لێکۆلینه‌وه‌که له لایه‌ن پڕۆفیسیۆرێک به‌ڕێوه چوو له زانکۆیه‌کی ئه‌مریکی
له‌سه‌ر 19 ئافره‌ت که ته‌مه‌نیان له نێوان 22-55 ساڵی بوو. بیرۆکه‌ی ئه‌م لێکۆلینه‌وه‌یه بریتی بوو له زانینی له باره‌ی چ جۆره کاریگه‌رێک
له‌سه‌ر مێشک دروست ده‌بێت له‌لایه‌ن خۆراکی ڕێژه که‌م له کاربۆهیادرات له‌سه‌ر
ئه‌م ئافره‌تانه. لێکۆله‌ره‌وه‌کان، ئافرهتاکانیان کرد به دوو به‌شه‌وه، به‌شێکیان
خۆراکێکی ته‌ندروست و ههواسهنگ و که‌م له گه‌رمۆکه‌یان خوارد بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک.
به‌شه‌که‌ی تر خۆراکی رێژه که‌م له کاربۆهایدراتیان خوارد. پاش هه‌فته‌یه‌ک هه‌ردوو گروپ ئافره‌ت پشکنینی میمۆری و توانی مێشکیان بۆ
کرا. پشکنینه‌کان له‌سه‌ر چه‌ندان شت بوو وه‌ک ماوه‌ی درێژی میمۆری، ماوه‌ی کورتی
میمۆری ..هتد. ئه‌وه‌ی که دۆزیانه‌وه ئه‌وه بوو، ئه‌و گروپه ئافره‌ته‌ی که خۆراکی
ڕێژه که‌م له کاربۆهایدراتیان خواردبوو، توانای مێشکیان زۆر له خوار توانای
گروپه‌که‌ی تر بوو. پاشان ئه‌و گروپه ئافره‌ته‌ی که خۆراکی ڕێژه که‌م له کاربۆهایدراتیان
خواردبوو، وازیان هێنا، پاشان دووباره پشکنینیان بۆ کراوه. له پشکنینه‌کان ده‌رکه‌وت
که توانای مێشکیان زۆر زیادی کردبوو. ئه‌مه ده‌ریده‌خات که دوای خواردنی خۆراکی ڕێژه که‌م له کاربۆهایدرات
به شیوه‌یه‌کی خراپ کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر توانایی مێشکی. |
پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.co.cc مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2008 ©