بگه‌ڕێ له‌ سایتی پزیشک بۆ هه‌موان

       

    

v      دواین هه‌واڵی ته‌ندروستی

چین پێکوته‌ی "ده‌رمانی کوتان" دژی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز دروست ده‌کات

په‌رپرسانی ته‌ندروستی چینی پێکوته‌ی دژی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌رازیان په‌سند کرد و ده‌ڵێن له‌ ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز ده‌تپارێزێت به‌ یه‌ک ژه‌مه‌ کوتان "جرعة".

هه‌ینی. 4ی سیپتێمبه‌ری 2009

به‌رپرسانی ته‌ندروستی چینی ڕێگایان دا به‌ "ڕۆناکی سه‌وز" ی کۆمپانیای سینۆڤاک بۆ به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانی گژوگیای که‌ چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی "ئێچ وه‌ن ئێن وه‌ن"ی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز ده‌کات به‌‌ ته‌نها به‌ یه‌ک ژه‌مه‌ پێکوته‌ "جرعة"، ئه‌مه‌ش به‌دیهێنانێك بوو که‌ کۆمپانیای نۆڤارتیسی سویسڕی دوایکه‌وتووه‌.

له‌لایه‌کی تره‌وه‌ کۆمپانیای نۆڤارتیسی سویسڕی له‌ تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی پێکوته‌که‌ "ده‌رمانی کوتانه‌که‌" ده‌ریخست که‌ ته‌نها یه‌ک ژه‌مه‌ پێکوته‌ بۆ ورژاندنی سیسته‌می به‌رگری له‌ش بۆ وه‌ڵامندانه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز کاریگه‌ره‌ و کارده‌کات.پێکوته‌که‌ "ده‌رمانی کوتانه‌که‌" سه‌لمێندراوه‌  ده‌توانێت سیسته‌می به‌رگری بروژێنێت دوای ته‌نها 2 هه‌فته‌ له‌ وه‌رگرتنی له‌ جه‌سته‌ی چه‌ند خۆبه‌خشێک.

تاکو ئێستا زیاتر له‌ 50000 باری تووشبوونی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز له‌ چین ده‌ستنیشان کراوه‌.

کۆمپانیای سینۆڤاک چه‌ندین کوتانی تری په‌ره‌پێداوه‌ و به‌رهه‌م هێناوه‌ له‌ چین. به‌ڵام شاره‌زایان ده‌ڵێن ئه‌نجامی زیاتر پێویسته‌ له‌ دروستکه‌رانی تر بۆ ئه‌وه‌ی دیاری بکه‌ن که‌ یه‌ک ژه‌مه‌ کوتان "جرعة" کاریگه‌ری ته‌واوی هه‌یه‌.

له‌ کاتی ئێستا هیچ پێکوته‌یه‌کی دژی ڤایرۆسی "ئێچ وه‌ن ئێن وه‌ن"ی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز له‌ بازاره‌کان نیه‌، که‌ بووه‌ته‌ هۆی به‌ڵایه‌کی سه‌خت بۆ هه‌موو جیهان، زیاتر له‌ 1000 که‌سی کووشتووه‌ و سه‌دان هه‌زاری تووش کردوه‌ له‌ هه‌موو جیهان.

    

    

ڕێبه‌ری ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی کوردستان
ببه‌خشه‌
پرسیارکردن
ئه‌لف و بێ ی ته‌ندروستی

پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com  مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2009©

Make a Free Website with Yola.