لێکۆڵینه‌وه‌که به ئه‌نجام گه‌یه‌ندرا له لایه‌ن لێکۆڵه‌ره‌وان له زانکۆی پیستبێرگ، 139681 ئافره‌تی له خۆگرتبوو که هه‌موویان ته‌مه‌نیان به‌سه‌رچووبوو (دوای ماوه‌ی نائومێدی) هه‌موویان به نزیکه‌ی له سه‌رووی ته‌مه‌نی 50 ساڵی بوون. لێکۆله‌ره‌وان له لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان پرسیاریان له ئافره‌ته‌کان کرد که
ئایا له ڕابردوو شیری مه‌مکی خۆیان داوه به منداڵه‌کانیان یاخود نا. ئه‌وه‌ی که لێکۆڵینه‌وه‌که ده‌ریخست بریتی بوو له‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی
که شیری مه‌مکی خۆیان دابوو به ساواکانیان له ڕابرددوو، له مه‌ترسی نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی
دڵ و ده‌ماغی که‌متر بوون "10% که‌متر" به به‌رارد له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر. جگه له‌مه‌ش، شیردانی مه‌مکی دایک، یارمه‌تی دایک ده‌دات به که‌مرکردنه‌وه‌ی
ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره و به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و به‌رزی
کۆلیسترۆڵ ..هتد. ئه‌مه دواین نموونه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که شیردانه مه‌مکی دایک بۆ ساوا
چه‌نده به سووده و ته‌ندروسته. لێکۆڵینه‌وه‌که
له گۆڤاری پزیشکی ئافره‌تانی و له‌دایک بوونی ئه‌مریکی بڵاو کرایه‌وه. |
پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©