لێکۆلینه‌وه‌که له لایه‌ن د.ساتیش سه‌رپه‌رشتی کرا له نه‌خۆشخانه‌ی
ئافره‌تانی باسته‌ن ی ئه‌مریکی. تیمی لێکۆله‌ره‌وه‌کان، لێکۆلینه‌وه‌که‌یان له‌سه‌ر 21000 پزیشکی پیاو کرد
بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ، تێکڕای ته‌منیان 53 ساڵ بوو. ئه‌وه‌ی که دۆزیانه‌وه له لێکۆلینه‌وه‌که بریتی بوو له؛ ته‌نها کێشی زیادیه‌کی که‌م، مه‌ترسی شکستی دڵ زیاد ده‌کات. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یان
ده‌رخست که ئه‌وه پیاوانه‌ی درێژیان له 1.80 مه‌تره. بۆ هه‌ر 3 کیلۆگرامێک که له کێشیان زیاد بێت مه‌ترسی شکسی دڵ زیاد ده‌کات
به ڕێژه‌ی 11%. تاکو کێشیان زیاتر بێت، ئه‌وه‌نده مه‌ترسی شکسی دڵیان زیاتر ده‌بێت. ئه‌وه پیاوانه‌ی که قه‌ڵه‌و بوون، مه‌ترسی شکستی دڵیان به ڕێژه‌ی 180%
بوو. ئه‌م زیاد بوونی مه‌ترسیه جێگیربوو بۆ هه‌موان، هه‌رچه‌نده بۆ ئه‌وانه‌ش
که وه‌رزشیکی باشیان ده‌کرد به‌ڵام کێشیان زیاد بوو. لێکۆلینه‌وه‌که
له گۆڤاری سێرکوله‌یشن بڵاوکرایه‌وه. بابه‌تی په‌یوه‌ندی دار؛ چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی كێشێکی ته‌ندروست- ناوه‌ڕۆکی بارسته‌ی له‌ش |
پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.co.cc مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2008 ©