کاره‌کانیان ده‌ستی پێ‌کرد له‌سه‌ر به‌شی کۆتایی کڕۆمۆسۆمه‌کان "تێله‌میر". تێله‌میر بریتیه له به‌شی کۆتایی کڕۆمۆسۆم که وه‌ک یه‌که‌یه‌کی پارستن وایه. یه‌کێک له زاناکانی به‌ده‌ستهێنه‌ری خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی نۆبلی ئه‌م ساڵ "2009" له بواری "پزیشکی یاخود کارئه‌ندامزانی" وه‌سفی "تێله‌میر" ده‌کات و ده‌ڵێت؛ تێله‌میر بۆ کرۆمۆسۆمه‌کان وه‌ک ئه‌و پارچه لاستیکه وایه که له‌کۆتایی قه‌یتانی پێڵاوه‌کان هه‌ن، چۆن ئه‌م پارچه پلاستیکه قه‌یتانی پێڵاوه‌که ده‌پارێزێت، ئاوا تێله‌میر بۆ کرۆمۆسۆمه‌کان گرنگه". کڕۆمۆسۆم بریتیه له پێکاته‌یه‌کی شێوه "دا‌و" له ناو ناو‌کی خانه هه‌ن که هه‌ڵگری زانیاریی بۆماوه‌ین له شێوه‌ی بۆهێڵ. بۆهێله‌کان بریتین له یه‌که‌ی بنچینه‌یی بۆماوه. کرۆمۆسۆمه‌کان جووت جووت هه‌ن له ناو خانه‌کان، ئه‌و بۆهێلانهی له سه‌ریان هه‌ن بهرپرسسن له نیشاندانی ئه‌و سیفه‌تانه‌ی که زینده‌وه‌رێک له باوانه‌کانی وه‌ریانده‌گرێت. خانه‌کانی له‌شی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی 23 جووت کڕۆمۆسۆمی تێدایه. به گوێره‌ی کاره‌کانی ئه‌م سێ زانایه، "تێله‌میر" سیسته‌مێکی تایبه‌تی زانیاری بۆماوه‌یی تێدایه که کڕۆمۆسۆمه‌کان ده‌پارێزێت له له‌ناوچوون. هه‌روه‌ها زانایه‌کان توانیان ئه‌م مادده‌یه بدۆزنه‌وه له ناو له‌ش که "تێله‌میر" دروست ده‌کات، که برییته له ئهزیمێک پێی ده‌وترێت "تێله‌میره‌یز". لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان نیشانی ئه‌وه ده‌دات که خانه‌کان پیر ده‌بن ئه‌گه‌ر ئه‌نزیمی "تێله‌میره‌یز" که‌م بێت، هه‌روه‌ها خانه‌کان ته‌مه‌نیان درێژ ده‌بێت "دره‌نگ ده‌مرن" ئه‌گه‌ر بڕێکی زۆر له ئه‌نزیمی "تێلهمیرهز" دروست ببێت. کاکردن له‌سه‌ر ئه‌م پێکهاته‌یه "تێله‌میر" و ئه‌نزیمی "تێله‌میره‌یز" گرنگه بۆ تێگه‌یشن له چۆنیه‌تی کۆپی و خهزنبوونی بۆماوه مادده. لێکۆڵینه‌وه‌ی
"تێله‌میر" زانیاری زانایانی فراوانتر کرد له‌باره‌ی نه‌خۆشیه‌کان و
چاره‌سه‌ری گونجاوی نوێ بۆیان. بۆ نموونه هه‌ندێک له زانیان بڕوایان وایه که
خانه‌ی شێره‌په‌نجه هه‌ڵده‌ستێت به به‌کارهێنانی ئه‌نزیمی "تێله‌میره‌یز"
بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌یه‌کی بێ کۆنتۆڵیان هه‌بێت، هه‌ره‌وه‌ها هه‌ندێک زانای تر
لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌ن که ئه‌گه‌ر ده‌رمان بتوانێت کاری ئه‌م ئه‌نزیمه رابگرێت وه‌ک
چاره‌سه‌ریه‌ک بۆ شێره‌په‌نجه. |
پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©