‌ژین له‌ناو ڕیخۆڵه‌ی گه‌وره، هه‌ڵده‌ستن به تێکشکاندنی پاشماوه‌ی خۆراکه‌که. به‌مه‌ش ئه‌وه‌ی که ده‌مێنێته‌وه له ناو ڕێخۆڵه ئه‌ستووره بریتیه له ته‌نها پاشماوه‌ی ڕه‌ق. پاشان ماسوولکه‌کانی دیواری ڕیخۆڵه‌ی ئه‌ستوره هه‌ڵده‌ستن به پاڵدانی پاشماوه ڕه‌قه‌که بۆ ده‌ره‌وه‌ی له‌ش له‌ڕێگای کۆمه‌وه. |

پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©