لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ هۆکاری گرانی له وازهێنانی له جگه‌ره‌کێشان ده‌رده‌خات و ڕوون ده‌کاته‌وه. لێکۆڵه‌ره‌وان له زانکۆی سه‌نته‌ری پزیشکی نۆر‌ث کاڕۆلینا هه‌ستان به به‌کارهێنانی
ئامێری وێنه‌ی له‌ره‌له‌ری موگناتیسی –ئێم ئاڕ ئای- بۆ چاودێری کردنی چاڵاکی مێشکی
جگه‌ره‌کێشان، ئه‌و جگه‌ره‌کێشانه‌ی که هه‌وڵی وازهێنان ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌ی که دۆزیانه‌وه بریتی بوو، گۆڕانی گه‌وره به‌دیده‌کرێت له
چاڵاکی مێشک کاتێک که‌سێک جگه‌ره ده‌کێشێت ئه‌م چاڵاکیه به‌رده‌وام ده‌بێت 24
کاتژمێر دوای وازهێنانیش. ئه‌وه‌یان دۆزیه‌وه ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی هه‌وڵی وازهێنان له جگه‌ره‌کێشان ده‌ده‌ن
به‌بێ هیچ یارمه‌تیه‌ک له 5% ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر جگه‌ره‌کێشان. له کاتی وێنه‌گرتنی له‌ره‌له‌ری موگناتیسی بۆ مێشکی که‌سانی وه‌ستاو له
جگه‌ره‌کێشان کاتێک وێنه‌ی که‌سانی جگه‌ره‌کێشیان نیشان ده‌درێت، چاڵاکی مێشکیان
زیاد ده‌کات. ئه‌م چاڵاکیه له ناوچه‌یه‌که‌ی مێشکه که تایبه‌ته به فێربوونی
خوڕهووشت "عاده‌ت"، بۆیه خه‌ڵکی پیشه به جگه‌ره‌کێشان ده‌گرن و وازهێنانیشی
گرانه. لێکۆلینه‌وه‌که
له گۆڤاری سایکۆفاڕماکۆلۆجی بڵاو کرایه‌وه |
پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©