v
جه‌سته‌ت
بناسه دڵ و سووڕان خه‌ڵکی زۆر قسه ده‌که‌ن له‌باره‌ی دڵه، چونکه ده‌زانن دڵ زۆر گرنگه. تۆ دڵت هه‌یه، دڵی تۆ وه‌ک په‌مپێک وایه. کاتێك تۆ به خێرایی ده‌ڕۆیت،
دڵت به خێرایی و به توندی په‌مپده‌دات. هه‌ندێک جار ده‌توانیت هه‌ست به لێدانی
یاخود به په‌مپدانی دڵت بکه‌یت. دڵ به چی ده‌چێت؟ دڵ به هه‌رمێیه‌کی ده‌چێت که سه‌راوژێر کراوه. به نزیکه‌یی به قه‌د قه‌باره‌ی
مستێکی ده‌سته. هه‌روه‌ها به زۆری له ناوه‌ڕاستی سینگه، که‌مێک بۆ لای چه‌پ. دڵ له ماسولکه پێکهاتووه. بۆ چوار ژوور دابه‌ش بووه. به دوو ژووری سه‌ره‌وه
ده‌وترێت گوێچکۆڵه، هه‌روه‌ها به دوو ژووری خواره‌وه ده‌وترێت سکۆڵه. هه‌روه‌ها
دڵ چوار زمانه‌شی هه‌یه که ڕێگا به چوونه ژووره‌وه و هاتنه‌ده‌روه‌ی خوێن ده‌ده‌ن
بۆ ناو ژووره‌کانی دڵ. به‌و لووله خوێنانه‌ی که ده‌رده‌چن له دڵ ده‌وترێت خوێنبه‌ر، به‌و
لووله خوێنانه‌ش که ده‌چن بۆ دڵ ده‌وترێت خوێنهێنه‌ر. دڵ خوێن په‌مپده‌دات. خوێن دێته ناو گوێچکۆڵه‌کان. سکۆڵه‌کان خوێن ده‌نێرن
بۆ هه‌موو به‌شه‌کانی له‌ش. خوێن که له دڵ ده‌رده‌چێت، هه‌رڵگری خۆراک و ئۆکسجینه. هه‌موو به‌شێک له
له‌ش پێویستی به خۆراک و ئۆکسجینه بۆ ده‌ست که‌وتنی وزه. دڵ له ڕێگایی خوێنبه‌ره‌کانه‌وه
خوێن ده‌نێرێت. هه‌روه‌ها له ڕێگایی خوێنهێنه‌ره‌کانه‌وه خوێن وه‌رده‌گرته‌وه
له به‌شه‌کانی له‌ش. ژووره‌کانی لای ڕاستی دڵ به‌رپرسن له وه‌رگرته‌نه‌وه‌ی خوێن له به‌شه‌کانی
له‌ش له‌ڕێگای خوێنهێنه‌ره‌کانه‌وه. له‌سه‌ره‌تا خوێن ده‌ێته‌وه ناو گوێچکۆڵه‌ی
ڕاست. له گوێچکۆڵه‌ی ڕاسته‌وه ده‌چێت بۆ سکۆڵه‌ی ڕاست. پاشان سکۆڵه‌ی ڕاست هه‌ڵده‌ستێت
به ناردنی خوێن بۆ سیه‌کان. ئه‌و خوێنه که دێته‌وه بۆ دڵ پاشماوی خانه‌کانی له‌شی
تێدایه (دوانه‌ئۆکسیدی کاربۆن). خوێن پێویسته خۆی ڕزگار بکات له‌م دوانه‌ئۆکیسده.
سیه‌کان به‌رپرسی ئه‌م کاره‌ن. سیه‌کان له‌ش رزگار ده‌که‌ن له دوانه‌ئۆکسیدی
کاربۆن له کاتی هه‌ناسه دانه‌وه. پاش ئه‌وه‌ی که تۆ هه‌ناسه وه‌رده‌گریه‌وه،
سیه‌کانت ئۆکسجین وه‌رده‌گرن له هه‌وا. سیه‌کانت پڕ ده‌بن له ئۆکسجین. خوێنت له
ناو سیه‌کان ئۆکسجین وه‌رده‌گرن. ئێستا خوێن ئاماده بچێت بۆ هه‌موو به‌شه‌کان له‌ش. ژووره‌کانی لای چه‌پی دڵ به‌رپرسن له ناردنی خوێن. دوای هه‌ناسه وه‌رگرتن،
خوێنی ئۆکسجیناوی له سیه‌کانه‌وه له ڕێگای خوێهێنه‌ره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دڵ
(گوێچکۆڵه‌ی چه‌پ)، پاشان خوێن له گوێچکۆڵه‌ی چه‌په‌وه ده‌چێت بۆ سکۆڵه‌ی چه‌پ.
له سکۆڵه‌ی چه‌په‌وه خوێن ده‌نێردرێت بۆ هه‌موو به‌شه‌کانی له‌ش. دڵ چۆن خوێن په‌مپاده‌دات؟ ئێستا تۆ مستێک دروست بکه به ده‌ستێکته‌وه. پاشان که‌مێک مسته‌که بکه‌وه
و دوایی مسته‌که به توندی دابخه‌وه بکه‌وه "بکوشه". دوباره مه‌سته‌که‌ت
بکه‌وه و دابخه‌وه، بکه‌وه و دابخه‌وه، ئه‌مه شێوازێکه که چۆن دڵت په‌مپده‌دات
به خوێن. ماسولکه‌کانی دڵ هه‌ڵده‌ستن به کوشینی ژووره‌کانی دڵ، به‌مه‌ش ده‌بێته
هۆی پاڵدانی خوێن. بۆ
کردنه‌وه و داخستنی مسێکی ده‌ستت، پێویسته تۆ بیربکه‌یه‌وه که چۆن بیکه‌یت، به‌ڵام
پێویست ناکات بیربکه‌یوه له‌باره‌ی کوشینی دڵ، چونکه ده‌ماغت به دڵ ده‌ڵێت به‌رده‌وام
بێت له په‌مپدان، دڵ خوێن په‌مپده‌دات جا ئه‌گه‌ر تۆ به‌ئاگابیت یاخود نووستووبیت.
هیچ که‌سێک ناتوانێت بژیت ئه‌گه‌ر دڵی بوه‌ستێت له له لێدان زیاتر له چه‌ند
خوله‌کێک. |

پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©