لێکۆڵینه‌وه‌که له لایه‌ن دوو نه‌خۆشخانه "بریگهام، ئافره‌تان" له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌ی پزیشکی هاڕڤهرد به ئه‌نجام گه‌یه‌ندرا. له لێکۆڵیهنهوهکه سیستهرهکانی ناو نه‌خۆشخانه‌کانی له‌خۆ گرتبوو له
ساڵی 1991. دوای نزیکه‌ی 14 ساڵ، بۆیان ده‌رکه‌وت که 1800 ئافره‌ت ده‌ستنیشانکران بۆ نه‌خۆشی
صه‌ده‌فی پێست. نه‌خۆشی صه‌ده‌فی پێست، بریتیه له‌و نه‌خۆشیه‌ی که ده‌توانێت کار بکات له‌سه‌ر
هه‌موو له‌ش، ده‌بێته هۆی هه‌وکردن. ئه‌وه‌ی له لێکۆڵینه‌وه‌که دۆزایه‌وه، بریتی بوو له‌وه‌ی، که نه‌خۆشی
صه‌ده‌فی مه‌ترسی ڕوودانی هه‌ردوو نه‌خۆشی درێژخایه‌ن "شه‌کره و به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی
خوێن" زیاد ده‌کات. ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که نه‌خۆشی صه‌ده‌فی پێستیان هه‌بوو، له 63%یان زیاتر له‌بارن
بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره، هه‌روه‌ها 17% زیاتر له‌بارن بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی
به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن. ئه‌مه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که نه‌خۆشی
هه‌وکردنی درێژخایه‌نه‌ی پێستیان نه‌بووبوو. لێکۆڵیهنهوهکه
له گۆڤاری ئه‌رشیفی پێستزانی ئه‌مریکی بڵاوکرایه‌وه. |
پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©