بگه‌ڕێ له‌ سایتی پزیشک بۆ هه‌موان

       

    

v      دواین هه‌واڵی ته‌ندروستی

 یه‌که‌مین چاندنی ده‌م و چاوی ئه‌مریکی نیشان درا

پزیشکانی نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌مریکی یه‌که‌مین چاندنی ده‌م و چاو له‌ مێژووی ئه‌مریکایان ئاشکرا کرد.

 پێنج شه‌مه‌.7ی مه‌ی 2009

 Culp دایکێکی ته‌مه‌ن 46 ساڵانی خاوه‌ن 2 منداڵ له‌ ئۆهایۆ، به‌شی ناوه‌ندی ده‌م و چاوی نه‌ما دوای ئه‌وه‌ی 4 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ کاره‌ساتێک  مێره‌که‌ی له‌ ساڵی 2004 گوله‌ی گرت له‌ ده‌م و چاوی.

خاتوو Culp له‌ کاره‌ساته‌که‌ چاوێک و که‌پوو و بۆشایه‌کانی به‌شی ناوه‌ڕاستی ده‌م و چاو و ئێسکی گۆڵمه و به‌شی سه‌ره‌وه‌ی چه‌نه‌گه‌ له‌ده‌ست دا،  هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌مار و ماسوولکه‌  و ئێسک و پێسته‌ی که‌ ده‌م و چاو به‌یه‌که‌وه‌ ده‌گه‌رن له‌ده‌ستی دا.

پزیشکانی نه‌شته‌رگه‌ری له‌ کلینیکی کلیڤلاند – ئۆهایۆ، توانیان 80% ده‌م و چاوی ئه‌م ئافره‌ته‌ بگۆڕنه‌وه‌ به‌ ده‌م و چاوی ئافره‌تێکی تری مردوو.

ئه‌م جۆره‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌، چواره‌مینه‌ له‌ هه‌موو جیهان، دوو له‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌کان له‌ فرانسا، یه‌کێکیشیان له‌ چین به‌ ئه‌نجام گه‌یه‌ندراوه‌.

    

    

ڕێبه‌ری ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی کوردستان
ببه‌خشه‌
پرسیارکردن
ئه‌لف و بێ ی ته‌ندروستی

پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com  مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2009©

Make a Free Website with Yola.