ئه‌مڕۆ قوتابخانه چۆن بوو؟ بریتیه له ئامێرێک بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و منداڵانه‌ی که ناته‌واویان هه‌یه "ناته‌واوی مێشکی" بۆ ئه‌وه‌ی خێراتر گفت و گۆ بکه‌ن. سیسته‌مه‌که ئه‌نجامی پڕۆژه‌یه‌کی نێوان زانایانی بواری ژمێریاری له زانکۆی ئه‌بێردین و دوندی هه‌روه‌ها کاپابیلیتی سکۆتلاند بوو. د. ئیهود ڕیتێر له زانکۆی قوتابخانه‌ی ئه‌بێردین بۆ سروشت و زانستی ژمێریاری ده‌ڵێت؛ " ئه‌مڕۆ قوتابخانه چۆن بوو؟" سیسته‌مێکه هه‌سته‌وه‌ر و کارتی ئه‌لیکترۆنی و ئامێری تۆمارکردن به‌کارده‌هێنێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر چی ئه‌و منداڵه‌ی که سیسته‌مه‌که به‌کارده‌هێنت له قوتابخانه به‌سه‌ریهاتووه له‌و ڕۆژه، پاشان زانیاریه‌کان له‌لایه‌ن ئامێره‌که ده‌کرێت به چیڕۆکێک "که پێی ده‌وترێت دروستکه‌ری زمانی سروشتی" به شیێوه‌یه‌ک ده‌بێت که منداڵه‌که دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕاوه ماڵه‌وه ده‌توانێت هه‌موو چیڕۆکه‌که بگێڕێته‌وه بۆ که‌سانی له ماڵه‌وه، به‌م شێوه‌یه ئامێرکه ده‌توانێت یارمه‌تی باشترکردنی شێوازی گفت و گۆ بدات له‌و منداڵانه‌ی که کێشه‌یان هه‌یه له گفت و گۆ کردن. سیسته‌می ئامێرکه وا نه‌خشه‌کێشراوه که یارمه‌تی منداڵان ده‌دات به ئاسانی بدوێن له باره‌ی چۆنیه‌تی ڕۆژی به‌سه‌ربردوویان له قوتابخانه هه‌روه‌ها یارمه‌تیان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به خێرای وه‌ڵامی پرسیار بده‌نه‌وه. ئیستا زانایان خه‌ریکی پلان دانان بۆ ئه‌وه‌ی که چۆن ئامێره‌که به‌کاربهێندرێت بۆ یارمه‌تیدانی منداڵان که له ئاستی جیاوازی کێشه‌ی ناته‌واوی له گفت و گۆ کردن دان. پڕۆژه‌که بودجه‌ی بۆ ته‌رخان کرابوو له‌لاین کۆنسوڵی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ندازایاری و زانستی جه‌سته‌یی. |
پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©