لێکۆڵینه‌وه‌که ئه‌نجامدرا له لایه‌ن لێکۆڵه‌ره‌وان له زانکۆی ئۆکسفۆرد له ئینگلاند. لێکۆڵه‌ره‌وان له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه وردبوونه‌وه و تیشکیان خسته سه‌ر 57
لێکۆڵینه‌وه‌ی جیاواز که له سه‌ر نزیکه‌ی 900000 که‌سی ئه‌نجام درابوو، بۆ ماوه‌ی
15 ساڵ له که‌سه‌کان وردببوونه‌وه، که‌سه‌کان له وڵاتانی ئه‌وڕوپا و ویلایه‌ته
یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ژیان. ئه‌و ڕێگاییه‌ی که لێکۆڵه‌ره‌وان به‌کاریان هێنابوو بۆ پێوانی قه‌ڵه‌وی که‌سه‌کان
بریتی بوو له ئامرازی ناوه‌ڕۆکی بارسته‌ی له‌ش. یه‌کێک له شته زۆر ئاگادارکه‌ره‌وه‌کان بریتی بوو له‌وه‌ی له ماوه‌ی 15
ساڵی لێکۆڵینه‌وه، زیاتر له 65000 که‌سیان مردن، ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵیه‌نه‌وه‌که
به‌م شێوه‌یه بوو؛ ئه‌و که‌سانه‌ی 40 پاوه‌ند (18 کیلۆگرام) له کێشیان زیادبوو، 3 ساڵ ته‌مه‌نیان
کورتر بوو به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی کێشیان ئاسایی بوو. ئه‌و که‌سانه‌ی 100 پاوه‌ند (45 کیلۆگرام) له کێشیان زیادبوو، 10 ساڵ ته‌مه‌نیان
که‌متر بوو به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی کێشیان ئاسایی بوو. لێکۆڵه‌ره‌وان ووتیان؛ ئه‌گه‌ر تۆ قه‌ڵه‌و بیت هه‌روه‌ک ئه‌وه وایه به
درێژایی ته‌مه‌نت جگه‌ره‌ت کێشابێت. هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ی که کێشیان زیاده (قه‌ڵه‌و نین) ئه‌وانیش له مه‌ترسی
مردنی زووییدان. لێکۆڵینه‌وه‌که
له گۆڤاری پزیشکی لانسێت بڵاو کرایه‌وه. |
پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©