لێکۆلینه‌وه‌که له لایه‌ن چه‌ند لێکۆله‌ره‌وه‌یه‌ک کرا له یه‌کێک له تاقیگه‌کانی زانکۆی پرینستۆنی ئه‌مریکی بۆ ئه‌وه‌ی ببینن که شه‌کره چۆن تووشی ئیدمان ده‌کات. ده‌رون زانێک کاره‌کانی به‌ڕێوه ده‌برد، تاقیکردنه‌وه‌که له‌سه‌ر جورج کرا.
ئه‌وه‌ی که دۆزیانه‌وه بریتی بوو له شه‌کر چه‌ند سیفه‌تێکی ئیدمان بوونی هه‌یه
وه‌ک کۆکاین و هیڕۆین. له لێکۆلینه‌وه‌که ئه‌مه‌یان ده‌رخست که شه‌کر وه‌ک ئه‌م
ده‌رمانانه کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر مێشک. هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی به کاریگه‌ر خراپه‌کانی شه‌کر له‌سه‌ر له‌ش
بزانن، به‌ڵام ئیدمان بوون له‌سه‌ر شه‌کر ناهێلێت وازی لێبهێنن. ئه‌وه‌ی که لێکۆله‌ره‌وه‌کان بۆیان ده‌رکه‌وت جگه له‌مه، بریتی بوو له،
ئه‌و که‌سانه‌ی که پاش ئیدامن بوون له‌سه‌ر شه‌کر، ده‌ست هه‌ڵدگرن له شه‌کر ئه‌وانیش
دووچاری نیشانه‌ی وازهێنان دبن، که بریتیه له خه‌مۆکی و ئه‌ندێشه ومه‌راق و ده‌رده‌سه‌ری
..هتد. لێکۆلینه‌وه‌که وا بڕیاره له دانیشتنی ساڵانه‌ی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ
زانستی ده‌مار و ده‌رون و ده‌رمان، پێشکه‌ش بکرێت. |
پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.co.cc مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2008 ©