بگه‌ڕێ له‌ سایتی پزیشک بۆ هه‌موان

       

    

v      دواین هه‌واڵی ته‌ندروستی

ئه‌و پیاوانه‌ی که‌ ئاستی کۆلیستڕۆڵی خوێنیان نزمه‌ له‌ مه‌ترسی که‌متری تووشبوون به‌ شێره‌په‌نجه‌ی پڕۆستاتن

ئه‌و پیاوانه‌ی که‌ خواردنی ته‌ندروست ده‌خۆن، که‌ ده‌بێته‌ هۆی نزمی جۆری خراپی کۆلیستڕۆڵ له‌ خوێن، ده‌کرێت زۆر به‌شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر له‌ مه‌ترسی تووشبوون به‌ شێره‌په‌نجه‌ی پڕۆستات دووربن.

هه‌ینی. 6ی نۆڤێمبه‌ری 2009

له‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که‌ له‌ گۆڤاری "کانسه‌ر ئیپیدیمیۆلۆجی بایۆمارکه‌ر ئاند پریڤێنشن" هاتووه‌، که‌ ئه‌و پیاوانه‌ی ئاستی کۆلیستڕۆڵی خوێنیان له‌ 200 که‌متره‌ که‌متر ئه‌گه‌ری تووشبوونیان هه‌یه‌ به‌ شێره‌په‌نجه‌ی پڕۆستات به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوانه‌ی که‌ ئاستی کۆلیستڕۆڵی خوێنیان به‌رزتره‌ له‌ 200.

لێکۆڵه‌ره‌وان له‌ لیكۆڵینه‌وه‌که‌ 5.586 تۆماری ته‌ندروستی پیاوانیان شیکردبووه‌، هه‌روه‌ها به‌ژداربوون له‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی شێره‌په‌نجه‌ که‌ له‌ ساڵانی نه‌وه‌ده‌کان به‌ ئه‌نجام گه‌یندرابوو

شێره‌په‌نجه‌ی پڕۆستات بریتیه‌ له‌ جۆرێکی شێره‌په‌نجه‌ی گه‌شه‌که‌ری له‌سه‌رخۆ، شێره‌په‌نجه‌ی پڕۆستات له‌ شێره‌په‌نجه‌ هه‌ره‌ باوه‌کانه‌ که‌ له‌ پیاوان ده‌ستیشان ده‌کرێت.

    

    

ڕێبه‌ری ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی کوردستان
ببه‌خشه‌
پرسیارکردن
ئه‌لف و بێ ی ته‌ندروستی

پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com  مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2009©

Make a Free Website with Yola.