v
جه‌سته‌ت
بناسه سیسته‌می ده‌ماغ و ده‌مار چ جۆره سوپه‌رکۆمپیته‌رێک له کاتی ئێستا ده‌توانیت چیڕۆک بنووسێته‌وه و
پرسیاری بیرکاری ساغبکاته‌وه و وێنه بکێشێت و گه‌مه بکات و به چاو ببینێت و ده‌نگی
که‌سێکی تر ببیستێت و وه‌ڵام بداته‌وه و بۆن لێکبداته‌وه ..هتد؟ مێکشک و ده‌ماره‌کانی
تۆ ده‌توانن ئه‌و هه‌موو کاره‌بکه‌ن. ئایا هه‌ست ده‌که‌یت کۆمپیته‌رێک هه‌بێت وه‌ک
ده‌ماغی تۆ؟! تۆ بیر ده‌که‌یه‌وه به یارمه‌تی ده‌ماغت، هه‌روه‌ها ده‌ماغت نیشانه ده‌نێرێت
به‌ناو تۆڕێک پێیان ده‌وترێت سیسته‌می ده‌ماری. ئه‌م نیشانانه به قاچه‌کانت ده‌ڵێت
که ده‌ست بکه‌ن به ڕۆیشتن به خێرایی یاخود له‌سه‌رخۆ، به گه‌ده‌ت ده‌ڵێت کار
بکات..هتد زۆرێک له‌م کردارانه به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌ندرێن به‌بێ ئه‌وه تۆ بیریان
لێبکه‌یته‌وه. ده‌ماغت به دڵت ده‌ڵێت لێبدات، هه‌روه‌ها به سیه‌کانت ده‌ڵێت هه‌ناسه
بده‌ن هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر تۆ نووستبیشی. ده‌ماغت کۆنتڕۆڵی هه‌سته‌کانت ده‌کات، وه‌ک خۆشی و شادی و ناخۆشی و خۆشه‌ویستی
و توڕه‌یی و ترس...هتد هه‌موویان له ده‌ماغته‌وه دێن. ده‌ماغ له چی پێکهاتووه؟ ده‌ماغ له زیاتر له 100 ملیۆن خانه‌ی ده‌ماری پێکهاتووه، وه‌ک گلۆپێکی
ڕه‌نگ په‌مبه‌ی بۆر وایه. ڕووکه‌شی ده‌ماغ لۆچ لۆچه، هه‌روه‌ها هه‌ندێک چاڵایی ده‌ماغ
دابه‌ش ده‌که‌ن بۆ چه‌ند به‌شێک. تۆڕێک له لووله‌ی خوێن، ئۆکسجین و خۆراک ده‌هێنن بۆ خانه‌کانی ده‌ماغ و هه‌روه‌ها
له پاشماوه ڕزگاری ده‌که‌ن. ده‌ماغ پارێزراو به هۆی ئێسکی که‌له‌ی سه‌ره‌وه. جگه
له ئێسک، شانه‌ی شه‌لمه‌نی و پیستیش ده‌ماغ ده‌پارێزن. کاتێک تۆ له‌دایک ده‌بیت کێشی ده‌ماغت ته‌نها 350 گرامه، ده‌ماغ به‌رده‌وام
گه‌شه ده‌کات کاتێک تۆ گه‌شه ده‌که‌یت، کاتێک تۆ ده‌گه‌یته ته‌مه‌نی 20 ساڵی، ده‌ماغ
ده‌بێته 1.3 کیلۆگرام. ده‌ماغ له سێ پارچه پێکهاتووه، مێشک و مێشکۆڵه و قه‌دی مێشک. مێشک به‌شی
گه‌وره‌ی ده‌ماغ پێکده‌هێنێت. مێشکۆڵه ده‌که‌وێته به‌شی خواره‌وه‌ی پشته‌وه‌ی ده‌ماغ.
قه‌دی مێشک به‌ستراوه به په‌تکی بڕبڕه‌یی له بنی ده‌ماغه‌وه. مێشک و مێشکۆڵه دابه‌ش بووینه بۆ دوو به‌ش، لای ڕاست و لای چه‌پ. لای
ڕاست به‌شی چه‌پی جه‌سته‌ت کۆنتڕۆڵ ده‌کات، لای چه‌پیش به‌شی ڕاستی جه‌سته‌ت
کۆنتڕۆڵ ده‌کات. مێشک چی ده‌کات؟ مێشک زۆری ده‌ماغ پێکده‌هێنێت. مێشک کێشکان شیده‌کاته‌وه، هه‌رشتێک تۆ بیری لێبکه‌یته‌وه
ده‌چێت بۆ مێشک. سه‌رنته‌ری قسه‌کردن و زمان و سۆز له مێشکه‌وه دێت به تایه‌به‌تی
به‌شی ده‌ره‌وه‌ی مێشک. هه‌روه‌ها مێشک نیشانه له هه‌سته‌کانیش وه‌رده‌گرێت.
نیشانه‌کان به هۆی ده‌ماره‌کانه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ مێشک. ده‌ماره‌کان له
چاو و گوێوه ده‌چن بۆ ئه‌و به‌شانه‌ی مێشک که واده‌که‌ن تۆ ببینی و ببیستی ، وه
هه‌روه‌ها. مێشک نامه به شێوه‌ی نیشانه‌ن ده‌نێرێت بۆ به‌شه‌کانی تری له‌ش له ڕێگای
ده‌ماره‌کانه‌وه، ئه‌م نامه‌یه به قاچه‌کانت ده‌ڵێت که بجولێن به خێرایی
یاخود له‌سه‌رخۆ، به ده‌سته‌کانت ده‌ڵێن سه‌لام بکات کاتێک تۆ هاوڕێیه‌کت ده‌بینیت،
وه هه‌روه‌ها. مێشکۆکه چی ده‌کات؟ مێشکۆکه هه‌ڵده‌ستێت به ڕێکخستنی جووله‌ی ورد و له‌سه‌ری خۆی له‌شت. بۆ
نموونه مێشکۆکه یارمه‌تی په‌نجه‌کانت ده‌دات پیانو لێبدات یاخود گیتار یاخود که‌مان.
یارمه‌تیت ده‌دات هاوسه‌نگیت بپارێزیت کاتێک له ڕۆیشتن یاخود له غاردان یاخود له
پازدان..هتد دایت. قه‌دی مێشک چی ده‌کات؟ قه‌دی
مێشک گرنگی ده‌دات به‌و فرمانانه‌ی له‌ش کۆ تۆ ده‌یکه‌یت به‌بێ ئه‌وه‌ی بیری لێبکه‌یته‌وه.
وا ده‌کات دڵت لێبدات، هه‌روه‌ها واده‌کات سیه‌کانت هه‌ناسه بدات، وا ده‌کات چاوه‌کانت
بتروکێن، وا ده‌کات ده‌سته‌کانت به خێرای بکشێنیه‌وه کاتێک به‌ر ته‌نێکی گه‌رم
بکه‌وێت، وه هه‌روه‌ها. |

پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©