پڕۆسه‌ی کۆبۆنه‌وه‌ی چه‌وری له ناو لووله‌کانی خوێن و ته‌سک و ڕه‌ق بوونی لووله‌کانی خوێن، ڕووده‌دات به درێژای ده‌یان ساڵ و به‌زۆری نه‌خۆشیه‌کی بێ ده‌نگه (زوو نازاندرێت)، به‌دیار ده‌که‌وت و ده‌زانرێت کاتێک جه‌ڵته‌یه‌یک دڵی ڕووده‌دات. نه‌خۆشیه‌کانی دڵ ده‌ست پێده‌که‌ن له‌م پڕۆسه‌یه‌وه.
ئه‌م پڕۆسه‌یه (کۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری و ته‌سک و ڕه‌قبوونی لووله‌کانی خوێن) گه‌شه‌سه‌ندن به خۆیه‌وه ده‌بینێت به درێژایی ده‌یان ساڵ، وه له زووه‌وه (له ته‌مه‌نی منداڵێ) سه‌رهه‌ڵدات. لێکۆلینه‌وه له گه‌نجان ئه‌وه ده‌ر‌ده‌خات که هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ برینداربوونی دیواری ناوه‌وه‌ی شاخوینبه‌ر یان خوێنبه‌ره‌کانی دڵ. ئه‌م پرۆسه‌یه زۆر ترسناکه له هه‌ر 3 که‌سێک یه‌کێک ده‌مرێت به‌هۆی ئاڵۆزیه‌کانی ئه‌م پڕۆسه‌یه