هه‌ناسه‌وه‌رگرتنی ماده‌ه‌ی ژه‌هری کیمیایی زۆر ترسناکه هه‌روه‌ک هه‌موومان ده‌زانین، زۆر ترسناکتره بۆ منداڵان هه‌روه‌ک ئه‌وان مێشکیان ته‌واو پێنه‌گه‌یشتووه. لێكۆڵینه‌وه‌که به ئه‌نجام گه‌یندرا له‌لایه‌ن لێكۆڵه‌ره‌وان له سه‌نته‌ری کۆڵۆمبیا بۆ ته‌ندروستی ژینگه‌یی منداڵان. لێكۆڵینه‌وه‌که ده‌ریخست ئه‌و ئافره‌ته دووگیانانه‌ی به‌ر پیسبوونی ژینگه ده‌که‌ون به به‌رده‌وامی، ئه‌وا کۆرپه‌له‌کانی ناو زگیان ده‌خه‌نه مه‌ترسی دواکه‌تنی گه‌شه‌وه. لێکۆڵیه‌نه‌وه‌که به ئه‌نجام گه‌یه‌ندرا له‌سه‌ر 249 منداڵ، ئه‌و منداڵانه‌ی که دایکانیان له کاتی دووگیانی "کاتێک منداڵه‌کان له ناو زگی دایکیان بوون" به‌ر پیسبوونی ژینگه که‌وتبوون، ئه‌وان ده‌رکه‌وتی زیره‌کیان 5 نمره که‌متر بوو له‌وانه‌ی تر. ده‌رکه‌وتی زیره‌کی "پێوه‌ری زیره‌کی" چیه؟ برییتیه له پێوه‌رێک، نمره‌یه‌ک تۆمارده‌کات له ڕێگای چه‌ندین تاقیکردنه‌وه‌ی ستانده‌رد بۆ پێوانی زیره‌کی. نمره‌ی نێوان 90 بۆ 110 به زیره‌کی ئاسایی یاخود ئاسایه‌کی به‌رز داده‌ندرێت. |
پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©