v
جه‌سته‌ت
بناسه چاوه‌کان و بینین بیر له هه‌موو ئه‌و کارانه بکه‌وه که به‌چاوه‌کانت ده‌یانکه‌یت، سه‌یری
کردنی ته‌له‌فیزیۆن، خوێندنه‌وه‌ی کتاب، به‌کارهێنانی ئینته‌رنێت..هتد، بۆیه چاوه‌کانت
وه‌ک په‌نجه‌ره‌وان بۆ تۆ به‌ره‌وه جیهان. چاوه‌کانت وه‌ک کامیره ورده‌بێته‌وه له‌و شتانه‌ی له‌پێشه تۆدان. چاوه‌کانت
له‌گه‌ڵ ده‌ماغت کارده‌که‌ن بۆ دروستکردنی وێنه‌یه‌ک له جیهاندا. دروست کردنی
وێنه ده‌ست پێده‌کات کاتێک تیشکی ڕووناکی ده‌چنه ناو گۆی چاوه‌کانت. سه‌یری گۆی چاوه‌کانت بکه؛ ئه‌گه‌ر ئێستا له ئاوێنه‌یه‌ک سه‌یری یه‌کێک له چاوه‌کانت بکه‌یت، ده‌بینی
خڕه. ناوه‌وه‌ی چاوه‌کانت ڕوونه (ده‌توانیت ناوه‌وه ببینی). له‌ناوه‌وه‌ی گۆی
چاوه‌کانت مادده‌یه‌کی جه‌ڵی هه‌یه که شێوه به گۆی چاوه‌کان ده‌به‌خشێت. تۆ
نا‌توانیت به‌شی زۆری ئه‌م مادده جه‌ڵیه ببینیت چونکه ده‌وره‌دراوه به به‌شی
ده‌ره‌وه یاخود دیواری ده‌ره‌وه. گۆی چاو پێکهاتوه له سێ چین، ده‌ره‌وه، ناوه‌ند،
ناوه‌وه. دیواری ده‌ره‌وه؛ چینی ده‌ره‌وه‌ی چاو بریتیه له به‌رگێکی پارێزه‌ر پێده‌وترێت سپێنه‌ی چاو
له‌گه‌ڵ قه‌رێنه. تیشکی رووناکی ده‌چێته ناو چاوه‌کانت له ڕێگایی قه‌رێنه‌وه. دیواری ناوه‌ند؛ چینی ناوه‌ند له دیوار، له سێ به‌ش پێکهاتووه، به‌شێکیان بریتیه له
گلێنه‌ی چاو که ڕه‌نگ ده‌به‌خشێت به چاوه‌کانت. له ناوه‌ڕاستی گلێنه‌ی چاو ده‌رچه‌یه‌ک
هه‌یه، له ڕێگایی ئه‌م ده‌رچه‌یه‌وه ڕووناکی ده‌چێته ژووره‌وه بۆ سه‌ر تۆڕ
"شبکه" ی چاو، ئه‌م ده‌رچه‌یه له توانایی هه‌یه بچووک و گه‌وره
ببێت بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی چه‌نده ڕووناکی بچێته ژووره‌وه. دیواری ناوه‌وه؛ جینی ناوه‌وه‌ی گۆی چاو بریتییه له تۆڕ "شبکة"ی چاو. قه‌رێنه
و هاوێنه‌ی چاو هه‌ڵده‌ستن به ته‌سک کردنه‌وه‌ی تیشکی ڕووناکی و خستنه سه‌ر تۆڕی
چاو هه‌روه‌ک هاوێنه‌ی کامیرا. تۆڕی چاو له ملیۆنان خانه‌ی هه‌ستیاری بۆ ڕووناکی تێدایه، ئه‌م خانانه
هه‌ڵده‌ستن به وه‌رگرتنی خاڵی زۆر ورد له ڕووناکی که دێته سه‌ر تۆڕی چاو. له‌ناو
خانه هه‌ستیاره‌کان بۆیه هه‌یه، هه‌ندێکیان یارمه‌تیت ده‌ده‌ن بۆ بینی له‌کاتی
شه‌و و هه‌ندێکی تریان یارمه‌تیت ده‌ده‌ن بۆ بینی ڕه‌نگه‌کان. ده‌ماری بینایی (چاو)؛ له هه‌ریه‌ک له چاوه‌کان ده‌مارێکی چاوی ده‌رده‌چێت بۆ ده‌ماغ. هه‌ریه‌ک
له چاوه‌کان هه‌ندێکی وێنه‌ی جیاواز وه‌رده‌گرن. کاتێک ئه‌م وێنانه به‌یه‌که‌وه
(له هه‌ردوو چاو) ده‌گه‌نه سه‌نته‌ری بینین له ده‌ماغ، ده‌بنه هۆی بینینی سێ
ڕوویی. |

پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©