v
جه‌سته‌ت
بناسه ئێسک و ئێسکه په‌یکه‌ر ئیستا قۆڵت بکوشه، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی قۆڵت نه‌رمه، به‌ڵام به‌شێکی ڕه‌ق له‌ژێره‌وه
هه‌یه، ڕه‌ق ترین به‌شی بریتییه له ئێسک. ئێسک له قۆڵه‌کانت هه‌ن، له قاچه‌کانت هه‌ن، له سینگ له پشت، هه‌موو
ئێسکه‌کان به‌یه‌که‌وه ئیسکه په‌یکه‌ری له‌شت پێکده‌هێنن. ئێسکه په‌یکه‌ر له‌ش
هه‌ڵده‌گرێت، شێوه به‌له‌شت ده‌به‌خشێت. ئێسکه‌کان ته‌نها کاری ڕاگرتن ناکان، به‌ڵکو
گه‌لێک فرمانی تر ده‌که‌ن له له‌ش. باشه، ئێسکه‌کان چ تر ده‌که‌ن؟! ئێسکه‌کان به‌شه نه‌رمه‌کانی ناوه‌وه‌ی له‌ش ده‌پارێزن، بۆ نموونه که‌له‌ی
سه‌ر ده‌ماغ ده‌پارێزێت، په‌راسووه‌کان سیه‌کان و دڵ ده‌پارێزن، وه هه‌روه‌ها.. ماسوله‌که‌کان به ئێسه‌که‌کانه‌وه ده‌نووسێن، هه‌ر ماسووله‌که‌کانن ده‌بنه
هۆی جوولانییان. ماسوله‌کان و ئێسکه‌کان به‌یه‌که‌وه واده‌که‌ن تۆ بتوانیت هه‌ڵسیت،
دابنیشیت یاخود بڕۆین. خوێن له ناوه‌وه‌ی ئێسکه‌کان دروست ده‌بێت. ناوه‌وه‌ی ئێسک پڕه له مادده‌یه‌ک
پێ ی ده‌وترێت مۆخی ئێسک.مۆخی ئێسک مادده‌یه‌کی نه‌رمه. هه‌ردوو جۆری خڕۆکه‌ی
سوور و سپی دروست ده‌به‌ن له‌لایه‌ن مۆخی ئێسکه‌وه. خڕۆکه سپیه‌کانی خوێن
ئۆکسجین ده‌گوازنه‌وه بۆ خانه‌کانی له‌ش، هه‌ره‌وه‌ها خڕۆکه سپیه‌کانیش به‌رگری
له‌له‌شت ده‌که‌ن له دژی میکڕۆب. جگه له‌مانه‌ش، 3 ئێسکی بچوک هه‌ن
یارمه‌تی بیتستن ده‌ده‌ن، به‌ژاداری ده‌که‌ن له کرداری بیستن. ئێسکه‌کان له چی پێکهاتوون؟ دوو به‌شی هه‌یه. یه‌کێکان پته‌و، ئه‌وی تر ئیسفه‌نجی. به‌شی پته‌و بریتی
له‌و به‌شه ڕه‌قه لووسه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئێسکه‌کانی له‌ش. ئێسکه درێژه‌کانی قۆڵ و
قاچه‌کانت به‌شی پته‌ویان زۆره. به‌ڵام به‌شه ئیسفه‌نجیه‌کان ده‌که‌ونه ژێره‌وه‌ی
ئێسکه ڕه‌قه‌کان، هه‌روه‌ها له کۆتایی ئێسکه‌کانی قۆڵ و قاچه‌کانیش هه‌ن. ئێسکه په‌یه‌که‌ر جگه له ئێسک، له کرکڕاگه‌ش پێکهاتووه. کڕکڕاگه وه‌ک
ئێسک وایه به‌ڵام نه‌رمتره. کڕکڕاگه‌ن له به‌شه‌کانی له‌ش هه‌ن که ڕه‌قن به‌ڵام
ده‌بێت بتوانن بنوشتێنه‌وه، کڕکراگه هه‌یه له لووت، له به‌شی ده‌ره‌وه‌ی
گوێ..هتد. جومگه‌کان چین؟ جومگه بریتییه له‌و به‌شه‌ی که دوو ئێسک به‌یه‌ک ده‌گه‌ن. زۆربه‌ی ئێسکه‌کان
به‌یه‌که‌وه به‌ستراون له جومگه‌کان به‌هۆی به‌سته‌ره‌وه. گه‌لێک جۆری جومگه هه‌یه، جۆری جومگه جۆری جوله دیار ده‌کات. ئێسکه‌کان چۆن گه‌شه ده‌که‌ن؟ گه‌شه یاخود گۆڕانکاری له ئێسکه‌کان ڕووده‌دات به‌درێژایی ژیان. که‌له‌ی
سه‌رو هه‌ندێک جێگای تری له‌ش به‌شێکی زۆر له کڕکڕاگه‌یان هه‌یه له کاتی له‌دایک
بوون، ئێسک جێگایی کڕکڕاگه‌کان ده‌گرنه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچوون. ئێسک له هه‌رزه‌کاران گه‌شه ده‌کات، به‌ڵام ده‌وه‌ستێت له درێژبوون له
که‌سانی پێگه‌یشتوو. هه‌ندێک له ئێسکه‌کان به‌یه‌که‌وه ده‌به‌سترێن له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچوون.
ئێسکه په‌یکه‌ر له دوای له‌دایک بوون له زیاتر له 300 ئێسک پێهکاتووه، به‌ڵام
له ته‌مه‌نی پێگه‌یشتوو ته‌نها له 206 ئێسک پێکهاتووه. پته‌وترین و درێژترین
ئێسکی له‌ش بریتییه له ئێسکی ڕان. جه‌سته پێویستی به کانزایه‌ک هه‌یه که پێی ده‌وترێت کالسیۆم بۆ ئه‌وه‌ی
ئێسکه‌کانی له‌ش پته‌و بکات. وه‌رزشیش یارمه‌تی پته‌وبوونی ئێسکه‌کان ده‌دات. چی ڕووده‌دات له ئێسکی شکاو؟ هه‌ندێک جار خه‌ڵکی تووشی کاره‌ساتێک ده‌بن له ئه‌نجام ئێسکێکی یاخود
زیاتریان ده‌شکێت. له‌سه‌ر پزیشک پێویسته ئێسکه شکاوه‌کان چاک بکاته‌وه. له‌سه‌رتا
وێنه‌یه‌کی تیشکی سینی پێویسته بۆ زانینی که ئێسکه‌کان چۆن شکاون و له کوێ
شکاون، پاشان پزیشک هه‌ڵده‌ستێت به نزیک کردنه‌وه‌ی ئێسکه شکاوه‌کان، هه‌ندێک
جار بۆ گه‌یاندنه‌وه‌ی ئێسکه شکاوه‌کان به‌یه‌کتری پێویست ده‌کات به پلاتین
یاخود وایه‌ر به‌یه‌کتر ببه‌سترێنه‌وه ئێسکی شکاو نابێت به‌کاربهێندرێت تاکو ته‌واو چاک ده‌بێته‌وه. |

پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©