هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر پێڵاوی باژنه "کعب" بڵند له قاچه‌کانت خۆش و گونجاویشن، ئه‌وا هه‌ر پێڵاوی فلات باشترینه بۆ قاچه‌کانت. ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ نیشان ده‌دات که له پێ کردنی پێڵاوی خراپ له ته‌مه‌نی گه‌نجی ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی زۆرێک له کێشه‌ی قاچه‌کان له ته‌مه‌نی پیری "به‌ساڵاچوون". پێڵاوه‌کانی وه‌کو ؛ پاژنه‌ی بڵند، خلیسکاو و سه‌ندڵ بریتین له‌و کۆمه‌ڵه پێڵاوانه‌ی که ته‌واو و باش گونجاو نین بۆ قاچه‌کان. له‌وانه‌یه زۆر سه‌رنجڕاکێش بن به‌ڵام ده‌کرێت هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لێک له کێشه بن له ته‌مه‌نه‌کانی دوایی ژیان "پیری". به گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک له لێکۆڵه‌ره‌وه له زانکۆی بۆستن بۆ ته‌ندروستی گشتی، ئافره‌تان زیاتر له‌بارن بۆ ئازار و کێشه‌ی قاچه‌کان له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچوون، هۆکاری ئه‌مه‌ش گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ جۆری ئه‌و پێڵاوانه‌ی که ئافره‌تان هه‌ڵیان ده‌بژێرن بۆ له پێ کردن جیاوازه له‌وانه‌ی پیاوان، بۆ نموونه پێڵاوی پاژنه به‌رز که ئافره‌تان له پێیان ده‌کان. لێکۆڵینه‌وه‌که
به ئه‌نجام گه‌یندرا له‌سه‌ر 3.378 که‌سی ته‌مه‌نی پێگه‌یشتوو، به گوێره‌ی
لێکۆڵینه‌وه‌که ئه‌و که‌سانه‌ی پێڵاوی گونجاو و ته‌واو هه‌ڵده‌بژێرن بۆ له پێ
کردن، زۆر که‌متر له‌مه‌ترسی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی کێشه‌ی قاچهکانن "ئازارن"
له ته‌مه‌نی به‌ساڵاچوون "پیری" |
پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©