پشیله‌که له ویلایه‌تی ئایهوهی ئه‌مریکی هاتووه، دوای ئه‌م هه‌واڵه کۆمه‌ڵه‌ی پزیشکی به‌یتاڵی ئه‌مریکی هۆشیاری بڵاوکرده‌وه بۆ خاوه‌نانی ئاژه‌ڵه خۆماڵیه به‌نازه‌کان. ئه‌مه یه‌که‌مین باری نه‌خۆشیه‌که‌یه له پشیله، به‌ڵام ده‌کرێت باری تری ده‌ستنیشان نه‌کراو هه‌بێت. پشیله‌که "که چاک بووه‌وه" وا بڕوایه تووشی نه‌خۆشیه‌که بووه له که‌سێکی ناوماڵ که تووشبووی ڤایرۆسی ئێچ وه‌ن ئێن وه‌ن بووه. ئاکو ئێستا نه‌زاندراوه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نیه نیشانی بدات ئه‌م پشیله‌یه نه‌خۆشیه‌که‌ی گواستۆته‌وه بۆ ئاژه‌ڵانی تر. پێش
ده‌ستنیشان کردی نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز له پشیله، نه‌خۆشیه‌که له به‌راز
و باڵنده و مشکی خورمان بیندراوه. |
پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©