v
جه‌سته‌ت
بناسه گوێیه‌کان و بیستن تۆ له هه‌ر لایه‌کی سه‌رت، گوێیه‌کت هه‌یه. گوێیه‌کانت ڕێگاده‌ده‌ن به
تۆ بۆ بیستن. تۆ ده‌توانیت گوێبیستی مۆسیقا یاخود هه‌ر ده‌نگێکی تر ببیت. جگه له
بیستن، گوێیه‌کانت کارێکی تری زۆر گرنگ ده‌که‌ن
ئه‌ویش هاوسه‌نگی له‌شه. تۆ کاتێک ده‌ڕۆیت یاخود پایسکل ده‌هاژۆیت ناکه‌ویته و
به‌ولاوبه‌ولا نایه‌یت ئه‌مه‌ش له‌به‌ر گوێیه‌کانته. چۆن ده‌نگ کارده‌کات؟ هه‌رشتێک که به‌ره‌و پێش و دواوه بجولێت ده‌نگ دروست ده‌کات. جولانه‌وه‌ی
به‌ره‌و پێش و دواوه ده‌وترێت له‌رینه‌وه. ئێستا ئه‌گه‌ر گیتارێکت هه‌یه له
ماڵه‌وه هه‌ڵه به له‌راندنه‌وه‌ی ده‌زوه‌کانی، ئه‌م له‌رانه‌وه‌یه ده‌نگ دروست
ده‌کات. شه‌پۆڵی ده‌نگی به‌نزیکه‌یی وه‌ک شه‌پۆڵی ئاوی وایه. ئه‌گه‌ر به‌ردێک بخه‌یته
ناو گۆمێک له ئاو یاخود حه‌وزێک، ئه‌وکات چه‌ند شه‌پۆڵێک ده‌بینیت به‌شێوه‌ی بازنه
ده‌لرێنه‌وه له‌ناو ئاوه‌که. شه‌پۆڵه‌کانی ده‌نگێش به‌شیێوه‌ی بازنه‌یی ده‌رده‌چن
له هه‌ر ته‌نێکی له‌راوه. زۆربه‌ی ئه‌و شه‌پۆڵه ده‌نگیانه‌ی که تۆ گوێبیستیان ده‌بیت، له ڕێگای هه‌واوه
ده‌گوازرێنه‌وه. به‌ڵام شه‌پۆڵی ده‌نگی ده‌توانێت له ڕیگای ئاو یاخود ته‌ندی ڕه‌قیشه‌وه
بگوازرێته‌وه. تۆ ده‌نگی خۆت گوێبیست ده‌بیت ئه‌مه‌ش له‌به‌ر له‌رانه‌وه‌ی ئێسکی
که‌له‌ی سه‌ری خۆته‌وه‌یه. گوێ له سێ به‌ش پێکهاتووه، ده‌روه، ناوه‌ند، ناوه‌وه. گوێی ده‌ره‌وه؛ به‌شی ده‌ره‌وه‌ی گوێ بریتیه له‌و به‌شه‌ی که به‌سه‌ره‌وه نووساوه له
ده‌ره‌وه، کاری سه‌ره‌کی ئه‌م به‌شه بریتی له کۆکردنه‌وه‌ی شه‌پۆڵه ده‌نگیه‌کان،
پاشان شه‌پۆڵه ده‌نگیه‌کان له‌ڕێگای بۆڕیێکه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ به‌شی په‌ردی
گوێ، په‌رده‌ی گوێ بریتیه له چینێکی ته‌نک که گوێی ده‌روه له ناوه‌ند جیا ده‌کاته‌وه،
جا شه‌پۆڵه ده‌نگیه‌کان ده‌بنه هۆی له‌رانه‌وه‌ی په‌ردی گوێ. گوێی ناوه‌ند؛ گوێی ناوه‌ند ده‌که‌وێته ناو که‌له‌ی سه‌ره‌وه، له‌وبه‌ری په‌رده‌ی گوێوه.
گوێی ناوه‌ند سێ ئێسکی بچوکی هه‌یه. کاتێک په‌رده‌ی گوێ ده‌جولێته‌وه ده‌بێته
هۆی له‌رانه‌وه‌ی ئه‌م ئێسکانه، ئه‌م ئێسکانه له‌رانه‌وه‌که ده‌گوازنه‌وه بۆ
گوێی ناوه‌وه. گوێی ناوه‌ند پڕه له هه‌وا. بۆڕیه‌ک هه‌یه که گوێ ناوه‌ند ده‌به‌ستێته‌وه
به لووته‌وه، پێی ده‌وترێت جۆگه‌ی ئۆستاکی. ئه‌م جۆگه‌یه ڕێگاده‌گرێت له
خڕبوونه‌وه‌ی هه‌وایه‌کی زۆر له‌ناو گوێی ناوه‌نده‌وه. گوێی ناوه‌وه؛ گوێی ناوه‌وه گه‌لێک له به‌شی هه‌یه، به‌شێکی تێدایه پێی ده‌وترێت
کۆکلیا (وه‌ک هێلکه‌ی شه‌یاتانۆکه وایه) زۆر گرنگه بۆ بیستن، کۆکلیا پڕه له
شله و مووی زۆر بچووک، جولانه‌وه‌ی ئێسکه بچووکه‌کانی ناو گوێن ناوه‌ند ده‌ببنه
هۆی جوولانه‌وه‌ی شله و مووه بچووکه‌کانی ناو کۆکلیا. مووه بچووکه‌کان به‌ستراونه‌وه
به ده‌مار، ده‌ماره‌کانیش نیشانه‌کان ده‌نێرن بۆ ده‌ماغ، پاشان ده‌ماغ به تۆ ده‌ڵێت
ده‌نگه‌که چیه، پێت ده‌ڵێت تۆ ده‌نگی سه‌یاره گوێبیست ده‌بیت یاخود چۆله‌که. چۆن گوێ یارمه‌تی هاوسه‌نگی له‌ش ده‌دات؟ به‌شێکی هه‌ستی هاوسنگی له‌ش له گوێوه‌ی ناوه‌وه دێت. شله و مووی بچووک
و هه‌ندێک له کانزا له‌ناو گوێی ناوه‌وه به‌یه‌که‌وه کارده‌که‌ن و به ده‌ماغت
ده‌ڵێن که که‌له‌ی سه‌ری تۆ له‌کوێیه (له چ بارێکدایه)، به‌مه‌ش یارمه‌تی ده‌ماغت
ده‌دات که چۆن ماسوله‌کانی له‌ش بجولێنێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی له‌ش بپارێزێت. |

پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©