بگه‌ڕێ له‌ سایتی پزیشک بۆ هه‌موان

       

    

ترشی فۆلیکی له‌ دووگیانی له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی زیاد بوونی مه‌ترسی کێشی هه‌ناسه‌دان له‌ کۆرپه‌له‌

ئه‌و دووگیانانه‌ی که‌ پێکهاته‌ی ترشی فۆلیکی وه‌رده‌گرن له‌وانه‌یه‌ مه‌ترسی نه‌خۆشی هه‌ناسه‌دان زیاد بکات له‌ کۆرپه‌له‌کانیان به‌ گوێره‌ی گۆڤاری پزیشکی به‌ریتانی

 هه‌ینی. 5ی دیسێمبه‌ری 2008

فۆلیک، یاخۆد ترشی فۆلیکی ناوێکی تریشی هه‌یه‌ پێی ده‌ڵێن ڤیتامین بی9. له‌ ئه‌مریکا وه‌ له‌ زۆرێک له‌ وڵاتانی تر ئارد به‌هێزده‌کرێت له‌ ترشی فۆلیکی.

ترشی فۆلیکی پێویسته‌ بۆ ئافره‌تی دووگیان بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی که‌م وکوڕی زگماکی له‌ کۆرپه‌له‌. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا لێکۆلینه‌وه‌کان له‌سه‌ر مشک ده‌ریان خستوه‌ که‌ بڕێکی زۆر له‌ ترشی فۆلیکی له‌ سه‌ره‌تاکانی ماوه‌ی دووگیانی له‌وانه‌ی مه‌ترسی دروست بوونی ڕه‌بووه‌ زیاد بکات به‌ڵام ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئاژه‌ڵ بوه‌ نه‌ک مرۆڤ.

بۆ دیاری کردنی کاریگه‌ری ترشی فۆلیک له‌ دووگیان، لێکۆلینه‌وه‌یه‌ک 32000 منداڵیان پشکنی که‌ له‌ساڵانی 2000 تاکو 2005 له‌ دایک بووبوون. له‌ پشکنینیه‌که‌ ئه‌و دایکانه‌ له‌ خۆگیرابوو که‌ پێکهاته‌ی فۆلیکییان وه‌رگرتبوو له‌ پێش و دوای له‌دایک بوونی مندڵه‌کانیان.

به‌ گوێره‌ی زۆرێک له‌ هۆکاره‌کان که‌ په‌یوه‌ندی نێوان ترشی فۆلیکی و کێشه‌ی هه‌ناسه‌دان له‌ منداڵ ده‌شێوێنیت، ئه‌و کۆرپه‌لانه‌ی که‌ دایکه‌کانیان پێکهاته‌ی ترشی فۆلیکیان وه‌رگرتبێت له 3 مانگی یه‌که‌می دووگیان زیاتر له‌ مه‌ترسیدان بۆ تووشبوون به‌ کێشه‌کانی هه‌ناسه‌دان (ره‌بوو و نووزه‌ نووزی سینگ) له‌ 18 مانگی یه‌که‌می ته‌مه‌نیان، ئه‌مه‌ش واده‌کات که‌ ئه‌گه‌ری داخل بوونیان له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌ 24% زیاد ده‌بێت له‌ ئه‌نجامی تووشبوونی سیه‌کان

<<<  گه‌ڕانه‌وه‌ <<<

    

    

ڕێبه‌ری ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی کوردستان
ببه‌خشه‌
پرسیارکردن
ئه‌لف و بێ ی ته‌ندروستی

پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.co.cc  مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2008 ©

Make a Free Website with Yola.