ئافره‌تانی قه‌ڵه‌وی جگه‌ره‌کێش له مه‌ترسی زیاتردان به تووشبوون به شێره‌په‌نجه‌ی مه‌مک ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ نیشان ده‌دات ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که جگه‌ره‌ده‌کێشن
و کێشیان زیاده، له‌وانه‌یه له مه‌ترسی زیاتری تووشبوون به شێره‌په‌نجه‌ی مه‌مک
بن. لێکۆڵینه‌وه‌که به ئه‌نجام گه‌یه‌ندرا له لایه‌ن لێکۆڵه‌ره‌وان له
زانکۆی مۆنتریاڵ – به‌شی خۆراک. لێکۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که کێشیان زیاده و جگره‌کێشن له
مه‌ترسی زیاتری تووشبوون به شێره‌په‌نجه‌ی مه‌مکدان به ڕێژه‌ی 68%. لێکۆڵه‌ره‌وان ئه‌م چه‌ند خه‌ملێندراوانه‌ی خواره‌وه‌یان خسته ڕوو؛ کێشانی جگره، ڕۆژانه پاکه‌تێک، بۆ ماوه‌ی 9 ساڵ، مه‌ترسی تووشبوون به
شێره‌په‌نجه‌ی مه‌مک به ڕێژه‌ی 59% زیاد ده‌کات. ئه‌و ئافره‌ته گه‌نجانه‌ی 15 کیلۆگرام له کێشیان زیاده له مه‌ترسی
زیاتری تووشبوون به شێره‌په‌نجه‌ی مه‌مک به ڕێژه‌ی 60%. ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی 40 ساڵیه، زیادی 5.5 کیلۆگرام له
کێشیان مه‌ترسی تووشبوون به شێره‌په‌نجه‌ی مه‌مک دووهێند ده‌کات. ئه‌و ئافره‌تانی ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 50 ساڵیه، مه‌ترسی تووشبوونیان به
شێره‌په‌نجه‌ی مه‌مک سێ هێند زیاد ده‌بێت ئه‌گه‌ر کێشیان زیاتربێت. لێکۆڵینه‌وه‌که له گۆڤاری ئیپیدیمیۆلۆجی ئۆڤ کانسه‌ر بڵاوکرایه‌وه. زیادی کێش له پیاوان مه‌ترسی تووشبوون به شێره‌په‌نجه‌ی
پڕۆستات زیاد ده‌کات به گوێره‌ی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ، ئه‌و پیاوانه‌ی کێشیان زیاده
له مه‌ترسی زیاتری تووشبوون به شێره‌په‌نجه‌ی پڕۆستاتن. شێره‌په‌نجه‌ی پڕۆستات، یه‌کێک له‌و جۆره شێره‌په‌نجانه‌ی که له‌سه‌ر خۆ
گه‌شه‌ده‌که‌ن و دروست ده‌بن، پیاوان له مه‌ترسیدان له‌گه‌ڵ به ته‌مه‌ن چوون. لێکۆڵینه‌وه‌که به ئه‌نجام گه‌یه‌ندرا له‌لایه‌ن لێكۆله‌ره‌وانی زانکۆی هاوایی،
نیشان ده‌دات، ئه‌و گه‌نجانه‌ی له ته‌مه‌نی گه‌نجی کێشیان زیاده، له ته‌مه‌نی
پیری له مه‌ترسی زیاتردان بۆ تووشبوون به شێره‌په‌نجه‌ی پڕۆستات. لێکۆڵینه‌وه‌که له گۆڤاری ئیپیدیمیۆلۆجی ئۆڤ کانسه‌ر بڵاوکرایه‌وه. |
پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©