هه‌واڵه‌که به شێوه‌ی ڕاپۆرت ده‌رچوو له لایه‌ن ڕێکخراوی ته‌ندروستی
جیهانی/ به‌شی توێژینه‌وه له سه‌ر شێره‌په‌نجه. له کاتی ئێستادا شێره‌په‌نجه یه‌کێکه له 8 هۆیه سه‌ره‌کیه‌کانی مردن
له هه‌موو جیهان. ته‌نها ئه‌م ساڵ پێشبینی ده‌کرێت 12.8 ملیۆن که‌س ده‌ستنیاشن
بکرێت بۆ نه‌خۆشی شێره‌په‌نجه وه هه‌روه‌ها 7.6 ملیۆنیش ده‌مرن. ئه‌م ژماره‌یه له زیاد بوون دایه، هه‌وه‌ک چۆن پێشبینی کرابوو که دووهه‌نده‌ی
لیێبێت له 2000 بۆ 2020 ، هه‌روه‌ها سێ هه‌نده‌ی لێبێت له 2030. لێکۆلینه‌وه‌کان
پێشبینی ده‌که‌ن که له‌ساڵی 2030، 26.4 ملیۆن که‌س ده‌ستنیشان بکرێت بۆ نه‌خۆشی
شێره‌په‌نجه که 17 ملیۆنیان ده‌مرن. هه‌رچه‌نده
شێره‌په‌نجه زیاتره له پیاوان وه‌ک له ژنان به‌ڵام له هه‌موو جیهان به‌ربڵاوه.
له سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانه‌وه هه‌نێک له ووڵاتان ئه‌و بودجه‌یه‌یان نیه بۆ
دابین کردنی ته‌ندروستیه‌کی باش بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه به شێوه‌ی
پێویست. |
پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.co.cc مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2008 ©