بگه‌ڕێ له‌ سایتی پزیشک بۆ هه‌موان

       

    

 بیل گه‌یتس، خاوه‌نی کۆمپانیایی مایکڕۆسۆفتی زه‌به‌لاح، سه‌دان ملیۆن دۆلار ده‌به‌خشێت بۆ له‌ناو بردنی نه‌خۆشی شه‌له‌لی منداڵان

بیل و دامه‌زراوه‌ی هه‌نلیندا گه‌یتس 250 میلۆن دۆلار ده‌به‌خشن بۆ نه‌هێشتنی نه‌خۆشی شه‌له‌لی  منداڵان به‌یه‌کجاره‌کی. ئه‌م کاره‌ کرا له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌ هیوای ئه‌وه‌ی بتوانن نه‌خۆشیه‌که‌ له‌ناوببه‌ن به‌ ته‌واوی.

 هه‌ینی.23ی جه‌نیوه‌ری 2009

 به‌خشینه‌که‌ ڕاگه‌ینه‌دراو له‌ کۆنفرانسێک له‌ سان دیگۆی ویلایه‌تی کالیفۆڕنیای ئه‌مریکی ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی ڕابردوو.

له‌وه‌تی کۆتایه‌کانی ساڵی 1990، دامه‌زراوه‌ی گه‌یتس زیاتر له‌ 659 ملیۆن دۆلاری سه‌رف کردوه‌ بۆ نه‌هێشتنی نه‌خۆشی شه‌له‌لی منداڵان. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش گروپی ڕه‌وته‌ری نێوده‌وڵه‌تی سه‌دان ملیۆنی به‌خشیوه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌.

له‌ ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوو نه‌خۆشی شه‌له‌لی منداڵان به‌ڕیژه‌یه‌کی زۆر به‌رچاو که‌م بۆته‌وه‌ 99%. نه‌خۆشیه‌که‌ هێشتا ده‌بنیندرێت له‌ ئه‌فغانستان و هیندستان و نێجیریا و پاکیسستان و هه‌ندێک جێگای تر.

    

    

ڕێبه‌ری ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی کوردستان
ببه‌خشه‌
پرسیارکردن
ئه‌لف و بێ ی ته‌ندروستی

پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.com  مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2009©

Make a Free Website with Yola.